Check out the new design

Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda dell'Abbreviata Esegesi del Nobile Corano * - Indice Traduzioni


Traduzione dei significati Sura: Al-‘Ankabût   Versetto:
وَقَٰرُونَ وَفِرۡعَوۡنَ وَهَٰمَٰنَۖ وَلَقَدۡ جَآءَهُم مُّوسَىٰ بِٱلۡبَيِّنَٰتِ فَٱسۡتَكۡبَرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَمَا كَانُواْ سَٰبِقِينَ
قارونمان لەناو برد کاتێک یاخی بوو لە گەلەکەی موسا ، خۆی و کۆشک و تەلارەکەیمان برد بە ناخی زەویدا، ھەروەھا فیرعەون و ھامانی وەزیریشمان لەناو برد بەوەی نوقمی ناو دەریامان کردن و لەناو ئاودا خنکان، بێگومان موسا بە کۆمەڵێک موعجیزە و نیشانەی ڕوونەوە ھات بۆ ناویان، کە بەڵگە بوون لەسەر ڕاستی پەیامەکەی، بەڵام ئەوان خۆیان بە گەورە زانی لەسەر زەوی میسردا و باوەڕیان نەھێنا، بەڵام نەیانتوانی ڕزگاریان ببێت لە سزامان و لە دەستمان ھەڵبێن.
Esegesi in lingua araba:
فَكُلًّا أَخَذۡنَا بِذَنۢبِهِۦۖ فَمِنۡهُم مَّنۡ أَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِ حَاصِبٗا وَمِنۡهُم مَّنۡ أَخَذَتۡهُ ٱلصَّيۡحَةُ وَمِنۡهُم مَّنۡ خَسَفۡنَا بِهِ ٱلۡأَرۡضَ وَمِنۡهُم مَّنۡ أَغۡرَقۡنَاۚ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيَظۡلِمَهُمۡ وَلَٰكِن كَانُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ يَظۡلِمُونَ
ئەمجا ھەریەک لەوانەی باسکران بە تاوانی خۆیان سزاماندان و لەناومان بردن، ھەندێکیانمان وەک گەلی (لوط) بە بەردی بەتینی لە قوڕ دروست بوو بەردباران کرد، وە ھەندێکی تریشیان وەک گەلی صاڵح و گەلی شوعەیب بە شریخە و دەنگی بەرز لەناومان بردن، وە ھەندێکی تریان وەک قارون خۆی و کۆشک و تەلارەکەیشمان برد بەناخی زەویدا، وە ھەندێکی تریش وەک گەلی نوح و فیرعەون و ھامان بەنوقم بوون لە دەریادا لەناومان بردن، اللە تەعالا ستەمی لێ نەکردن و بەبێ گوناهـ و تاوان سزای نەدان، بەڵکو ئەوان بە گوناھ و تاوان کردن ستەمیان لەخۆیان کرد و خۆیان والێکرد شایستەی ئەو سزایە بن.
Esegesi in lingua araba:
مَثَلُ ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُواْ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَوۡلِيَآءَ كَمَثَلِ ٱلۡعَنكَبُوتِ ٱتَّخَذَتۡ بَيۡتٗاۖ وَإِنَّ أَوۡهَنَ ٱلۡبُيُوتِ لَبَيۡتُ ٱلۡعَنكَبُوتِۚ لَوۡ كَانُواْ يَعۡلَمُونَ
وێنەی ئەو بتپەرست و موشریکانەی کە جگە لە اللە تەعالا بتگەلێک دەپەرستن بە ئومێدی ئەوەی سوودیان پێ بگەیەنن یان لە دواڕۆژدا شەفاعەت و تکایان بۆ بکەن، نموونەیان وەک جاڵجاڵۆکە وایە ماڵێکی بۆ خۆی لە تاڵە دەزووی باریک تەنیووە بۆ ئەوەی بیپارێزێت لەدەست درێژی نەیارەکانی، وە بێگومان لاوازترین ماڵ ماڵی جاڵجاڵۆکەیە، چونکە نایپارێزێت لە دوژمنەکانی، ھەروەھا ئەو بتانەیش بتپەرست و موشریکەکان دەیانپەرستن ھیچ سوود و زیانێکیان نییە بۆیان، وە نایشتوانن شەفاعەت و تکایان بۆ بکەن، ئەگەر ئەو بتپەرست موشریکانە ئەوەیان بزانیایە ئەو بتانەیان لەبری اللە تەعالا نەدەپەرست.
Esegesi in lingua araba:
إِنَّ ٱللَّهَ يَعۡلَمُ مَا يَدۡعُونَ مِن دُونِهِۦ مِن شَيۡءٖۚ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ
بێگومان اللە (سبحانە وتعالی) دەزانێت ئەوان لەبری ئەو چی دەپەرستن و ھاوار بە کێ دەکەن و لێی دەپاڕێنەوە، وە ھیچ شتێکی لەوانە لا نھێنی و شاراوە نییە، ئەو زاڵ و بەدەسەڵاتە و ھیچ شتێک بەسەر ئەودا زاڵ نابێت، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لەبەدیھێنراوەکان و ئەندازەگیری بەڕێوەبردنیان.
Esegesi in lingua araba:
وَتِلۡكَ ٱلۡأَمۡثَٰلُ نَضۡرِبُهَا لِلنَّاسِۖ وَمَا يَعۡقِلُهَآ إِلَّا ٱلۡعَٰلِمُونَ
ئەو وێنە و نمونانە بۆ خەڵکی باس دەکەین تاوەکو بەخەبەریان بھێننەوە و بەرچاو ڕوونیان بکەن لەسەر ھەق و ڕاستی، وە ھیدایەت و ڕێنیشاندەریان بن بۆ لای، وە تەنھا زاناکان ئەوانەی زانان بە شەرعەکەی اللە تەعالا و حیکمەتەکانی بەو شێوەیەی داواکراوە لێی تێدەگەن.
Esegesi in lingua araba:
خَلَقَ ٱللَّهُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ بِٱلۡحَقِّۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗ لِّلۡمُؤۡمِنِينَ
اللە تەعالا ئاسمانەکان و زەوی بەدیھێناوە بەھەق و ڕاستی، ھەروەھا بە ھیچ و بێھوودە بەدی نەھێناون، بێگومان لەو بەدیھێنانەدا بەڵگە و نیشانەی ڕوون و ئاشکرا ھەن لەسەر دەسەڵاتی اللە تەعالا بۆ باوەڕداران، چونکە بێگومان ئەوان بەڵگە بە بەدیھێنراوەکانی اللە تەعالا دەھێننەوە لەسەر خالق و بەدیھێنەرەکەی، بەڵام بێباوەڕان ھەروا بەسەر ئایەت و نیشانەکانی گەردوون و دەروونی مرۆڤەکان ڕادەبورن بێ ئەوەی ئاوڕێکیان لێ بدەنەوە و بیرێک لە گەورەیی و دەسەڵاتی خالق و بەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەوی بکەنەوە.
Esegesi in lingua araba:
ٱتۡلُ مَآ أُوحِيَ إِلَيۡكَ مِنَ ٱلۡكِتَٰبِ وَأَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَۖ إِنَّ ٱلصَّلَوٰةَ تَنۡهَىٰ عَنِ ٱلۡفَحۡشَآءِ وَٱلۡمُنكَرِۗ وَلَذِكۡرُ ٱللَّهِ أَكۡبَرُۗ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ مَا تَصۡنَعُونَ
- ئەی پێغەمبەر - ئەوەی اللە تەعالا وەحی بۆ کردویت لە قورئان بەسەر خەڵکیدا بیخوێنەرەوە، وە نوێژەکانیشت بەجوانترین و تەواوترین شێوە ئەنجام بدە، بێگومان ئەو نوێژەی بە شێوەی تەواوی خۆی ئەنجام دەدرێت ڕێگری دەکات لە خاوەنەکەی بکەوێتە ناو گوناھ و تاوانەوە، چونکە کاتێک نوێژ نوور و ڕوناکییەکی وا بەھێز دروست دەکات لەناو دڵەکاندا ئیتر ڕێگری دەکات لە ئەنجامدانی گوناھ و تاوان، وە ڕێنوێنی خاوەنەکەی دەکات بۆ کار و کردەوە چاکەکان، بەڕاستی یادی اللە تەعالایش لەھەموو شتێک گەورەترە، وە ئەو زاتە پیرۆزە ئاگاداری ھەر کارێکە ئێوە دەیکەن، وە ھیچ کردەوەیەکی ئێوەی لا نھێنی و شاراوە نییە، وە پاداشت و سزای کارەکانیشتان دەداتەوە، ئەگەر چاکەتان کردبوو بەچاکە پاداشتان دەداتەوە، وە ئەگەر خراپە و تاوان و گوناھیشتان کردبوو سزاتان دەدات و تۆڵەتان لێ دەسێنێتەوە.
Esegesi in lingua araba:
Alcuni insegnamenti da trarre da questi versi sono:
• أهمية ضرب المثل: (مثل العنكبوت) .
گرنگی نموونە ھێنانەوە، وەک نموونە ھێنانەوە بە جاڵجاڵۆکە لەم سورەتەدا.

• تعدد أنواع العذاب في الدنيا.
جۆرا و جۆری سزاکان لە دونیادا.

• تَنَزُّه الله عن الظلم.
اللە تەعالا پاکوبێگەردە و دوورە لە زوڵم و ستەم کردن.

• التعلق بغير الله تعلق بأضعف الأسباب.
دڵ پەیوەست بوون بە غەیری اللە تەعالاوە پەیوەست بوونە بەلاوازترین ھۆکارەکان.

• أهمية الصلاة في تقويم سلوك المؤمن.
گرنگی نوێژ کردن لە ڕاستکردنەوەی ڕەوشتی باوەڕدار.

 
Traduzione dei significati Sura: Al-‘Ankabût
Indice delle Sure Numero di pagina
 
Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda dell'Abbreviata Esegesi del Nobile Corano - Indice Traduzioni

Emesso dal Tafseer Center per gli Studi Coranici.

Chiudi