Traduzione dei Significati del Sacro Corano - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Indice Traduzioni


Traduzione dei significati Versetto: (36) Sura: Saba’
قُلۡ إِنَّ رَبِّي يَبۡسُطُ ٱلرِّزۡقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقۡدِرُ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعۡلَمُونَ
- ئەی پێغەمبەر - بەو فیز زل و لەخۆباییانەی کە ناز و نیعمەتیان پێدراوە بڵێ: پەروەردگارم ڕزق و ڕۆزی بۆ ھەر کەسێک بیەوێت زیاد و فراوان دەکات تاوەکو تاقی بکاتەوە ئایا شوکر و سوپاسی دەکات یان سپڵە و ناشکورە، وە ڕزق و ڕۆزیش خۆیشی دەگرێتەوە لەھەر کەسێک خۆی بیەوێت تاوەکو تاقی بکاتەوە ئایا ئارام دەگرێت لەسەری یان ناڕەزایی دەردەبڕێت؟ بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن کە اللە تەعالا دانا و کاربەجێیە، بە حیکمەتێکی زۆر نەبێت ھیچ بڕیارێک نادات، ئەوەی زانی زانی و ھەستی پێکرد، ئەوەیشی نەفام و نەزان بوو نەیزانی و ھەستی پێ نەکرد.
Esegesi in lingua araba:
Alcuni insegnamenti da trarre da questi versi sono:
• تبرؤ الأتباع والمتبوعين بعضهم من بعض، لا يُعْفِي كلًّا من مسؤوليته.
خۆ بەری کردنی شوێنکەوتەکان و شوێنکەوتووان ھەندێکیان لەھەندێکی تریان، ھیچ کاتێک لێپرسراویەتی ھیچ کامێکیان ناسڕێتەوە لێیان نابورێت.

• الترف مُبْعِد عن الإذعان للحق والانقياد له.
خۆشگوزەرانی ھۆکاری دوورکەوتنەوەیە لەشوێنکەوتنی ھەق و ملکەچ بوون بۆی.

• المؤمن ينفعه ماله وولده، والكافر لا ينتفع بهما.
باوەڕدار ماڵ و سەروەت و سامان و مناڵەکانی سوودی پێدەگەیەنێت، بەپێچەوانەی بێباوەڕەوە کە سوودیان لێ نابینێت.

• الإنفاق في سبيل الله يؤدي إلى إخلاف المال في الدنيا، والجزاء الحسن في الآخرة.
ماڵ بەخشین لەپێناو اللە تەعالا، ھەر لە دونیا دەبێتە ھۆی پڕ بوونەوەی شوێنەکەی، وە لە دواڕۆژیشدا دەبێتە ھۆی بەدەستھێنانی پاداشتی نەبڕاوە.

 
Traduzione dei significati Versetto: (36) Sura: Saba’
Indice delle Sure Numero di pagina
 
Traduzione dei Significati del Sacro Corano - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Indice Traduzioni

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Chiudi