Traduzione dei Significati del Sacro Corano - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Indice Traduzioni


Traduzione dei significati Versetto: (6) Sura: Al ‘Imrân
هُوَ ٱلَّذِي يُصَوِّرُكُمۡ فِي ٱلۡأَرۡحَامِ كَيۡفَ يَشَآءُۚ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ
تەنھا ھەر ئەوە کاتێک ئێوە لە مناڵدانی دایکتاندان بەو شێوەیەی خۆی دەیەوێت شێواز وڕواڵەت و وێنەتان دەکێشێت، یەکێک نێر بێت یان مێ، یەکێک جوان بێت یان ناشرین، یەکێک سپی پێست بێت یان ڕەش پێست، ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نیە جگە لە ئەو، زاڵ وباڵادەستە ھیچ شتێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە دانا وکاربەجێیە لە دروستکردن و بەڕێوەبردن و شەریعەت ویاسادانانیدا.
Esegesi in lingua araba:
Alcuni insegnamenti da trarre da questi versi sono:
• أقام الله الحجة وقطع العذر عن الخلق بإرسال الرسل وإنزال الكتب التي تهدي للحق وتحذر من الباطل.
خوای گەورە بەڵگەکانی بەرپاکردووە، وە ھەموو بڕ وبیانویەکیشی لای دروستکراوەکانی بڕیوە، ئەویش بەوەی پێغەمبەرانی بۆ ناردوون و کتێب و پەڕاوەکانی بۆ دابەزاندوون کە ڕێنمونیان بکات بۆ سەر ھەق وڕاستی و بیان ترسێنن لە شوێن کەوتنی باتڵ وناڕەوا.

• كمال علم الله تعالى وإحاطته بخلقه، فلا يغيب عنه شيء في الأرض ولا في السماء، سواء كان ظاهرًا أو خفيًّا.
زانسنت وزانیاری خوای گەورە کامڵ وتەواوە، وە ئاگادارە بەھەموو دروستکراوەکانی، بەشێوەیەک ھیچ شتێکی لا نھێنی وشاراوە نیە لە سەر زەوی و ئاسمانەکان، جا ئاشکرا بن یان شاراوە.

• من أصول أهل الإيمان الراسخين في العلم أن يفسروا ما تشابه من الآيات بما أُحْكِم منها.
یەکێک لە بنەما وبنچینەی ئیمانی خەڵکی باوەڕداری ڕاستەقینە ودامەزراو لە زانست وزانیاریدا ئەوەیە ئەو ئایەتانەی کە ناڕوون و ئاشکرا نین بە ئایەتە ڕوون وئاشکراکان لیکدانەوەیان بۆ دەکات.

• مشروعية دعاء الله تعالى وسؤاله الثبات على الحق، والرشد في الأمر، ولا سيما عند الفتن والأهواء.
مەشروعیەتی نزا وپارانەوە لەخوای گەورە وداوا لێکردنی بەوەی دامەزراویان بکات لەسەر ھەق وڕاستی، وە چاوو ڕوونی لە بابەتەکاندا، بە تایبەتی لەکاتی ڕوودانی فیتنە وبەڵا و دەرکەوتنی ھەواو وئارەزوودا.

 
Traduzione dei significati Versetto: (6) Sura: Al ‘Imrân
Indice delle Sure Numero di pagina
 
Traduzione dei Significati del Sacro Corano - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Indice Traduzioni

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Chiudi