Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda - Salahuddin * - Indice Traduzioni


Traduzione dei significati Versetto: (103) Sura: Al-An‘âm
لَّا تُدۡرِكُهُ ٱلۡأَبۡصَٰرُ وَهُوَ يُدۡرِكُ ٱلۡأَبۡصَٰرَۖ وَهُوَ ٱللَّطِيفُ ٱلۡخَبِيرُ
[ لَا تُدْرِكُهُ الْأَبْصَارُ ] چاوه‌كان ناتوانن خوای گه‌وره‌ ببینن له‌ دونیادا به‌ڵام له‌ قیامه‌تدا باوه‌ڕداران خوای گه‌وره‌ ئه‌بینن [ وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَاضِرَةٌ (٢٢) إِلَى رَبِّهَا نَاظِرَةٌ (٢٣) ] (الْقِيَامَة) واته‌: كۆمه‌ڵێك ڕوو گه‌شاوه‌و پڕشنگداره‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌ماشای خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن وه‌ فه‌رمووده‌كانیش موته‌واتیرن كه‌ هیچ گومانێكی تیا نیه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئیمانداران له‌ ڕۆژی قیامه‌ت، وه‌ له‌ به‌هه‌شتدا خوای گه‌وره‌ ئه‌بینن [ وَهُوَ يُدْرِكُ الْأَبْصَارَ ] به‌ڵام خوای گه‌وره‌ هه‌موو چاوه‌كان ئه‌بینێ وه‌ حه‌قیقه‌تی ئه‌زانێ وه‌ ئاگای لێیه‌و هیچ شتێك له‌ خوای گه‌وره‌ ناشاردرێته‌وه‌ [ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ (١٠٣) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر نه‌رمونیانه‌ به‌ به‌نده‌كانی، یان هه‌ست به‌ نهێنیه‌كان ده‌كات به‌ ئاسانی، وه‌ زانیاریه‌كی زۆر وردی هه‌یه‌
Esegesi in lingua araba:
 
Traduzione dei significati Versetto: (103) Sura: Al-An‘âm
Indice delle Sure Numero di pagina
 
Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda - Salahuddin - Indice Traduzioni

Traduzione dei significati del Nobile Corano in curdo di Salahuddin Abdulkarim

Chiudi