Check out the new design

ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី * - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ


ការបកប្រែអត្ថន័យ អាយ៉ាត់: (20) ជំពូក​: យូនូស
وَيَقُولُونَ لَوۡلَآ أُنزِلَ عَلَيۡهِ ءَايَةٞ مِّن رَّبِّهِۦۖ فَقُلۡ إِنَّمَا ٱلۡغَيۡبُ لِلَّهِ فَٱنتَظِرُوٓاْ إِنِّي مَعَكُم مِّنَ ٱلۡمُنتَظِرِينَ
بتپەرست و موشریکەکان دەڵێن: ئایا نەدەکرا لەلایەن پەروەردگارییەوە بەڵگە و موعجیزەیەک داببەزیایە بۆ موحەممەد شاھیدی ڕاستی بۆ بدایە؟ تۆیش - ئەی پێغەمبەری خوا - پێیان بڵێ: دابەزینی بەڵگە و نیشانە و موعجیزە عیلم و زانینی غەیبە و تایبەتە بە خوای گەورە، دەی چاوەڕوان بن، منیش لەگەڵ ئێوە چاوەڕوانم کە ئەو بەڵگە و نیشانە و موعجیزە ھەست پێکراوەی داوای دەکەن ببینین، چونکە من ھیچ شتێکم بەدەست نییە.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• عظم الافتراء على الله والكذب عليه وتحريف كلامه كما فعل اليهود بالتوراة.
گەورەیی درۆ و دەلەسە بە ناو خواوە ھەڵبەستن، وە گۆڕین و دەستکاری کردنی وتار و گوفتاری خوا، ھەروەک چۆن جولەکەکان لە تەوراتدا ئەنجامیاندا.

• النفع والضر بيد الله عز وجل وحده دون ما سواه.
سوود و قازانج و زەرەر و زیان ھەر ھەمووی تەنھا و تەنھا بە دەستی خوایە، وە جگە لەو ھیچ کەسێک ناتوانێت بێ ئیزن و مۆڵەتی ئەو سوود و زیان بە کەس بگەیەنێت.

• بطلان قول المشركين بأن آلهتهم تشفع لهم عند الله.
پڕوپوچی ئەو وتەیەی بتپەرست و موشریکەکان کە دەیڵێنەوە گوایە بت و خواکانیان دەبنە تکاکاریان لای خوای گەورە.

• اتباع الهوى والاختلاف على الدين هو سبب الفرقة.
شوێنکەوتنی ھەواو ھەوەس و ناکۆکی و جیاوازی لە دیندا ھۆکاری پەرت بوون و لەیەکدوورییە.

 
ការបកប្រែអត្ថន័យ អាយ៉ាត់: (20) ជំពូក​: យូនូស
សន្ទស្សន៍នៃជំពូក លេខ​ទំព័រ
 
ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ

ត្រូវបានចេញដោយមជ្ឈមណ្ឌល តាហ្វសៀរនៃការសិក្សាគម្ពីគួរអាន

បិទ