Check out the new design

クルアーンの対訳 - クルアーン簡潔注釈(クルド語対訳) * - 対訳の目次


対訳 章: 雌牛章   節:
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ سَوَآءٌ عَلَيۡهِمۡ ءَأَنذَرۡتَهُمۡ أَمۡ لَمۡ تُنذِرۡهُمۡ لَا يُؤۡمِنُونَ
ئەوانەى بڕیاردادەى وشەی خواى گەورە لەسەریان چەسپا بەوەى ئیمان نەهێنن بەردەوامن لەسەر گومڕایی و سەرکەشیان بۆیە ئاگادارکردنەوە و هەڕەشەکردنت لێیان و نەکردنی وەکو یەک وایە.
アラビア語 クルアーン注釈:
خَتَمَ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ وَعَلَىٰ سَمۡعِهِمۡۖ وَعَلَىٰٓ أَبۡصَٰرِهِمۡ غِشَٰوَةٞۖ وَلَهُمۡ عَذَابٌ عَظِيمٞ
چونکە ئەوانە خوای گەورە مۆری ناوە بەسەر دڵەکانیاندا ودایخستوون، بەھۆی ئەو بێباوەڕی وناھەقیەی کە ئاخندویانەتە ناویەوە، وە مۆری ناوە بەسەر گوێکانیاندا وھەق وڕاستی نابیستن وگوێڕایەڵی نابن، وە مۆری ناوە بەسەر چاوەکانیشیاندا وپەردەی ھێناوە بەسەریاندا بەشێوەیەک ھەق وڕاستی کە چەندێک ڕوونیشە نایبینن، ئا ئەوانە سزای زۆر گەورەیان بۆ ھەیە لەڕۆژی دواییدا.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَقُولُ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَبِٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ وَمَا هُم بِمُؤۡمِنِينَ
لە نێو خەڵکیدا کۆمەڵیک ھەن وا گومان دەبەن و وا دادەنێن کە باوەڕدارن، ئەمە بە زمان دەڵین لەترسی ئەوەی کە ماڵ وسامان وخوێنیان پارێزراو بێت ونەکوژرێن، بەڵام لەڕاستیدا ئەوانە لە ناوەڕۆک وناخی خۆیاندا بێباوەڕن- چونکە تەنھا بەزار دەڵێن بڕوادارین ئەگینا بیباوەڕن.
アラビア語 クルアーン注釈:
يُخَٰدِعُونَ ٱللَّهَ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَمَا يَخۡدَعُونَ إِلَّآ أَنفُسَهُمۡ وَمَا يَشۡعُرُونَ
بە نەزانی و بێ ئاگایی خۆیان وا گومان دەبەن کە خوای گەورە و باوەڕداران دەخەڵەتێنن، ئەویش بەوەی باوەڕی خۆیان نیشان دەدەن و کوفر و بێباوەڕیەکەیان دەشارنەوە، بەڵام لەڕاستیدا ئەوانە تەنھا خۆیان دەخەڵەتێنن، بەڵام بەخۆیان نازانن، چونکە خوای گەورە ئاگادارە بە ھەموو نھێنیەکانیان و ئەوەی دەیشارنەوە، بێگومان خوای گەورە باوەڕدارانی لەم دووڕووانە ئاگادار کردووەتەوە، بەوەی سیفەت و حاڵیانی بۆ باوەڕداران باسکردووە لە قورئاندا.
アラビア語 クルアーン注釈:
فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٞ فَزَادَهُمُ ٱللَّهُ مَرَضٗاۖ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمُۢ بِمَا كَانُواْ يَكۡذِبُونَ
ھۆکاری ئەمەش لەبەر ئەوەی لە دڵ ودەرونیاندا گومان ھەیە، بۆیە خوای گەورەش گومانی بەسەر گومان ودوو دڵیەکەیاندا بۆ زیاد کردن، چونکە پاداشت لە جۆری کردەوەیە، ئا ئەوانە سزای زۆر بە ئازاریان بۆ ھەیە لە ژێری ژێرەوەی ئاگری دۆزەخ، بەھۆی ئەوەی درۆیان کرد لەگەل خوای گەورە وخەڵکیشدا، وە ئەوەش کە بۆ موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ھاتووە بە درۆی دەزانن وباوەڕی پێ ناھێنن.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَإِذَا قِيلَ لَهُمۡ لَا تُفۡسِدُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ قَالُوٓاْ إِنَّمَا نَحۡنُ مُصۡلِحُونَ
ئا ئەوانە ئەگەر ڕێگریان لێ بکرێت لە ئەنجامدانی خراپە وبێباوەڕی وگوناھو تاوان وزۆر شتی تریش لە سەر زەویدا (وپێیان بوترێت خراپە ئەنجام مەدەن لەووڵاتدا) نکوڵی لێدەکەن ودەڵێن بێگومان ئێمە خەڵکی چاکەخواز و چاکسازین.
アラビア語 クルアーン注釈:
أَلَآ إِنَّهُمۡ هُمُ ٱلۡمُفۡسِدُونَ وَلَٰكِن لَّا يَشۡعُرُونَ
لەڕاستیدا ئا ئەو دووڕاونە بێگومان کەسانێکن کە ھەمیشە خەریکی خراپەکاری وبێباوەڕین، بەڵام بەخۆشیان نازانن، وە نایشزانن کاروکردەوەیان خۆی لەخۆیدا ھەمووی خراپە وگەندەڵییە.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَإِذَا قِيلَ لَهُمۡ ءَامِنُواْ كَمَآ ءَامَنَ ٱلنَّاسُ قَالُوٓاْ أَنُؤۡمِنُ كَمَآ ءَامَنَ ٱلسُّفَهَآءُۗ أَلَآ إِنَّهُمۡ هُمُ ٱلسُّفَهَآءُ وَلَٰكِن لَّا يَعۡلَمُونَ
وە کاتێکیش فەرمانیان پێ بکرێت کە باوەڕ بھێنن وەک چۆن ھاوەڵانی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) باوەڕیان ھێناوە، لە وەڵامدا بەشێوەی ئینکاری وگاڵتەجاڕیەوە دەڵین: چۆن ئێمە باوەڕ بھێنین وەک ئەو گێل ونەفامانەی باوەڕیان ھێناوە؟ لە ڕاستیدا ئەوانە ھەر خۆیان گێل ونەفامن، بەڵام نازانن بەو حاڵەی خۆیانی تێکەوتووە.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَإِذَا لَقُواْ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ قَالُوٓاْ ءَامَنَّا وَإِذَا خَلَوۡاْ إِلَىٰ شَيَٰطِينِهِمۡ قَالُوٓاْ إِنَّا مَعَكُمۡ إِنَّمَا نَحۡنُ مُسۡتَهۡزِءُونَ
ئەو دوو ڕووانە کاتێک بگەشتنایە بە باوەڕداران دەیانووت: ئێمە ئەوەی ئێوە باوەڕتان پێ ھێناوە بەڕاستمان داناوە وباوەڕی پێ دەکەین، ئەوەش لەترسی ئەوەی کە ماڵوسامان وگیانیان پارێزراو بێت لە لایەن باوەڕدارانەوە، وە کاتێکیش لای باوەڕدارانیان بەجێ بھێشتایە وبگەڕانایەتەوە لای سەرکردەو گەورەکانیان وبەتەنھا بونایە لەگەڵیاندا دامەزراوی وشوێنکەوتەی خۆیانیان بۆ دووپات دەکردنەوە ودەیانووت: ئێمە لەسەر ڕێگا وڕێبازی ئێوەین، بەڵام ڕەزامەندی خۆمان بە ڕواڵەت بۆ باوەڕداران دەردەبڕین چونکە ئێمە گاڵتە وقەشمەریان پێدەکەین.
アラビア語 クルアーン注釈:
ٱللَّهُ يَسۡتَهۡزِئُ بِهِمۡ وَيَمُدُّهُمۡ فِي طُغۡيَٰنِهِمۡ يَعۡمَهُونَ
خوای گەورە گاڵتە بەوان دەکات لەبەرامبەر ئەو گاڵتەجاڕیەی ئەوان بە باوەڕدارانی دەکەن، ئەوەش وەک سزایەک لەجۆری کردەوەکانی خۆیان، لەبەر ئەوە لە دونیادا حوکمی موسڵمانانیان بەسەردا جێ بەجێ دەکرێت، بەڵام لە دواڕۆژدا سزای بێباوەڕی ودووڕوویان وەردەگرنەوە، بۆیە خوای گەورە ماوەیەک مۆڵەتیان دەدات بۆ ئەوەی بە تەواوی لەناو گومڕایی وسەرکەشی خۆیاندا ڕۆبچن، جا دواتر ھەمیشە لەسەر لێشێواوی ودوو دڵی ودڵەڕاوکیدا دەبن.
アラビア語 クルアーン注釈:
أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ ٱشۡتَرَوُاْ ٱلضَّلَٰلَةَ بِٱلۡهُدَىٰ فَمَا رَبِحَت تِّجَٰرَتُهُمۡ وَمَا كَانُواْ مُهۡتَدِينَ
ئەو دووڕووانەی كە ئەوە وەصفیانە ئەوانەن باوەڕیان گۆڕیەوە بە کوفر و بێباوەڕی، جا بۆیە بازرگانی و کارەکەیان قازانجی نەکرد، چونکە زیانی ئەوەیان کرد کە باوەڕیان بەخوا نەھێنا، وە لەسەر ڕێنموێنی و ڕێبازی ھەقیش نەبوون.
アラビア語 クルアーン注釈:
本諸節の功徳:
• أن من طبع الله على قلوبهم بسبب عنادهم وتكذيبهم لا تنفع معهم الآيات وإن عظمت.
ئەو کەسانەی کە خوای گەورە مۆری نابێت بەسەر دڵیاندا بەھۆی سەرسەختی وبەڕاست دانەنانی قورئانەوە، بێگومان ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز ھیچ سودێکی نابێت بۆیان ھەرچەند گەورە ومەزنیش بێت.

• أن إمهال الله تعالى للظالمين المكذبين لم يكن عن غفلة أو عجز عنهم، بل ليزدادوا إثمًا، فتكون عقوبتهم أعظم.
بێگومان مۆڵەتدانی خوای گەورە بۆ ستەمکارانی درۆزن، مانای ئەوە نیە کە خوای گەورە بێ ئاگا یان بێدەسەڵات بێت بەرامبەریان، نەخێر بەڵکو بۆ ئەوەیە گوناھو تاوانی زیاتر بکەن، بەوەش سزاکەیان گەورەتر دەبێت.

 
対訳 章: 雌牛章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルアーン簡潔注釈(クルド語対訳) - 対訳の目次

Tafsir Center for Quranic Studies - 発行

閉じる