Check out the new design

Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda dell'Abbreviata Esegesi del Nobile Corano * - Indice Traduzioni


Traduzione dei significati Sura: Al-A‘râf   Versetto:
أُبَلِّغُكُمۡ رِسَٰلَٰتِ رَبِّي وَأَنَا۠ لَكُمۡ نَاصِحٌ أَمِينٌ
ئەوەی خوای گەورە فەرمانی پێکردووم لەگەیاندنی یەکخواپەرستی وشەریعەتەکەی پێتان دەگەیەنم، وە من ئامۆژگاریکارێکی دڵسۆز ودەستپاکم لەگەیاندنی ئەوەی فەرمانم پێکراوە، وەک خۆی پێتان دەگەیەنم بێ زیاد وکەم کردن.
Esegesi in lingua araba:
أَوَعَجِبۡتُمۡ أَن جَآءَكُمۡ ذِكۡرٞ مِّن رَّبِّكُمۡ عَلَىٰ رَجُلٖ مِّنكُمۡ لِيُنذِرَكُمۡۚ وَٱذۡكُرُوٓاْ إِذۡ جَعَلَكُمۡ خُلَفَآءَ مِنۢ بَعۡدِ قَوۡمِ نُوحٖ وَزَادَكُمۡ فِي ٱلۡخَلۡقِ بَصۜۡطَةٗۖ فَٱذۡكُرُوٓاْ ءَالَآءَ ٱللَّهِ لَعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ
ئایا سەرتان سوڕدەمێنێت وبەلاتانەوە نامۆیە کە پیاوێک لەخۆتان وبەزمانی خۆتان فەرمانەکانی خواتان وەبیربخاتەوە، لە خۆتان بێت نەک لە فریشتە وجنۆکەکان بتانترسێنێت بەسزاکانی خوای گەورە ئەگەر سەرپێچی بکەن؟ جا بۆیە سوپاسی پەروەردگارتان بکەن وشوکری بکەن لەبەرامبەر ئەوەی جێگیری کردون لەسەر زەوی، وە لەیادتان بێت کەخوای گەورە ئێوەی کرد بەجێنشینی گەلی نوح کە بەھۆی بێباوەڕیانەوە لەناوی بردن، جا بۆیە شوکر وسوپاسی بکەن کە لەخەڵکانی سەردەمی خۆیشتان بەقیافەتر وجەستە مەزنتر وبەھێزتری کردن، سوپاسی ئەو نازو نعیمەتە فراوانەی پەروەردگارتان بکەن تاوەکو سەرکەوتوو بن لەوەی داواتان لێکراوە، وە ڕزگارتان بێت لەوەی جێگای مەترسییە.
Esegesi in lingua araba:
قَالُوٓاْ أَجِئۡتَنَا لِنَعۡبُدَ ٱللَّهَ وَحۡدَهُۥ وَنَذَرَ مَا كَانَ يَعۡبُدُ ءَابَآؤُنَا فَأۡتِنَا بِمَا تَعِدُنَآ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ
گەلەکەی پێیان ووت: -ئەی ھود- ئایا تۆ ھاتویت بۆ لامان تاوەکو فەرمانمان پێ بکەیت کە بەتاک وتەنھایی خوا بپەرستین، وە واز بھێنین لەوەی کە باوپاپیرانمان پەرستویانە؟! بۆیە بەھەر بەڵا وناخۆشی وسزایەک ھەڕەشەمان لێدەکەیت ئەگەر ڕاست دەکەیت کە تۆ پێغەمبەریت وڕاستگۆیت لەوەی بانگەشەی دەکەیت بۆمان بھێنە.
Esegesi in lingua araba:
قَالَ قَدۡ وَقَعَ عَلَيۡكُم مِّن رَّبِّكُمۡ رِجۡسٞ وَغَضَبٌۖ أَتُجَٰدِلُونَنِي فِيٓ أَسۡمَآءٖ سَمَّيۡتُمُوهَآ أَنتُمۡ وَءَابَآؤُكُم مَّا نَزَّلَ ٱللَّهُ بِهَا مِن سُلۡطَٰنٖۚ فَٱنتَظِرُوٓاْ إِنِّي مَعَكُم مِّنَ ٱلۡمُنتَظِرِينَ
ھودیش (سەلامی خوای لێ بێت) وەڵامی دانەوە وپێی ووتن: بێگومان بە ھۆی گوناھ و سەرپێچیتانەوە سزا وتوڕەیی پەروەردگار کەوتە سەرتان، بۆتان دێت وھیچ شتێکیش نایگێڕێتەوە، ئایا ئێوە دەمەقاڵێم لەگەڵ دەکەن لەبەر چەند بتێک کە خۆتان وباوباپیرانتان کردوتانن بەخوا وپەرستراوی خۆتان، کەھیچ ھەقیقەتێک وڕاستیەکی نییە؟ وە خوایش ھیچ بەڵگەیەکی بتەوی دانەبەزاندوە لەوەی بانگەشەی دەکەن کە ئەوانە خوابن، جا چاوەڕوانی ئەو سزایە بکەن کە پەلەی ھاتنی دەکەن، وە منیش لەگەڵ ئێوە چاوەڕوانم، بێگومان ھەر دێت وھیچ گەڕانەوەی نییە.
Esegesi in lingua araba:
فَأَنجَيۡنَٰهُ وَٱلَّذِينَ مَعَهُۥ بِرَحۡمَةٖ مِّنَّا وَقَطَعۡنَا دَابِرَ ٱلَّذِينَ كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَاۖ وَمَا كَانُواْ مُؤۡمِنِينَ
جا ئێمەیش بە ڕەحم وبەزەیی ومیھرەبانی خۆمان ھود وئەوانەشی لەگەڵیدا بوون لەباوەڕداران ڕزگارمان کردن، وە ئەوانەیش کە بەڵگە ونیشانەکانی ئێمەیان بە درۆزانی لەڕیشەوە لەناومان بردن، چونکە ئەوان باوەڕدار نەبوون، بەڵکو نیشانە وبەڵگەکانی ئێمەیشیان بەدرۆزانی، بۆیە شایستەی ئەو سزایە بوون.
Esegesi in lingua araba:
وَإِلَىٰ ثَمُودَ أَخَاهُمۡ صَٰلِحٗاۚ قَالَ يَٰقَوۡمِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنۡ إِلَٰهٍ غَيۡرُهُۥۖ قَدۡ جَآءَتۡكُم بَيِّنَةٞ مِّن رَّبِّكُمۡۖ هَٰذِهِۦ نَاقَةُ ٱللَّهِ لَكُمۡ ءَايَةٗۖ فَذَرُوهَا تَأۡكُلۡ فِيٓ أَرۡضِ ٱللَّهِۖ وَلَا تَمَسُّوهَا بِسُوٓءٖ فَيَأۡخُذَكُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ
بۆ لای گەلی سەمودیش ساڵحی برای خۆیانمان نارد کە بانگەوازیان بکات بۆ یەکخواپەرستی وعیبادەتی خوای گەورە، ساڵح پێی ووتن: ئەی گەلەکەم خوای گەورە بەتاک وتەنھایی بپەرستن، جگە لە ئەو ھیچ پەرستراوێکی تر شایستەی پەرستن نییە، بێگومان خوای گەورە بەڵگە ونیشانەی ڕوون وئاشکرای بۆ ناردون لەسەر ڕاستگۆیی ئەوەی من پێی ھاتووم بۆ لاتان، ئەویش ئەم ووشترەی خوایە کە لەو بەردە گەورەیە ھاتە دەرەوە، ئەو کاتی دیاریکراوی خۆی ھەیە بۆ ئاو خواردنەوە، وە خۆتان ومەڕ وماڵاتیشتان ڕۆژێکتان ھەیە بۆ ئاو خواردنەوە، جا لەبەر ئەوە وازی لێ بھێنن با بۆ خۆی لەو زەوییەی خوادا بلەوەڕێت، وە ھیچ شتێکیشی لە خزمەت كردن و قوتی لەسەر ئێوە نییە ، دەخیلتان بم بە ھیچ شێوەیەک زیانتان بۆی نەبێت وئازاری مەدەن، نەوەک توشی سزایەکی بەئازار ببن.
Esegesi in lingua araba:
Alcuni insegnamenti da trarre da questi versi sono:
• ينبغي التّحلّي بالصبر في الدعوة إلى الله تأسيًا بالأنبياء عليهم السلام.
پێویستە مرۆڤی بانگخواز لە بانگكردنی خەڵكی بۆ لای خوا چاو لە پێغەمبەران بکات (سەلامی خوایان لێ بێت) ئارامگر بێت وھەڵەشە وپەلە پەل کەر نەبێت.

• من أولويات الدعوة إلى الله الدعوة إلى عبادة الله وحده لا شريك له، ورفض الإشراك به ونبذه.
کاری لە پێشینەی بانگەواز بۆ لای خوا ئەوەیە کە سەرەتا خەڵکی بۆ لای یەکخواپەرستی بانگ بکرێن ودوور بکەونەوە لەھەموو شەریک وھاوەڵ بڕیاردانێک بۆ خوای گەورە.

• الاغترار بالقوة المادية والجسدية يصرف صاحبها عن الاستجابة لأوامر الله ونواهيه.
خراپی شانازی کردن وخۆ ھەڵکێشان بە ھێزی مادی وجەستەیی کە خاوەنەکەی وا لێ دەكات کەخۆی لێ بایی بێت وگوێ نەدات بە فەرمان وڕێگریەکانی خوای گەورە.

• النبي يكون من جنس قومه، لكنه من أشرفهم نسبًا، وأفضلهم حسبًا، وأكرمهم مَعْشرًا، وأرفعهم خُلُقًا.
پێغەمبەر دەبێت لە ڕەگەزی گەل وھۆزەکەی خۆی بێت، بەڵكو بەڕێزترین نەسەبی ھەبێت ، وە باشترین پلە وپایەی کۆمەڵایەتی ھەبێت ، وە ڕێزدارترین ھاوڕێ وھاوەڵی ھەبێت ، وە خاوەنی جوانترین ڕەوشت وئاکار بێت.

• الأنبياء وورثتهم يقابلون السّفهاء بالحِلم، ويغضُّون عن قول السّوء بالصّفح والعفو والمغفرة.
پێغەمبەران وشوێنکەوتوانیان ھەمیشە لەبەرامبەر کەسانی کاڵفام وگێل وگەمژەدا خۆڕاگر وئارامگر بوون، وە وەڵامیان بۆ جوێن وقسەی نەشیاو ووتەی جوان ولێبوردن بووە.

 
Traduzione dei significati Sura: Al-A‘râf
Indice delle Sure Numero di pagina
 
Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda dell'Abbreviata Esegesi del Nobile Corano - Indice Traduzioni

Emesso dal Tafseer Center per gli Studi Coranici.

Chiudi