Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda - Salahuddin * - Indice Traduzioni


Traduzione dei significati Versetto: (72) Sura: Al-Hajj
وَإِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتُنَا بَيِّنَٰتٖ تَعۡرِفُ فِي وُجُوهِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ ٱلۡمُنكَرَۖ يَكَادُونَ يَسۡطُونَ بِٱلَّذِينَ يَتۡلُونَ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتِنَاۗ قُلۡ أَفَأُنَبِّئُكُم بِشَرّٖ مِّن ذَٰلِكُمُۚ ٱلنَّارُ وَعَدَهَا ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْۖ وَبِئۡسَ ٱلۡمَصِيرُ
[ وَإِذَا تُتْلَى عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا بَيِّنَاتٍ ] وه‌ كاتێك ئایه‌ته‌ ڕوون و ئاشكراكانی ئێمه‌یان بۆ ده‌خوێندرێته‌وه‌ [ تَعْرِفُ فِي وُجُوهِ الَّذِينَ كَفَرُوا الْمُنْكَرَ ] ئه‌وانه‌ی كه‌ كافرو بێباوه‌ڕن پێناخۆش بوون له‌ ڕوویاندا ده‌رئه‌كه‌وێت و ئه‌بینی كه‌ ڕوویان گرژ ئه‌كه‌ن [ يَكَادُونَ يَسْطُونَ بِالَّذِينَ يَتْلُونَ عَلَيْهِمْ آيَاتِنَا ] نزیكه‌ به‌ لێدان یان به‌ قسه‌ كردن زاڵ بن به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا ئه‌خوێننه‌وه‌و نزیكه‌ په‌لاماریان بده‌ن [ قُلْ أَفَأُنَبِّئُكُمْ بِشَرٍّ مِنْ ذَلِكُمُ النَّارُ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئایا هه‌واڵتان پێ بده‌م له‌مه‌ خراپتر كه‌ ئێوه‌ ئه‌یكه‌ن چیه‌؟ ئاگره‌، واته‌: ئه‌مه‌ى كه‌ تووڕه‌ ئه‌بن به‌ بیستنی ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ له‌مه‌ خراپتر ئێوه‌ بیبینن یان بیبیستن ئاگری دۆزه‌خه‌ [ وَعَدَهَا اللَّهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ] كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ڵێنی داوه‌ به‌ كافران كه‌ ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنن شوێنی ئه‌وان ئاگری دۆزه‌خه‌ [ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ (٧٢) ] كه‌ خراپترین سه‌ره‌نجامه‌ بۆی ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌.
Esegesi in lingua araba:
 
Traduzione dei significati Versetto: (72) Sura: Al-Hajj
Indice delle Sure Numero di pagina
 
Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda - Salahuddin - Indice Traduzioni

Traduzione dei significati del Nobile Corano in curdo di Salahuddin Abdulkarim

Chiudi