Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda - Salahuddin * - Indice Traduzioni


Traduzione dei significati Versetto: (258) Sura: Al-Baqarah
أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلَّذِي حَآجَّ إِبۡرَٰهِـۧمَ فِي رَبِّهِۦٓ أَنۡ ءَاتَىٰهُ ٱللَّهُ ٱلۡمُلۡكَ إِذۡ قَالَ إِبۡرَٰهِـۧمُ رَبِّيَ ٱلَّذِي يُحۡيِۦ وَيُمِيتُ قَالَ أَنَا۠ أُحۡيِۦ وَأُمِيتُۖ قَالَ إِبۡرَٰهِـۧمُ فَإِنَّ ٱللَّهَ يَأۡتِي بِٱلشَّمۡسِ مِنَ ٱلۡمَشۡرِقِ فَأۡتِ بِهَا مِنَ ٱلۡمَغۡرِبِ فَبُهِتَ ٱلَّذِي كَفَرَۗ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ
{گفتوگۆی نێوان ئیبراهیم صلی الله علیه وسلم ‌و نەمرودی كافر} [ أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِي حَاجَّ إِبْرَاهِيمَ فِي رَبِّهِ ] ئایا نابینی ئه‌وه‌ی كه‌ ویستی حوجه‌و به‌ڵگه‌ بێنێته‌وه‌ به‌سه‌ر ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ردا صلی الله علیه وسلم سه‌باره‌ت به‌ بوونی په‌روه‌ردگار كه‌ (نه‌مرودی) زاڵمی پاشای عێراق بوو [ أَنْ آتَاهُ اللَّهُ الْمُلْكَ ] كاتێك كه‌ خوای گه‌وره‌ موڵك و ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ت و سامانی پێ به‌خشی بوو ئه‌ویش له‌خۆی بایی بوو داوای به‌ڵگه‌ی له‌ ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم كرد له‌سه‌ر بوونی خوای گه‌وره‌ [ إِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّيَ الَّذِي يُحْيِي وَيُمِيتُ ] ئیبراهیم فه‌رمووی: په‌روه‌ردگاری من ئه‌و الله یه‌ كه‌ ژیان و مردنی به‌ده‌سته‌ خه‌ڵكی ئه‌ژێنێت و خه‌ڵكی ئه‌مرێنێ [ قَالَ أَنَا أُحْيِي وَأُمِيتُ ] (نه‌مرودیش) وتی: منیش ئه‌توانم خه‌ڵك بژێنم و خه‌ڵك بمرێنم دوو كه‌سی هێنا یه‌كێكیانی كوشت و یه‌كێكیانی نه‌كوشت وتی: ئه‌وه‌م مراندو ئه‌وه‌م ژیاند [ قَالَ إِبْرَاهِيمُ فَإِنَّ اللَّهَ يَأْتِي بِالشَّمْسِ مِنَ الْمَشْرِقِ فَأْتِ بِهَا مِنَ الْمَغْرِبِ ] ئیبراهیم صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی: په‌روه‌ردگاری من خۆر له‌ خۆرهه‌ڵاته‌وه‌ هه‌ڵدێنێ و له‌ خۆرئاواوه‌ ئاوای ئه‌كات، ئه‌گه‌ر تۆ ڕاست ئه‌كه‌یت با بۆ سبه‌ینێ خۆر له‌ خۆرئاواوه‌ هه‌ڵبێت [ فَبُهِتَ الَّذِي كَفَرَ ] (نه‌مرودی) كافری ده‌مكوت كرد وه‌ هیچ به‌ڵگه‌ی پێ نه‌ما وه‌ سه‌رسام بوو [ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (٢٥٨) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی كه‌سانی زاڵم و سته‌مكار نادات، خوای گه‌وره‌ به‌ مێشێك سزای دا كه‌ چووه‌ ناو لوتیه‌وه‌ ده‌بوایه‌ به‌ چه‌كوشی ئاسن له‌سه‌ری خۆی بدایا تا هێور بوایه‌ته‌وه‌ وه‌ هه‌ر به‌و مێشه‌ كوشتی
Esegesi in lingua araba:
 
Traduzione dei significati Versetto: (258) Sura: Al-Baqarah
Indice delle Sure Numero di pagina
 
Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda - Salahuddin - Indice Traduzioni

Traduzione dei significati del Nobile Corano in curdo di Salahuddin Abdulkarim

Chiudi