ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ


ការបកប្រែអត្ថន័យ អាយ៉ាត់: (4) ជំពូក​: សូរ៉ោះអាល់អ៊ីសរ៉ក
وَقَضَيۡنَآ إِلَىٰ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ فِي ٱلۡكِتَٰبِ لَتُفۡسِدُنَّ فِي ٱلۡأَرۡضِ مَرَّتَيۡنِ وَلَتَعۡلُنَّ عُلُوّٗا كَبِيرٗا
ھەواڵماندا بە نەوەکانی ئیسرائیل و لە تەوراتدا فێری ئەوەمان کردن کە ھەر دەبێت دووجار فەساد و خراپەکاری لە زەویدا بڵاو بکەنەوە، بە گوناھـ و سەرپێچیکردن و لە سنوور دەرچوون، وە بێگومان بەسەر خەڵکی ئەو سەردەمەدا بە زوڵم و ستەمکردن و یاخی بوون سەردەکەون بەسەریاندا.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• في قوله: ﴿الْمَسْجِدِ الْأَقْصَا﴾: إشارة لدخوله في حكم الإسلام؛ لأن المسجد موطن عبادةِ المسلمين.
کاتێک خوای گەورە دەفەرموێت : ( الْمَسْجِدِ الْأَقْصَا) ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەو مزگەوتە دەچێتە ناو حوکمی ئیسلامەوە، چونکە مزگەوت جێگای خواپەرستی موسڵمانانە.

• بيان فضيلة الشكر، والاقتداء بالشاكرين من الأنبياء والمرسلين.
ئەم ئایەتانە فەزیڵەت و چاکی شوکر و سوپاسی خوای گەورە بەدەردەخەن، وە ھانی خەڵکی دەدەن لە سوپاس و شوکركردنی خوادا پێغەمبەران و نێرراوەکانی خوای گەورە بکەنە سەرمەشقی خۆیان.

• من حكمة الله وسُنَّته أن يبعث على المفسدين من يمنعهم من الفساد؛ لتتحقق حكمة الله في الإصلاح.
یەکێک لە حیکمەت و سوننەتەکانی -ڕێبازەکانى- خوای گەورە ئەوەیە کەسانێک بنێرێت بۆ سەر خراپەکاران تاوەکو ڕێگریان لێ بکەن لەوەی ئەنجامی دەدەن، تاوەکو حیکمەتی خوای گەورە لە چاکسازیدا بێتە دی.

• التحذير لهذه الأمة من العمل بالمعاصي؛ لئلا يصيبهم ما أصاب بني إسرائيل، فسُنَّة الله واحدة لا تتبدل ولا تتحول.
ئەم ئایەتانە ئاگادار کردنەوەی ئەم ئوممەتەیە لە دوور کەوتنەوە لە گوناھ و تاوان و سەرپێچی خوای گەورە، تاوەکو ئەوەی دووچاری نەوەکانی ئیسرائیل بوو، دووچاری ئەمانیش نەبێت، چونکە سوننەتی خوای گەورە ھەریەک ڕێسای ھەیە و گۆڕانگاری بەسەردا نایەت، ئەویش ئەوەیە ھەر گەل و نەتەوەیەک دەست بدەنە گوناھ و خراپەکردن خوای گەورە بەھەر ھۆیەک بێت لەناویان دەبات و سزای خۆی بەسەریاندا دەڕژێنێت.

 
ការបកប្រែអត្ថន័យ អាយ៉ាត់: (4) ជំពូក​: សូរ៉ោះអាល់អ៊ីសរ៉ក
សន្ទស្សន៍នៃជំពូក លេខ​ទំព័រ
 
ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

បិទ