Terjemahan makna Alquran Alkarim - Terjemahan Berbahasa Kurdi - Shalahuddin * - Daftar isi terjemahan


Terjemahan makna Ayah: (100) Surah: Surah Yūsuf
وَرَفَعَ أَبَوَيۡهِ عَلَى ٱلۡعَرۡشِ وَخَرُّواْ لَهُۥ سُجَّدٗاۖ وَقَالَ يَٰٓأَبَتِ هَٰذَا تَأۡوِيلُ رُءۡيَٰيَ مِن قَبۡلُ قَدۡ جَعَلَهَا رَبِّي حَقّٗاۖ وَقَدۡ أَحۡسَنَ بِيٓ إِذۡ أَخۡرَجَنِي مِنَ ٱلسِّجۡنِ وَجَآءَ بِكُم مِّنَ ٱلۡبَدۡوِ مِنۢ بَعۡدِ أَن نَّزَغَ ٱلشَّيۡطَٰنُ بَيۡنِي وَبَيۡنَ إِخۡوَتِيٓۚ إِنَّ رَبِّي لَطِيفٞ لِّمَا يَشَآءُۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلۡعَلِيمُ ٱلۡحَكِيمُ
[ وَرَفَعَ أَبَوَيْهِ عَلَى الْعَرْشِ ] وه‌ دایك و باوكی برده‌ سه‌ر كورسیه‌كه‌ی خۆی [ وَخَرُّوا لَهُ سُجَّدًا ] وه‌ هه‌موویان كوڕنوشیان بۆی برد هه‌ر یانزه‌ براكه‌و دایك و باوكیشی (ئه‌وه‌ كوڕنوشی ڕێزو ئیحتیرام بوو له‌ شه‌ریعه‌تی ئه‌واندا دروست بووه‌ له‌ شه‌ریعه‌تی ئێمه‌دا دروست نیه‌) [ وَقَالَ يَا أَبَتِ هَذَا تَأْوِيلُ رُؤْيَايَ مِنْ قَبْلُ ] فه‌رمووی: ئه‌ی باوكه‌ ئه‌مه‌ لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كه‌مه‌ كه‌ پێشتر خه‌ونم بینی و بۆم باس كردیت [ قَدْ جَعَلَهَا رَبِّي حَقًّا ] په‌روه‌ردگارم گێڕای به‌ خه‌وێكی حه‌ق و ڕوویدا [ وَقَدْ أَحْسَنَ بِي إِذْ أَخْرَجَنِي مِنَ السِّجْنِ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ چاكه‌ی له‌گه‌ڵدا كردم كاتێك كه‌ منی له‌ به‌ندینخانه‌ ده‌ركرد [ وَجَاءَ بِكُمْ مِنَ الْبَدْوِ ] وه‌ ئێوه‌شی له‌ ده‌شته‌وه‌ هێنا له‌ زه‌وی كه‌نعان له‌ شامدا كه‌ له‌ ده‌شتدا ئه‌ژیان و ئاژه‌ڵیان هه‌بووه‌ [ مِنْ بَعْدِ أَنْ نَزَغَ الشَّيْطَانُ بَيْنِي وَبَيْنَ إِخْوَتِي ] دوای ئه‌وه‌ی كه‌ شه‌یتان نێوان من و براكانمی تێكدا (لێره‌ شته‌كه‌ی بۆ شه‌یتان گه‌ڕانده‌وه‌ وه‌كو ڕێزو ئه‌ده‌بێك بۆ براكانی) [ إِنَّ رَبِّي لَطِيفٌ لِمَا يَشَاءُ ] به‌دڵنیایى په‌روه‌ردگارم زۆر به‌ڕه‌حم و به‌زه‌یی و نه‌رمونیانه‌ بۆ هه‌ر كه‌سێك كه‌ ویستی لێ بێت [ إِنَّهُ هُوَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ (١٠٠) ] به‌دڵنیایى خوای گه‌وره‌ زۆر زاناو كاربه‌جێیه‌.
Tafsir berbahasa Arab:
 
Terjemahan makna Ayah: (100) Surah: Surah Yūsuf
Daftar surah Nomor Halaman
 
Terjemahan makna Alquran Alkarim - Terjemahan Berbahasa Kurdi - Shalahuddin - Daftar isi terjemahan

Terjemahan Makna Al-Qur`ān Al-Karīm ke Bahasa Kurdi, oleh Shalahuddin Abdul Karim

Tutup