Check out the new design

Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda dell'Abbreviata Esegesi del Nobile Corano * - Indice Traduzioni


Traduzione dei significati Sura: Al-Anfâl   Versetto:
وَمَا لَهُمۡ أَلَّا يُعَذِّبَهُمُ ٱللَّهُ وَهُمۡ يَصُدُّونَ عَنِ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِ وَمَا كَانُوٓاْ أَوۡلِيَآءَهُۥٓۚ إِنۡ أَوۡلِيَآؤُهُۥٓ إِلَّا ٱلۡمُتَّقُونَ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ
چی شتێک ھەیە ببێتە ڕێگر لەوەی خوای گەورە سزایان نەدات، لەکاتێکدا ئەوان ئەوەی سزادانیان واجب دەکات ئەنجامیانداوە لەڕێگری کردنی خەڵکی لە تەوافی مزگەوتی حەرام و نوێژ کردن تێیدا؟ بتپەرستەکان دۆست و پشتیوانی خوای گەورە نین، بەڵکو دۆست و پشتیوانی خوا تەنھا خواناسانن، ئەوانە کە فەرمانەکانی بەجێ دەھێنن و دوور دەکەونەوە لە ڕێگریەکانی، بەڵام زۆربەی بتپەرست و موشریکەکان ئەوە نازانن، لەکاتێکدا ئەوان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەوان دۆست و پشتیوانی خوان، لەکاتێکدا ئەوان دۆست و پشتیوانی ئەو نین.
Esegesi in lingua araba:
وَمَا كَانَ صَلَاتُهُمۡ عِندَ ٱلۡبَيۡتِ إِلَّا مُكَآءٗ وَتَصۡدِيَةٗۚ فَذُوقُواْ ٱلۡعَذَابَ بِمَا كُنتُمۡ تَكۡفُرُونَ
نوێژ و نزا و پاڕانەوەی بتپەرست و موشریکەکان لەلای مزگەوتی حەرام لە ڕوی ڕاستی و گوێرایەڵیەوە نیە، بەڵکو ھەر فیکە و چەپڵە و ھەرا و ھۆسەیە، دەسا - ئەی بتپەرست و موشریکینە- سزا بچەژن، بەکوشتن و بە دیل گرتنتان لە ڕۆژی بەدردا بە ھۆی بێباوەڕیتان بە خوای گەورە و بە درۆدانانی پێغەمبەرەکەیەوە سزای دان.
Esegesi in lingua araba:
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ يُنفِقُونَ أَمۡوَٰلَهُمۡ لِيَصُدُّواْ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِۚ فَسَيُنفِقُونَهَا ثُمَّ تَكُونُ عَلَيۡهِمۡ حَسۡرَةٗ ثُمَّ يُغۡلَبُونَۗ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ إِلَىٰ جَهَنَّمَ يُحۡشَرُونَ
بێگومان ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە خوا ماڵ و سامانی خۆیان بەخت دەکەن بۆ ڕێگە گرتنی خەڵکی لە ڕێبازی خوا، ئەوان ماڵ و سامانیان بەخت دەکەن، بەڵام ئەوەی مەبەستیانە بەدەستی ناھێنن، بۆیە سەرەنجامی بەخت کردنی ئەو ماڵ و سامانەیان تەنھا پەشیمان وداخ و خەفەتە، چونکە ماڵ و سامانەکەیان لەدەست چوو لەگەڵ ئەوەش کە مەبەستیان بوو نەھاتەدی، پاشانیش ھەر ژێر دەکەون و باوەڕداران سەردەکەون بەسەریاندا، وە ئەوانەی بێباوەڕن لە ڕۆژی دواییدا پەل کێشی ئاگری دۆزەخ دەکرێن، وە دەچنە ناویەوە و بەھەمیشەیی و ھەتا ھەتاییش تێیدا دەمێننەوە.
Esegesi in lingua araba:
لِيَمِيزَ ٱللَّهُ ٱلۡخَبِيثَ مِنَ ٱلطَّيِّبِ وَيَجۡعَلَ ٱلۡخَبِيثَ بَعۡضَهُۥ عَلَىٰ بَعۡضٖ فَيَرۡكُمَهُۥ جَمِيعٗا فَيَجۡعَلَهُۥ فِي جَهَنَّمَۚ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡخَٰسِرُونَ
ئەو بێباوەڕانەی کە ماڵ و سامانیان بەخت کرد لە پێناو ڕێگری کردن لە ڕێبازی خوا پەلکیش و کەمەندکێشی ئاگری دۆزەخ دەکرێن تاوەکو خوا دەستە و تاقمی بێباوەڕانی پیس و چەپەڵ لە دەستە و تاقمی باوەڕدارانی پاکوخاوێن جیاکاتەوە، وە بۆ ئەوەش مرۆڤی پیس و چەپەڵ و خوا نەناس خۆیان و ماڵ و سامان و کار و کردەوەیان لەسەریەک ھەڵچنێ، وە پاشان لە دۆزەخدا ھەموویان کۆ بکاتەوە، بێ بەخت و خەسارۆمەندی ڕاستەقینە ئەوانەن، چونکە خۆیان و کەسوکاریشیان لە ڕۆژی قیامەتدا زیان پێگەیاند.
Esegesi in lingua araba:
قُل لِّلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ إِن يَنتَهُواْ يُغۡفَرۡ لَهُم مَّا قَدۡ سَلَفَ وَإِن يَعُودُواْ فَقَدۡ مَضَتۡ سُنَّتُ ٱلۡأَوَّلِينَ
- ئەی پێغەمبەر- بەو بێباوەڕانەی ھۆزەکەت بڵێ کە باوەڕیان بە خوا و پێغەمبەرەکەی نیە: ئەگەر بێتو واز لە بێباوەڕی بە خوا و پێغەمبەرەکەی بھێنن، وە واز بھێنن لە ڕێگری کردنی خەڵکی باوەڕدار لە ڕێبازی خوا، لە ھەرچی ڕابردویانە چاوپۆشی دەکرێت و خوا لە ھەرچی گوناھیانە خۆش دەبێت، چونکە ھاتنە ناو ئیسلام ھەرچی ڕابردوی مرۆڤە لەگوناھ و تاوان ھەمووی لە ناو دەبات، خۆ ئەگەر بگەڕێنەوە سەر بێباوەڕیەکەی خۆیان ئەوا سوننەت و دابی خوای گەورە تێپەری بەسەر پێشووەکاندا، خوای گەورە چۆن ماڵ و جێگا و وڵاتی وێران کردن و سزاکەی لە دونیادا بۆ پێش خستن، ھەر بەو شێوەیە بەسەر ئەمانیشی دەھێنێت ئەگەر تەوبە نەکەن و نەگەڕێنەوە و واز لە بێباوەڕی نەھێنن.
Esegesi in lingua araba:
وَقَٰتِلُوهُمۡ حَتَّىٰ لَا تَكُونَ فِتۡنَةٞ وَيَكُونَ ٱلدِّينُ كُلُّهُۥ لِلَّهِۚ فَإِنِ ٱنتَهَوۡاْ فَإِنَّ ٱللَّهَ بِمَا يَعۡمَلُونَ بَصِيرٞ
- ئەی باوەڕداران - لەگەڵ دوژمنە بێباوەڕەکانتان بجەنگن و بە شەڕ بێن تاوەکو بتپەرست و شیرک و بێباوەڕی لە بن دێت و ڕێگری خەڵکی لە ڕێبازی خوا کۆتایی دێت، وە دینداری و گوێڕایەڵی ھەر بۆ خوای تاک و تەنھا و بێ ھاوەڵ دەبێت، ئەگەر ھاتوو بێباوەڕان وازیان ھێنا لە بتپەرستی و بێباوەڕی و ڕێگری کردنی خەڵکی لە ڕێبازی خوا ئێوەیش وازیان لێ بھێنن، بێگومان خوای گەورە ئاگاداری کاروکردەوەیانە، وە ھیچ شتێکیشی لا نھێنی و شاراوە نیە.
Esegesi in lingua araba:
وَإِن تَوَلَّوۡاْ فَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ مَوۡلَىٰكُمۡۚ نِعۡمَ ٱلۡمَوۡلَىٰ وَنِعۡمَ ٱلنَّصِيرُ
وە ئەگەر ھاتوو پشتیان ھەڵکرد و گوێیان نەگرت لەوەی فەرمانیان پێکراوە کەواز بھێنن لە بێباوەڕی و ڕێگری کردنی خەڵکی لە ڕێبازی خوا، ئەوا دڵنیابن - ئەی باوەڕداران - کە خوای گەورە سەرخەری ئێوەیە بەسەریاندا، بێگومان خوای گەورە باشترین دۆست و پشتیوانە بۆ ئەوانەی کە دۆستی خوان، وە باشترین سەرخەریشە بۆ ئەوانەی خوا سەریان دەخات، ھەرکەسێک خوا پشتیوانی بێت بەڕاستی سەرکەوتووە، وە ھەر کەسیش خوا سەری بخات بێگومان بردویەتیەوە.
Esegesi in lingua araba:
Alcuni insegnamenti da trarre da questi versi sono:
• الصد عن المسجد الحرام جريمة عظيمة يستحق فاعلوه عذاب الدنيا قبل عذاب الآخرة.
ڕێگری کردن لە مزگەوتی حەرام تاوانێکی گەورەیە، ئەنجامدەرەکانی شایستەی سزای دونیان پێش سزای دواڕۆژ.

• عمارة المسجد الحرام وولايته شرف لا يستحقه إلّا أولياء الله المتقون.
ئاوەدانکردنەوەی مزگەوتی حەرام و سەرپەرشتی کردنی شەرەفێکی گەورەیە تەنھا دەست خواناسان و دۆستانی دەکەوێت.

• في الآيات إنذار للكافرين بأنهم لا يحصلون من إنفاقهم أموالهم في الباطل على طائل، وسوف تصيبهم الحسرة وشدة الندامة.
ئەم ئایەتانە ھۆشداری دەدات بە بێباوەڕان بەوەی ھیچ شتێک بەدەست ناھێنن لە خەرج کردنی ماڵ و سامانیان لە پێناو ڕێگری کردنی خەڵکی لە ڕێبازی خوا و بڵاو بوونەوەی، لە کۆتایەوە تەنھا داخ و خەفەت و مەینەتیان بۆ دەمێنێتەوە.

• دعوة الله تعالى للكافرين للتوبة والإيمان دعوة مفتوحة لهم على الرغم من استمرار عنادهم.
بانگەوازی خوای گەورە بۆ بێباوەڕان لەوەی تەوبە بکەن و بگەڕێنەوە و واز بھێنن لە بێباوەڕیان بانگەوازێکی ھەمیشە کراوەیە بۆیان ، لەگەڵ ئەوەی ئەوان بەردەوامن لەسەر سەرسەختی خۆیان.

• من كان الله مولاه وناصره فلا خوف عليه، ومن كان الله عدوًّا له فلا عِزَّ له.
ھەرکەسێک خوای گەورە دۆست و پشتیوان و سەرخەری بێت، ھەرگیز دووچاری ترس نابێت، وە بە پێچەوانەشەوە ھەر کەسێک خوا دژایەتی بکات ھەرگیز سەربەرز و سەرفراز نابێت.

 
Traduzione dei significati Sura: Al-Anfâl
Indice delle Sure Numero di pagina
 
Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda dell'Abbreviata Esegesi del Nobile Corano - Indice Traduzioni

Emesso dal Tafseer Center per gli Studi Coranici.

Chiudi