Terjemahan makna Alquran Alkarim - Terjemahan Berbahasa Kurdi - Shalahuddin * - Daftar isi terjemahan


Terjemahan makna Ayah: (220) Surah: Surah Al-Baqarah
فِي ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةِۗ وَيَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلۡيَتَٰمَىٰۖ قُلۡ إِصۡلَاحٞ لَّهُمۡ خَيۡرٞۖ وَإِن تُخَالِطُوهُمۡ فَإِخۡوَٰنُكُمۡۚ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ ٱلۡمُفۡسِدَ مِنَ ٱلۡمُصۡلِحِۚ وَلَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ لَأَعۡنَتَكُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٞ
[ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ] بۆ ئه‌وه‌ی بیر له‌ دونیاو قیامه‌تی خۆتان بكه‌نه‌وه‌ چی بۆتان باشه‌، یان بیر له‌ له‌ناوچونی دونیاو هاتنی دوارۆژ بكه‌نه‌وه‌ [ وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْيَتَامَى ] وه‌ پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی بێباوكان و هه‌تیوان [ قُلْ إِصْلَاحٌ لَهُمْ خَيْرٌ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵی ئه‌گه‌ر چاكسازی له‌واندا بكه‌ن باشتره‌ له‌وه‌ی كه‌ وازیان لێ بێنن [ وَإِنْ تُخَالِطُوهُمْ فَإِخْوَانُكُمْ ] وه‌ ئه‌گه‌ر بێتوو تێكه‌ڵیشیان بن ئه‌وه‌ برای ئێوه‌ن، واته‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌یتوانی ماڵ و خواردنیان جیابكاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ خۆیدا بخۆن به‌چاكه‌ ئه‌وه‌ براتانن و دروسته‌ [ وَاللَّهُ يَعْلَمُ الْمُفْسِدَ مِنَ الْمُصْلِحِ ] خوای گه‌وره‌ش خۆی ئه‌زانێ كه‌ كێ له‌و تێكه‌ڵ كردنی خواردنه‌یه‌ مه‌به‌ستی چاكسازیه‌وه‌و كێیش مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ماڵی هه‌تیوان به‌ناحه‌ق بخوات و مه‌به‌ستی ئاشووب گێڕانه‌ [ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَأَعْنَتَكُمْ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بوایه‌ ئێوه‌ی تووشی مه‌شه‌قه‌ ئه‌كرد ئاوا بۆی ئاسان نه‌ئه‌كردن [ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (٢٢٠) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ زۆر باڵاده‌ست و به‌عیززه‌ت و كاربه‌جێیه‌
Tafsir berbahasa Arab:
 
Terjemahan makna Ayah: (220) Surah: Surah Al-Baqarah
Daftar surah Nomor Halaman
 
Terjemahan makna Alquran Alkarim - Terjemahan Berbahasa Kurdi - Shalahuddin - Daftar isi terjemahan

Terjemahan Makna Al-Qur`ān Al-Karīm ke Bahasa Kurdi, oleh Shalahuddin Abdul Karim

Tutup