Check out the new design

Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda dell'Abbreviata Esegesi del Nobile Corano * - Indice Traduzioni


Traduzione dei significati Sura: Al-Isrâ’   Versetto:
وَبِٱلۡحَقِّ أَنزَلۡنَٰهُ وَبِٱلۡحَقِّ نَزَلَۗ وَمَآ أَرۡسَلۡنَٰكَ إِلَّا مُبَشِّرٗا وَنَذِيرٗا
بەھەق و بەڕاستی ئەم قورئانەمان بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) دابەزاند، وە بۆ چەسپاندنی ھەق و ڕاستیش ھاتووەتە خوارەوە بێ ئەوەی گۆڕانکاری و لادان لە ماناکانیدا ڕوویدا بێت، - ئەی پێغەمبەر - تەنھا تۆمان بۆ ئەوە ناردووە کە موژدەدەری بەھەشت بیت بەوانەی کە گویڕایەڵی خوای گەورە دەکەن، وە ترسێنەری بێباوەڕان و سەرپێچیکارانیش بیت بە ئاگری دۆزەخ.
Esegesi in lingua araba:
وَقُرۡءَانٗا فَرَقۡنَٰهُ لِتَقۡرَأَهُۥ عَلَى ٱلنَّاسِ عَلَىٰ مُكۡثٖ وَنَزَّلۡنَٰهُ تَنزِيلٗا
قورئانمان بۆ دابەزاندویت و مانا و مەبەستەکانیمان بۆ ڕوون کردویتەوە، بە ئومێدی ئەوەی لەسەرخۆ و بەھیواشی بەسەر خەڵکیدا بیخوێنیتەوە، چونکە بەو شێوەیە ئاسانە بۆ تێگەیشتن و بیرکردنەوە لە مانا و مەبەستەکانی، وە ئێمە ئەم قورئانەمان بەپێی ڕووداو و گۆڕانگارییەکان بە بەش بەش دابەزاندووە.
Esegesi in lingua araba:
قُلۡ ءَامِنُواْ بِهِۦٓ أَوۡ لَا تُؤۡمِنُوٓاْۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ مِن قَبۡلِهِۦٓ إِذَا يُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ يَخِرُّونَۤ لِلۡأَذۡقَانِۤ سُجَّدٗاۤ
- ئەی پێغەمبەری خوا - بەو بێباوەڕانە بڵێ: باوەڕ بھێنن بە قورئان، وە چاك بزانن ئەگەر ئێوە باوەڕ بھێنن ھیچ شتێک لە کەمال و تەواوی قورئان زیاد ناکات، یان ئەگەر باوەڕیشی پێ نەھێنن، ئەوە ھیچ شتێک لەو کەم ناکات، بێگومان ئەوانەی کتێب و پەرتووکە ئاسمانییەکانی پێشوویان خوێندوەتەوە، کە ڕاستی و ھەقیقەتی وەحی و پێغەمبەرایەتیان ناسیوە، کاتێک قورئان دەخوێنرێتەوە بەسەریاندا ئەوا بەچەناکە و ڕوودا دەکەونە سەر زەوی بۆ سوژدە بردن و شوکر و سوپاسی خوا کردن.
Esegesi in lingua araba:
وَيَقُولُونَ سُبۡحَٰنَ رَبِّنَآ إِن كَانَ وَعۡدُ رَبِّنَا لَمَفۡعُولٗا
وە لە سوژدەکانیاندا دەڵێن: پاکوبێگەردی بۆ پەروەردگارمان لەوەی بەڵێنەکانی نەباتە سەر، بەڕاستی بەڵێنەکانی خوای گەورە بەناردنی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ھاتەدی، وە بێگومان بەڵێنی پەروەردگارمان بەمە و جگە لەمەیش ھەر دێتەدی و دواکەوتنی نییە.
Esegesi in lingua araba:
وَيَخِرُّونَ لِلۡأَذۡقَانِ يَبۡكُونَ وَيَزِيدُهُمۡ خُشُوعٗا۩
وە بەسەر ڕوومەتیاندا دەکەون و سوژدە دەبەن بۆ خوای گەورە، وە لەترسی خوا بە کوڵ دەگرین، وە بەبیستنی قورئان و بیرکردنەوە لەمانا و مەبەستەکانی زیاتر ملکەچی فەرمانەکانی خوا دەبن و ترسی ئەو لایان زیاد دەکات.
Esegesi in lingua araba:
قُلِ ٱدۡعُواْ ٱللَّهَ أَوِ ٱدۡعُواْ ٱلرَّحۡمَٰنَۖ أَيّٗا مَّا تَدۡعُواْ فَلَهُ ٱلۡأَسۡمَآءُ ٱلۡحُسۡنَىٰۚ وَلَا تَجۡهَرۡ بِصَلَاتِكَ وَلَا تُخَافِتۡ بِهَا وَٱبۡتَغِ بَيۡنَ ذَٰلِكَ سَبِيلٗا
- ئەی پێغەمبەر - بەوانە بڵێ کە نکۆڵیان لە نزا و پاڕانەوەکانت دەکرد، کاتێک دەپاڕایتەوە و دەتوت: (یا اللە، یا رحمن) بڵێ: اللە و الرحمن دوو ناوی خوای گەورەن (پاکوبێگەردی بۆ ئەو) بەھەرکامیان لەو دوو ناوە یان بەھەر ناوێکی تری ئەو لێی دەپاڕێنەوە ئەوا ئەو (پاکوبێگەری بۆی) خاوەنی چەندان ناوی جوانە، ئەم دوو ناوەیش (اللە و رحمن) ناوی پیرۆزی ئەون بەوانە و جگە لەوانەیش لە خوای گەورە بپاڕێنەوە و داوای لێ بکەن، ئەی پێغەمبەر لە نوێژەکەتدا کاتێک قورئان دەخوێنیت دەنگت بەرز مەکەرەوە بەشێوەیەک موشریک و بتپەرستەکان گوێیان لێ بێت، وە بەبێ دەنگییەکی وایش مەیخوێنە باوەڕداران گوێیان لێ نەبێت، لە نێوان ئەو دوو حاڵەتەدا شێوەیەکی مام ناوەند بۆ خۆت ھەڵبژیرە.
Esegesi in lingua araba:
وَقُلِ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِي لَمۡ يَتَّخِذۡ وَلَدٗا وَلَمۡ يَكُن لَّهُۥ شَرِيكٞ فِي ٱلۡمُلۡكِ وَلَمۡ يَكُن لَّهُۥ وَلِيّٞ مِّنَ ٱلذُّلِّۖ وَكَبِّرۡهُ تَكۡبِيرَۢا
- ئەی پێغەمبەری خوا - بڵێ: سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە، کە شایستەی ھەموو سوپاس و ستایشێکە، ئەو خوایەی کەسی نەکردووە بەکوڕ و ھاوبەشی خۆی، لە موڵک و دەسەڵاتیدا ھیچ ھاوبەشێکی بۆ خۆی نەگرتووە لەبەر بێ دەسەڵاتی و بێ توانایی، پێویستی بە کەس نییە سەری بخات و کۆمەکی بکات و یارمەتی بدات، وە تۆیش ھەمیشە - ئەی پێغەمبەر - خوا زۆر بەگەورە بزانە، وە بەھیچ شێوەیەک مناڵ و کوڕی بۆ بڕیار نەدەیت، وە ھاوبەشی لە موڵک و دەسەڵاتدا بۆ دانەنێیت، وە ھیچ کەسێکیش نەکەیتە یارمەتیدەر و سەرخەری ئەو.
Esegesi in lingua araba:
Alcuni insegnamenti da trarre da questi versi sono:
• أنزل الله القرآن متضمنًا الحق والعدل والشريعة والحكم الأمثل .
خوای گەورە قورئانی دابەزاندووە کە باس لەھەق و ڕاستی و دادگەری و شەریعەت و حوکمی نمونەیی و چیرۆک و بەسەرھاتی پێغەمبەران و ئوممەتانی پێشووتر دەکات.

• جواز البكاء في الصلاة من خوف الله تعالى.
دروستە مرۆڤی باوەڕدار لەناو نوێژدا لەترسی خوای گەورە بگری.

• الدعاء أو القراءة في الصلاة يكون بطريقة متوسطة بين الجهر والإسرار.
نزا و پاڕانەوە و قورئان خوێندن لەناو نوێژدا دەبێت بەشێوەیەکی مام ناوەند بێت لە نێوان دەنگی بەرز و نزم، یان لە نێوان بەئاشکرا خوێندن و بەنھێنی خوێندنیدا بێت.

• القرآن الكريم قد اشتمل على كل عمل صالح موصل لما تستبشر به النفوس وتفرح به الأرواح.
بێگومان قورئانی پیرۆز ھەموو کار و کردەوەیەکی جوان و چاکی لە خۆی گرتووە کە دڵ و دەروون خۆش بکات و گیان و ڕۆحیش پێی ئاسوودە بێت.

 
Traduzione dei significati Sura: Al-Isrâ’
Indice delle Sure Numero di pagina
 
Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda dell'Abbreviata Esegesi del Nobile Corano - Indice Traduzioni

Emesso dal Tafseer Center per gli Studi Coranici.

Chiudi