Terjemahan makna Alquran Alkarim - Terjemahan Berbahasa Kurdi - Shalahuddin * - Daftar isi terjemahan


Terjemahan makna Ayah: (31) Surah: Surah Hūd
وَلَآ أَقُولُ لَكُمۡ عِندِي خَزَآئِنُ ٱللَّهِ وَلَآ أَعۡلَمُ ٱلۡغَيۡبَ وَلَآ أَقُولُ إِنِّي مَلَكٞ وَلَآ أَقُولُ لِلَّذِينَ تَزۡدَرِيٓ أَعۡيُنُكُمۡ لَن يُؤۡتِيَهُمُ ٱللَّهُ خَيۡرًاۖ ٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِمَا فِيٓ أَنفُسِهِمۡ إِنِّيٓ إِذٗا لَّمِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ
{ تەنانەت پێغەمبەرانیش غەیب نازانن} [ وَلَا أَقُولُ لَكُمْ عِنْدِي خَزَائِنُ اللَّهِ وَلَا أَعْلَمُ الْغَيْبَ وَلَا أَقُولُ إِنِّي مَلَكٌ ] وه‌ من هه‌رگیز به‌ ئێوه‌م نه‌ووتووه‌ كه‌ خه‌زێنه‌كانی ڕزق و ڕۆزی خوای گه‌وره‌ به‌ده‌ست منه‌، یان من زانیارى غه‌یب ئه‌زانم، یان من فریشته‌م [ وَلَا أَقُولُ لِلَّذِينَ تَزْدَرِي أَعْيُنُكُمْ لَنْ يُؤْتِيَهُمُ اللَّهُ خَيْرًا ] وه‌ به‌و كه‌سه‌ فه‌قیرو هه‌ژاره‌ موسڵمانانه‌م نه‌ووتووه‌ خوای گه‌وره‌ خێریان پێ نابه‌خشێ و پاداشتیان ناداته‌وه‌ كه‌ ئێوه‌ به‌كه‌میان ئه‌زانن و سووكایه‌تیان پێ ئه‌كه‌ن، واته‌: خوای گه‌وره‌ تووشی خێری كردوون به‌وه‌ی ئیمانیان هێناوه‌ [ اللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا فِي أَنْفُسِهِمْ ] خوای گه‌وره‌ خۆی زاناتره‌ چی له‌ دڵی ئه‌واندایه‌ له‌ ئیمان و دڵسۆزی و ڕاستگۆیی [ إِنِّي إِذًا لَمِنَ الظَّالِمِينَ (٣١) ] ئه‌گه‌ر من ئه‌وان دووربخه‌مه‌وه‌ به‌ڕاستی من كه‌سێكی سته‌مكارم، یان ئه‌گه‌ر من بڵێم خوا خێر به‌وان نابه‌خشێ و به‌ئێوه‌ی ئه‌به‌خشێ كه‌سێكی سته‌مكارم.
Tafsir berbahasa Arab:
 
Terjemahan makna Ayah: (31) Surah: Surah Hūd
Daftar surah Nomor Halaman
 
Terjemahan makna Alquran Alkarim - Terjemahan Berbahasa Kurdi - Shalahuddin - Daftar isi terjemahan

Terjemahan Makna Al-Qur`ān Al-Karīm ke Bahasa Kurdi, oleh Shalahuddin Abdul Karim

Tutup