Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda - Salahuddin * - Indice Traduzioni


Traduzione dei significati Versetto: (30) Sura: Fussilat
إِنَّ ٱلَّذِينَ قَالُواْ رَبُّنَا ٱللَّهُ ثُمَّ ٱسۡتَقَٰمُواْ تَتَنَزَّلُ عَلَيۡهِمُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ أَلَّا تَخَافُواْ وَلَا تَحۡزَنُواْ وَأَبۡشِرُواْ بِٱلۡجَنَّةِ ٱلَّتِي كُنتُمۡ تُوعَدُونَ
{پاداشتى دامه‌زراوان له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستى} [ إِنَّ الَّذِينَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌لێن په‌روه‌ردگاری ئێمه‌ ته‌نها (الله)یه‌، پاشان ئیستیقامه‌یان هه‌یه‌و جێگیرو چه‌سپاو و دامه‌زراون له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی و كرده‌وه‌ی چاك و جێبه‌جێ كردنی فه‌رزه‌كان [ تَتَنَزَّلُ عَلَيْهِمُ الْمَلَائِكَةُ ] فریشته‌كانی خوای گه‌وره‌ له‌ كاتی گیانكێشان و زیندوو بوونه‌وه‌و ده‌رچوون له‌گۆڕو چوونه‌ به‌هه‌شت دائه‌به‌زنه‌ سه‌ریان و پێیان ئه‌لێن: [ أَلَّا تَخَافُوا ] ئێوه‌ مه‌ترسێن ترستان له‌سه‌ر نیه‌ له‌مه‌ودوا ئه‌مین ئه‌بن [ وَلَا تَحْزَنُوا ] وه‌ خه‌فه‌تیش مه‌خۆن له‌وه‌ی كه‌ له‌ دونیا به‌جێتان هێشتووه‌ له‌ سه‌روه‌ت و سامان و منداڵ و خێزان، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ باشترتان پێ ئه‌به‌خشێ [ وَأَبْشِرُوا بِالْجَنَّةِ الَّتِي كُنْتُمْ تُوعَدُونَ (٣٠) ] وه‌ موژده‌ بێ لێتان به‌و به‌هه‌شته‌ی كه‌ ئێوه‌ به‌لێنتان پێ درابوو.
Esegesi in lingua araba:
 
Traduzione dei significati Versetto: (30) Sura: Fussilat
Indice delle Sure Numero di pagina
 
Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda - Salahuddin - Indice Traduzioni

Traduzione dei significati del Nobile Corano in curdo di Salahuddin Abdulkarim

Chiudi