Terjemahan makna Alquran Alkarim - Terjemahan Berbahasa Kurdi - Shalahuddin * - Daftar isi terjemahan


Terjemahan makna Ayah: (1) Surah: Surah Al-Qamar

سورەتی القمر

ٱقۡتَرَبَتِ ٱلسَّاعَةُ وَٱنشَقَّ ٱلۡقَمَرُ
سوورەتی (قەمەر) (واتە: مانگ) پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (قەمەر) سورەتێكى مەككى یە تەنها ئایەتەكانى (٤٤-٤٦) نەبێت كە مەدەنین. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (قەمەر) (٥٥) ئایەتە. ٣- سورەتى (قەمەر) زنجیرەى پەنجاو چوارەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (قەمەر) لە دواى سورەتى (طەڵاق) دابەزیوە. ٥- پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە نوێژى چەژنەكاندا سوورەتى (قاف) و (قەمەر) ى دەخوێند تەوەرەكانى ئەم سورەتە: تەوەرەكانى سورەتى (قەمەر) هەر لەسەرەتاى سورەتەكەوە تا كۆتایی سورەتەكە بریتییە لە باسكردن و روونكردنەوەى بابەتەكانى عەقیدەو بیروباوەڕ، وە تەورەرەكانیشی بە شێوازێكى توندو ترسێنەرو هەڕەشە ئامێزو وریاكردنەوەو ئاگاداركردنەوە دەخاتە روو لە بەرامبەر كافرو بێ باوەڕو موشریكەكاندا، ئەمانەو لەگەڵ خستنەڕووى چەندین دیمەن و شێوازى عەزاب و سزاى خواى گەورە بۆ كافرو بێ باوەڕان. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ لەت بوونى مانگ [ اقْتَرَبَتِ السَّاعَةُ وَانْشَقَّ الْقَمَرُ (١) ] قیامەت نزیك بۆتەوەو مانگیش لەت بوو, كاتێك كە كافران لە مەككە داوایان لە پێغەمبەری خوا كرد صلى الله علیه وسلم موعجیزەیەكیان نیشان بدات، پێغەمبەری خواش صلى الله علیه وسلم ئاماژەی بۆ مانگ كرد تا بە چاوی خۆیان بینیان مانگ بوو بە دوو لەتەوە, وە ئەشكەوتی (حیڕا) لە نێوانیدا دەركەوت بەشێكی لە سەرووی شاخەكەوە دەركەوت و بەشەكەی تریشی لە خوارتر, وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرمووی: شایەت بن، وە خواى گەورە ئەم دوو ئایەتەى دابەزاند (الصحيح المُسنَد) .
Tafsir berbahasa Arab:
 
Terjemahan makna Ayah: (1) Surah: Surah Al-Qamar
Daftar surah Nomor Halaman
 
Terjemahan makna Alquran Alkarim - Terjemahan Berbahasa Kurdi - Shalahuddin - Daftar isi terjemahan

Terjemahan Makna Al-Qur`ān Al-Karīm ke Bahasa Kurdi, oleh Shalahuddin Abdul Karim

Tutup