Terjemahan makna Alquran Alkarim - Terjemahan Berbahasa Kurdi - Shalahuddin * - Daftar isi terjemahan


Terjemahan makna Ayah: (9) Surah: Surah At-Tagābun
يَوۡمَ يَجۡمَعُكُمۡ لِيَوۡمِ ٱلۡجَمۡعِۖ ذَٰلِكَ يَوۡمُ ٱلتَّغَابُنِۗ وَمَن يُؤۡمِنۢ بِٱللَّهِ وَيَعۡمَلۡ صَٰلِحٗا يُكَفِّرۡ عَنۡهُ سَيِّـَٔاتِهِۦ وَيُدۡخِلۡهُ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدٗاۚ ذَٰلِكَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ
ماناى (تەغابون) [ يَوْمَ يَجْمَعُكُمْ لِيَوْمِ الْجَمْعِ ذَلِكَ يَوْمُ التَّغَابُنِ ] خوای گەورە هەمووتان كۆ ئەكاتەوە لە ڕۆژی كۆكردنەوە كە ڕۆژی قیامەتەو ئەو ڕۆژە ڕۆژی (تەغابونە)، ناوێكە لە ناوەكانی قیامەت، واتە: لەو ڕۆژەدا جیاكارى لە نێوان خەڵكیدا دەردەكەوێت: كافران كوفریان هەڵبژاردووەو كردەوەیان كەم ئەكات و زەرەر دەكەن و بۆ دۆزەخ بەڕێ دەكرێن، وە باوەڕداران ئیمانیان هەڵبژاردووەو كردەوەیان زیاد دەكات و قازانج دەكەن و بەرەو بەهەشت بەڕێ دەكرێن، یاخود بەهەشتییەكان عەقڵى دۆزەخییەكان بەكەم دەزانن كە كوفریان هەڵبژاردووە بەسەر ئیماندا، یاخود زۆرێك لە خەڵكى بێئاگا بوونە لەم رۆژەو لەیادیان كردووەو پەشیمان دەبنەوە بەڵام پەشیمانى دادیان نادات و سوودیان پێ ناگەیەنێت [ وَمَنْ يُؤْمِنْ بِاللَّهِ وَيَعْمَلْ صَالِحًا يُكَفِّرْ عَنْهُ سَيِّئَاتِهِ ] وە هەر كەسێك ئیمان بە خوای گەورە بێنێ وە كردەوەی چاك بكات ئەوە خوای گەورە لە تاوانەكانی ئەبوورێ وە تاوانەكانی بۆ ئەسڕێتەوە, یاخود كەسێكە تووشی بەڵاو موسیبەت ئەبێ بزانێ لەلایەن خوای گەورەیەو ئارام بگرێ و ڕازی بێ, ئەوە خوای گەورە لە تاوانەكانی خۆش ئەبێت [ وَيُدْخِلْهُ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ] وە ئەیخاتە ناو بەهەشتەوە كـە پڕە لـە باخ و باخات كـە جۆگەلە ئاو بە ژێر باخ و دارو خانووەكانیاندا ئەڕوات بە هەمیشەیی و بە نەمری تیایدا ئەمێننەوە [ ذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (٩) ] ئا ئەمە بردنەوەی هەرە گەورەیە هیچ بردنەوەیەك لەمە گەورەتر نییە
Tafsir berbahasa Arab:
 
Terjemahan makna Ayah: (9) Surah: Surah At-Tagābun
Daftar surah Nomor Halaman
 
Terjemahan makna Alquran Alkarim - Terjemahan Berbahasa Kurdi - Shalahuddin - Daftar isi terjemahan

Terjemahan Makna Al-Qur`ān Al-Karīm ke Bahasa Kurdi, oleh Shalahuddin Abdul Karim

Tutup