Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda - Salahuddin * - Indice Traduzioni


Traduzione dei significati Versetto: (285) Sura: Al-Baqarah
ءَامَنَ ٱلرَّسُولُ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيۡهِ مِن رَّبِّهِۦ وَٱلۡمُؤۡمِنُونَۚ كُلٌّ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَمَلَٰٓئِكَتِهِۦ وَكُتُبِهِۦ وَرُسُلِهِۦ لَا نُفَرِّقُ بَيۡنَ أَحَدٖ مِّن رُّسُلِهِۦۚ وَقَالُواْ سَمِعۡنَا وَأَطَعۡنَاۖ غُفۡرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيۡكَ ٱلۡمَصِيرُ
[ آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْهِ مِنْ رَبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ ] پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم وه‌ باوه‌ڕداران ئیمانیان به‌و قورئانه‌ پیرۆزه‌ هێناوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌ بۆیان دابه‌زیوه‌، وه‌ به‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌ له‌م قورئانه‌دا هه‌یه‌ [ كُلٌّ آمَنَ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ ] هه‌موویان ئیمانیان به‌ خوای گه‌وره‌و مه‌لائیكه‌ته‌كانی و كتێبه‌ ئاسمانیه‌كانی و پێغه‌مبه‌رانی هێناوه‌ [ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْ رُسُلِهِ ] ئێمه‌ جیاوازی ناكه‌ین له‌ نێوان هیچ پێغه‌مبه‌رێك له‌ پێغه‌مبه‌ران و ئیمان به‌ هه‌ر هه‌موویان ئه‌هێنین [ وَقَالُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ] وه‌ باوه‌ڕداران وه‌ پێغه‌مبه‌ره‌كان فه‌رموویان: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئێمه‌ به‌گوێ فه‌رمایشتی تۆمان بیست وه‌ لێی تێگه‌یشتین وه‌ گوێڕایه‌ڵی تۆمان كردو وه‌ڵاممان دایته‌وه‌ [ غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ (٢٨٥) ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆش لێمان خۆشبه‌ وه‌ مه‌صیرو سه‌ره‌نجام و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێمه‌ هه‌ر بۆ لای تۆیه‌
Esegesi in lingua araba:
 
Traduzione dei significati Versetto: (285) Sura: Al-Baqarah
Indice delle Sure Numero di pagina
 
Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda - Salahuddin - Indice Traduzioni

Traduzione dei significati del Nobile Corano in curdo di Salahuddin Abdulkarim

Chiudi