Check out the new design

Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda dell'Abbreviata Esegesi del Nobile Corano * - Indice Traduzioni


Traduzione dei significati Sura: Qâf   Versetto:
وَلَقَدۡ خَلَقۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ وَنَعۡلَمُ مَا تُوَسۡوِسُ بِهِۦ نَفۡسُهُۥۖ وَنَحۡنُ أَقۡرَبُ إِلَيۡهِ مِنۡ حَبۡلِ ٱلۡوَرِيدِ
لەڕاستیدا ئێمە مرۆڤمان بەدیھێناوە و چاکیش دەزانین کە چی خەتەرە و خەیاڵ و بیرێک بەدڵ و دەرونیدا دێت، وە ئێمە لەو دەمارە ئەستوورە کە بەملییەوەیەتی و بەسراوە بەدڵییەوە (شاڕەگی دڵی) نزیکترین.
Esegesi in lingua araba:
إِذۡ يَتَلَقَّى ٱلۡمُتَلَقِّيَانِ عَنِ ٱلۡيَمِينِ وَعَنِ ٱلشِّمَالِ قَعِيدٞ
بەردەوام دوو فریشتە چاودێری دەکەن کە یەکێکیان لەلای ڕاستی دانیشتووه و ئەوەکەی تریشیان لەلای چەپی، مرۆڤـ ھەرچییەک بکات و ھەرچییەک بڵێت، تۆماری دەکەن.
Esegesi in lingua araba:
مَّا يَلۡفِظُ مِن قَوۡلٍ إِلَّا لَدَيۡهِ رَقِيبٌ عَتِيدٞ
مرۆڤـ ھیچ قسەیەک ناکات و ھیچی لەدەم دەرناچێت، خێرا یەکێك لە فریشتە چاودێرەکان تۆماری دەکەن.
Esegesi in lingua araba:
وَجَآءَتۡ سَكۡرَةُ ٱلۡمَوۡتِ بِٱلۡحَقِّۖ ذَٰلِكَ مَا كُنتَ مِنۡهُ تَحِيدُ
ئەی مرۆڤی بێ ئاگا! بێھۆشیی مردن کاتی سەرەمەرگ ھات و دایگرتی، ئەوە ئەو شتە بوو کە تۆ بە خەیاڵی خۆت خۆتت لێ لا ئەداو پێت ناخۆش بوو و بیرت لێ نەئەکردەوە، وە ئەو ڕۆژە ھەر دێت و ناتوانی خۆتی لێ لادەی و ڕاکەی لێی.
Esegesi in lingua araba:
وَنُفِخَ فِي ٱلصُّورِۚ ذَٰلِكَ يَوۡمُ ٱلۡوَعِيدِ
فریشتەی تایبەت بە فووكردن بە كەرەنادا بۆ دووەم جار فووی کرد بە کەڕەنای صووڕدا و ھەرچی مردوو ھەیە زیندوو بوونەوە، ئەوە - ڕۆژی قیامەت - ڕۆژی ھاتنەدی ئەو ھەڕەشەیە کە لە بتپەرستان و خراپەکاران ئەکرا.
Esegesi in lingua araba:
وَجَآءَتۡ كُلُّ نَفۡسٖ مَّعَهَا سَآئِقٞ وَشَهِيدٞ
ئەو ڕۆژە ھەر کەسێک دوو فریشتەی لە گەڵدایە یەکێکیان دەیھێنێت و دەیگەیەنێتە شوێنی دادگایی کردن - محشر - ئەوی تریشیان شاھیدە لەسەر گوفتار و ڕەفتارەکانی.
Esegesi in lingua araba:
لَّقَدۡ كُنتَ فِي غَفۡلَةٖ مِّنۡ هَٰذَا فَكَشَفۡنَا عَنكَ غِطَآءَكَ فَبَصَرُكَ ٱلۡيَوۡمَ حَدِيدٞ
لەو کاتە تەنگانە و ناخۆشەدا بەو مرۆڤەی کە هێنراوە بۆ گۆڕەپانی مەحشەر دەوترێت: بەڕاستی ئەوەی کە ئێستا کەوای تیایدا و بەچاوی خۆت دەیبینیت، کە لە دونیادا لێی بێ خەبەر بوویت و خۆتت بۆ ئامادە نەکردبوو (بەھۆی فریوخواردنت بەئارەزووەکانت) وە خۆتت بۆ ئامادە نەکردبوو، ئەوا پەردەی شاراوەییمان لەسەر لابرد و ئیتر ئەوەتە پەردەمان لەسەر چاوت لاداوە و ھەموو ئەو شتانەی کە بۆت باسکرابوو لەناڕەحەتی وئازاردان بەڕوونی دەیبینیت و ئەمڕۆ دەزگای بیناییت زۆر تیژە درک بەو شتانە دەکەیت کە خۆت بێ ئاگا کردبوو لێی!!
Esegesi in lingua araba:
وَقَالَ قَرِينُهُۥ هَٰذَا مَا لَدَيَّ عَتِيدٌ
فریشتەی ھاوڕێی مرۆڤە زیندووکراوەکە (اللە تعالی) دەفەرموێت: ئەمە دەفتەری گوفتار و کرداری دونیای ئەم بەندەیە، ھەمووی نووسراوە بەبێ زیاد و کەم، لای منە و حازر و ئامادەیە.
Esegesi in lingua araba:
أَلۡقِيَا فِي جَهَنَّمَ كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٖ
ئینجا دوای لێپرسینەوە (اللە تعالی) فەرمان دەدات بەھەردوو فریشتەکە و دەفەرموێت: ئادەی ھەرچی کافر و بێباوەڕێکی سەرکەش و بوغزن و پیلانگێڕ ھەیە فڕێی بدەنە ناو ئاگری دۆزەخەوە.
Esegesi in lingua araba:
مَّنَّاعٖ لِّلۡخَيۡرِ مُعۡتَدٖ مُّرِيبٍ
ئەو کەسانەی کە کاتی خۆی ئەو واجبانەیان جێبەجێ نەدەکرد - ئەوەی کە (اللە تعالی) فەرمانی دابوو کە ئەنجامی بدەن-، گوێیان بەحەرامکراوەکان وسنوورەکانى (الله تعالى) نەدەدا، ومافی خەڵکیان پێشێل دەکرد، خۆی گومانی ھەبوو لە بوونی (اللە تعالی) و چەمکەکانی ئاین و ئەوەی کە ھەواڵی پێدابوون لە بەھەشت و دۆزەخ، وە گومانیشی دەخستە دڵ و دەرونی خەڵکییەوە.
Esegesi in lingua araba:
ٱلَّذِي جَعَلَ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ فَأَلۡقِيَاهُ فِي ٱلۡعَذَابِ ٱلشَّدِيدِ
ئەو کەسەی کە کاتی خۆی شەریک و ھاوەڵی بۆ (اللە تعالی) بڕیار دەدا، بیگرن و فڕێی بدەنە نێو سزای بە ئێش و ئازارەوە.
Esegesi in lingua araba:
۞ قَالَ قَرِينُهُۥ رَبَّنَا مَآ أَطۡغَيۡتُهُۥ وَلَٰكِن كَانَ فِي ضَلَٰلِۭ بَعِيدٖ
ئینجا ھاوەڵە شەیتانەکەیشی دیارە کە ئامادە کراوە، ئەویش پاکانە بۆ خۆی دەکات و دەڵێت: پەروەردگارا خۆ من لەخشتەم نەبردووە، من پاڵنەری نەبووم بۆ ئەو ھەموو گوناھ و تاوانە، بەڵکو ھەر خۆی لە نێو گومڕایی و سەرلێشێواوییەکی قوڵدا خۆی قەتیس کردبوو و لەهەق وڕاستی دووربوو.
Esegesi in lingua araba:
قَالَ لَا تَخۡتَصِمُواْ لَدَيَّ وَقَدۡ قَدَّمۡتُ إِلَيۡكُم بِٱلۡوَعِيدِ
(اللە تعالی) بە ھەردووکیان دەڵێت: لێرەدا لای من لەگەڵ یەکتر مەکەونە مشتومڕ، بەو کارەتان ھیچ سوودێک ناکەن، من ڕێگای ڕاستی ئاینم بۆ ڕوون کردبوونەوە لە ڕێگای پێغەمبەرانەوە، ئاگادارم کردنەوە کە ئەگەر ڕێگای ئیمان نەگرنەبەر و کردەوەی چاکە ئەنجام نەدەن وسەرپێچی فەرمانەکانم بکەن، ئەوە سەرەنجامتان ئەم ڕۆژە ڕەشە دەبێت کە ئێستا چاوەڕوانتان دەکات.
Esegesi in lingua araba:
مَا يُبَدَّلُ ٱلۡقَوۡلُ لَدَيَّ وَمَآ أَنَا۠ بِظَلَّٰمٖ لِّلۡعَبِيدِ
قسە و بڕیاری من نەگۆڕە و ھەڵناوەشێتەوە، وە لە بڕیاری خۆم پەشیمان نابمەوە، وە ستەم لە بەندەکانم ناکەم، بەکەمکردنەوەی چاکەکانیان یا زیادکردنی خراپە و تاوانەکانیان، بەڵکو ھەر کەسە و بەپێی بیروباوەڕ و کردەوەکانی خۆی، شایستەی چی بێت، بەو شێوەیە پاداشتی خۆی وەردەگرێت.
Esegesi in lingua araba:
يَوۡمَ نَقُولُ لِجَهَنَّمَ هَلِ ٱمۡتَلَأۡتِ وَتَقُولُ هَلۡ مِن مَّزِيدٖ
ئەو ڕۆژە بە دۆزەخ دەڵێین: ئایا پڕبوویت لە ئەو کافر و بتپەرست و تاوانبار و ستەمکارانەی کە فڕێدراوەتە ناوت و بەستە؟ دۆزەخیش لە وەڵامدا دەڵێت: ئایا ھی دیکە ھەیە؟! داوای زیاتر دەکات، وە تووڕەیە لەبەر پەروەردگاری.
Esegesi in lingua araba:
وَأُزۡلِفَتِ ٱلۡجَنَّةُ لِلۡمُتَّقِينَ غَيۡرَ بَعِيدٍ
بەھەشت نزیک کراوەتەوە لە تەقواداران و پارێزکاران و خواناسان ئەوانەى فەرمانەکانى (الله تعالى) جێبەجێ دەکەن وخۆیان بەدوور دەگرن لەنەهی لێکراوەکانی، بە جۆرێک کە ھەرچی خۆشییە دەیبینن، وە ھیچ لێیانەوە دوور نییە.
Esegesi in lingua araba:
هَٰذَا مَا تُوعَدُونَ لِكُلِّ أَوَّابٍ حَفِيظٖ
پێیشیان ئەوترێت: ئەمە ئەو شوێنەیە کە (اللە تعالی) گفتی پێ دابوون، بۆ ئێوە و بۆ ھەر کەسێك بگەڕبَتەوە بۆ لای پەروەردگاری – بەتەوبە کردن - وە پارێزگاری لەو سنوورانە بکات کە (اللە تعالی) دایناوە.
Esegesi in lingua araba:
مَّنۡ خَشِيَ ٱلرَّحۡمَٰنَ بِٱلۡغَيۡبِ وَجَآءَ بِقَلۡبٖ مُّنِيبٍ
بۆ ھەر کەسێك لەپەنهانەکەیدا لە (اللە تعالی) ترسابێت و بەدڵێکی سەلامەت وتۆبەکارەوە گەڕابێتەوە بۆ لای پەروەردگاری، وە بەردەوام گەڕابێتەوە بۆ لای - تەوبەی کردبێت -.
Esegesi in lingua araba:
ٱدۡخُلُوهَا بِسَلَٰمٖۖ ذَٰلِكَ يَوۡمُ ٱلۡخُلُودِ
پێیان دەوترێت: بێ ترس و لەرز بڕۆنە ناو بەھەشت و پارێزراون لەھەرچی ناخۆشییە، ئەمڕۆ ڕۆژی مانەوەی ھەمیشەییە، کە ئیتر مردنی لەدوا نییە.
Esegesi in lingua araba:
لَهُم مَّا يَشَآءُونَ فِيهَا وَلَدَيۡنَا مَزِيدٞ
ھەرچییان ئارەزوو لێ بێت بۆیان ھەیە لەو بەھەشتەدا کۆتایی نایەت، لەوەشمان زیاتر لایە بۆیان، لە بەخشندەییەکانمان کە بەچاو نەبینراوە و بەگوێ نەبیسراوە و نەھاتووە بەدڵی کەسدا، وە لەھەموویان خۆشتر بینینی (اللە تعالی) یە.
Esegesi in lingua araba:
Alcuni insegnamenti da trarre da questi versi sono:
• علم الله بما يخطر في النفوس من خير وشر.
زانینی (اللە تعالی) بە ھەر جۆرە ختورەیەک بێت بەسەر دڵی مرۆڤدا لە چاک یان خراپ.

• خطورة الغفلة عن الدار الآخرة.
مەترسی بێ ئاگایی و غافڵ بوون لە ژیانی دواڕۆژ.

• ثبوت صفة العدل لله تعالى.
جێگیر کردن وجەختکردنەوە لەسەر سیفەتی (العدل=دادگەری) بۆ الله تەعالا.

 
Traduzione dei significati Sura: Qâf
Indice delle Sure Numero di pagina
 
Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda dell'Abbreviata Esegesi del Nobile Corano - Indice Traduzioni

Emesso dal Tafseer Center per gli Studi Coranici.

Chiudi