Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda - Salahuddin * - Indice Traduzioni


Traduzione dei significati Versetto: (71) Sura: Al-An‘âm
قُلۡ أَنَدۡعُواْ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَنفَعُنَا وَلَا يَضُرُّنَا وَنُرَدُّ عَلَىٰٓ أَعۡقَابِنَا بَعۡدَ إِذۡ هَدَىٰنَا ٱللَّهُ كَٱلَّذِي ٱسۡتَهۡوَتۡهُ ٱلشَّيَٰطِينُ فِي ٱلۡأَرۡضِ حَيۡرَانَ لَهُۥٓ أَصۡحَٰبٞ يَدۡعُونَهُۥٓ إِلَى ٱلۡهُدَى ٱئۡتِنَاۗ قُلۡ إِنَّ هُدَى ٱللَّهِ هُوَ ٱلۡهُدَىٰۖ وَأُمِرۡنَا لِنُسۡلِمَ لِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
[ قُلْ أَنَدْعُو مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَنْفَعُنَا وَلَا يَضُرُّنَا ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئایا ئێمه‌ دوعا بكه‌ین و بپاڕێینه‌وه‌ له‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ له‌و بت و شتانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌یانپه‌رستن كه‌ نه‌ سوودیان به‌ده‌سته‌ نه‌ زیان، وه‌ سوودو زیانی ئێمه‌ به‌ده‌ست ئه‌وان نیه‌ [ وَنُرَدُّ عَلَى أَعْقَابِنَا بَعْدَ إِذْ هَدَانَا اللَّهُ ] وه‌ هه‌ڵگه‌ڕێینه‌وه‌و پاشه‌وپاش بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ گومڕایی و كوفر له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی داوین [ كَالَّذِي اسْتَهْوَتْهُ الشَّيَاطِينُ فِي الْأَرْضِ حَيْرَانَ لَهُ أَصْحَابٌ يَدْعُونَهُ إِلَى الْهُدَى ائْتِنَا ] وه‌كو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ شه‌یتان وێڵی كردوون و سه‌ری لێ شێواندوون له‌سه‌ر زه‌ویدا كه‌ نازانن به‌ چ ئاڕاسته‌و به‌ چ لایه‌كدا بڕۆن وه‌ هاوڕێشیان هه‌یه‌ له‌ ڕێگاكه‌دا كه‌ بانگیان لێ ئه‌كه‌ن بۆ ڕێگای ڕاست به‌ڵام ئه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌رلێشێواو بووه‌ نازانێ كام ڕێگایه‌ بگرێته‌به‌ر، ئه‌مه‌ نمونه‌ى كه‌سێكه‌ كه‌ شوێن شه‌یتان كه‌وتووه‌و له‌ حه‌ق لایداوه‌و وه‌ڵامى خواى گه‌وره‌و بانگخوازانى حه‌ق ناداته‌وه‌ [ قُلْ إِنَّ هُدَى اللَّهِ هُوَ الْهُدَى ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: به‌ته‌نها ڕێگای ڕاست و هیدایه‌ت هیدایه‌تی خوای گه‌وره‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ ڕازی بووه‌ بۆ به‌نده‌كانی جگه‌ له‌وه‌ هه‌مووی ڕێگای به‌تاڵ و پووچه‌ڵه‌ [ وَأُمِرْنَا لِنُسْلِمَ لِرَبِّ الْعَالَمِينَ (٧١) ] وه‌ فه‌رمانمان پێكراوه‌ كه‌ خۆمان ته‌سلیمی په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان بكه‌ین.
Esegesi in lingua araba:
 
Traduzione dei significati Versetto: (71) Sura: Al-An‘âm
Indice delle Sure Numero di pagina
 
Traduzione dei Significati del Sacro Corano - Traduzione curda - Salahuddin - Indice Traduzioni

Traduzione dei significati del Nobile Corano in curdo di Salahuddin Abdulkarim

Chiudi