Check out the new design

ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី * - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ


ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: អាល់ហ្វូរកន   អាយ៉ាត់:
وَمَآ أَرۡسَلۡنَٰكَ إِلَّا مُبَشِّرٗا وَنَذِيرٗا
- ئەی پێغەمبەری ئێمە - تۆمان تەنھا بۆ ئەوە ناردووە کە موژدەدەر بیت بۆ ئەوانەی گوێڕایەڵی اللە تەعالا دەکەن بە باوەڕھێنان و کردەوەی چاکەکردن، وە ترسێنەری ئەوانەیش بیت بە کوفر و بێباوەڕی کردن سەرپێچی ئەو دەکەن.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
قُلۡ مَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍ إِلَّا مَن شَآءَ أَن يَتَّخِذَ إِلَىٰ رَبِّهِۦ سَبِيلٗا
-ئەی پێغەمبەر- بڵێ: من لەبەرامبەر گەیاندنی پەیامی ئاینی پیرۆزی ئیسلام داوای ھیچ پاداشت و کرێیەکم لە ئێوە نەکردووە، مەگەر کەسێک خۆی ویستی لێ بێت بە بەخشینی ماڵ و سامانی ڕێگای ڕەزامەندی اللە تەعالا بگرێته بەر.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱلۡحَيِّ ٱلَّذِي لَا يَمُوتُ وَسَبِّحۡ بِحَمۡدِهِۦۚ وَكَفَىٰ بِهِۦ بِذُنُوبِ عِبَادِهِۦ خَبِيرًا
- ئەی پێغەمبەر - لە ھەموو کاروبارێکتدا پشت بە اللەی ھەمیشە زیندوو ببەستە کە ھەر دەمێنێتەوە و ھەرگیز نامرێت، وە بەپاکو بێگەرد بیگرە و سوپاس و ستایشی بکە، وە بەسە کە اللە تەعالا ئاگاداری گوناھ و تاوانی بەندەکانی بێت، ھیچ شتێکی لا شاراوە نییە، وە پاداشتیشیان دەداتەوە لەسەری.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٖ ثُمَّ ٱسۡتَوَىٰ عَلَى ٱلۡعَرۡشِۖ ٱلرَّحۡمَٰنُ فَسۡـَٔلۡ بِهِۦ خَبِيرٗا
ئەو پەروەردگارەی ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیشی لە نێوانیاندایە بە شەش ڕۆژ بەدیھێناوە، پاشان بەرز بوویەوە سەر عەرش و قەراری گرت، بەرز بوونەوەیەک شایستەی گەورەیی و بەرز و بڵندی ئەو بێت، ئەو پەروەردگاری زۆر میھرەبانە بەرامبەر بەدیھێنراوەکانی، کەواتە - ئەی پێغەمبەر- پرسیار لە زاتێک بکە کە بەھەموو شتێک زانا و ئاگادارە، ئەویش اللە یە کە بەھەموو شتێک زانایە و ھیچ شتێکی لا نھێنی و شاراوە نییە.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱسۡجُدُواْۤ لِلرَّحۡمَٰنِ قَالُواْ وَمَا ٱلرَّحۡمَٰنُ أَنَسۡجُدُ لِمَا تَأۡمُرُنَا وَزَادَهُمۡ نُفُورٗا۩
ئەگەر بە بێباوەڕەکان بووترێت: سوژدە ببەن بۆ اللەی زۆر میھرەبان، لە وەڵامدا دەڵێن: سوژدە بۆ اللەی میھرەبان نابەین، اللەی میھرەبان کێیە؟ نایناسین و دانیشی پێدا نانێین، ئایا تۆ فەرمانمان پێدەکەیت سوژدە بەرین بۆ زاتێک کە نایناسین؟! وە بەم داوای سوژدە بردنە ئەوان زیاتر لەباوەڕ بە اللە تەعالا دوور کەوتنەوە.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
تَبَارَكَ ٱلَّذِي جَعَلَ فِي ٱلسَّمَآءِ بُرُوجٗا وَجَعَلَ فِيهَا سِرَٰجٗا وَقَمَرٗا مُّنِيرٗا
پاکو بێگەردە ئەو زاتەی لە ئاسماندا چەند جێگایەکی بۆ گەلە ئەستێرە و ئەستێرە گەڕۆکەکان داناوە، وە لە ئاسماندا ڕۆژی پرشنگداری داناوە بدرەوشێتەوە، وە مانگیشی تێدا داناوە بەو تیشکەی لە ڕۆژی وەردەگرێت زەوی ڕووناک بکاتەوە.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَهُوَ ٱلَّذِي جَعَلَ ٱلَّيۡلَ وَٱلنَّهَارَ خِلۡفَةٗ لِّمَنۡ أَرَادَ أَن يَذَّكَّرَ أَوۡ أَرَادَ شُكُورٗا
اللە تەعالا ئەو زاتەیە کە شەو و ڕۆژی لەجێی یەکتر داناوە، بە دوای یەکتردا دێن و شوێنی یەکتر دەگرنەوە، ئەمەش بەڵگە و نیشانەیە لەسەر دەسەڵاتی پەروەردگار بۆ کەسێک بیەوێت بیر بکاتەوە و پەند و ئامۆژگاری لێوەربگرێت و ڕێی نیشان بدرێت، یان بیەوێت شوکر و سوپاسی نیعمەت و بەخششەکانی اللە تەعالا بکات.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَعِبَادُ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلَّذِينَ يَمۡشُونَ عَلَى ٱلۡأَرۡضِ هَوۡنٗا وَإِذَا خَاطَبَهُمُ ٱلۡجَٰهِلُونَ قَالُواْ سَلَٰمٗا
بەندە باوەڕدارەکانی خوای میھرەبان ئەوانەن بە ھێمنی و ویقار و ئارامی (بێ لوت بەرزی و خۆ بەزلزانین) بەسەر زەویدا دەڕۆن، وە کاتێکیش نەفام و ھەرزە و نەزانەکان لە گەڵیاندا بدوێن، ئەوان ھاوشێوەی ئەوان وەڵامیان نادەنەوە، بەڵکو بە وتە و قسەی جوان و چاک وەڵامیان دەدەنەوە، بەشێوەیەک لەگەڵیان دەدوێن کە گوناهـ نەبێت، بە نەفامی ئەوان وەڵام نادەنەوە.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَٱلَّذِينَ يَبِيتُونَ لِرَبِّهِمۡ سُجَّدٗا وَقِيَٰمٗا
ھەروەھا ئەوانەی شەوەکانیان بە سوژدە بردن و نوێژکردن و بە پێوە وەستان بەسەر دەبەن.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَٱلَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا ٱصۡرِفۡ عَنَّا عَذَابَ جَهَنَّمَۖ إِنَّ عَذَابَهَا كَانَ غَرَامًا
وە ئەوانەی لەنزا و پاڕانەوەکانیاندا دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان سزای دۆزەخمان لێ دوور بخەرەوە، بێگومان سزای دۆزەخ ھەمیشە و لە کۆڵ نەکەوتووە، بۆ کەسانێک بە بێباوەری بمرن و بگەڕێنەوە لای اللە تەعالا.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
إِنَّهَا سَآءَتۡ مُسۡتَقَرّٗا وَمُقَامٗا
بەڕاستی ئەو دۆزەخە خراپترین جێگا و شوێنە بۆ کەسانێک ئەوە جێگایان بێت، وە خراپترین شوێنی مانەوەیە بۆ کەسانێک لەوێ بمێننەوە.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَٱلَّذِينَ إِذَآ أَنفَقُواْ لَمۡ يُسۡرِفُواْ وَلَمۡ يَقۡتُرُواْ وَكَانَ بَيۡنَ ذَٰلِكَ قَوَامٗا
ھەروەھا بەندەکانی خوای میھرەبان ئەوانەن کاتێک ماڵ و سامانیان دەبەخشن زیادەڕۆیی ناکەن و سنوور نابەزێنن، وە لە بەخشینیش دەست ناگرنەوە بۆ ئەو کەسانەی خەرجیان لەسەر ئەوان واجبە لە خۆیان و غەیری خۆیشیان، وە بەخشینیان لە نێوان زیادەڕۆیی و دەست گرتنەوەدایە، بەشێوەیەکی دادگەرانە و مامناوەند ماڵیان دەبەخشن و خەرجی دەکەن.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• الداعي إلى الله لا يطلب الجزاء من الناس.
کەسی بانگخواز لەبەرامبەر بانگەوازەکەیدا داوای پاداشت و کرێ لەھیچ کەسێک ناکات.

• ثبوت صفة الاستواء لله بما يليق به سبحانه وتعالى.
جێگیر کردن و چەسپاندنی سیفەی (ئیستواء= بەرز بونەوەی بۆ سەر عەرش) بۆ اللە تەعالا بەشێوەیەک شایستەی زاتی گەورەیی و مەزنی ئەو بێت.

• أن الرحمن اسم من أسماء الله لا يشاركه فيه أحد قط، دال على صفة من صفاته وهي الرحمة.
ڕەحمان ناوێکە لەناوەکانی اللە تەعالا، ھیچ کەسێک ھاوبەشی ئەو نییە لەم ناوە پیرۆزەدا، بەڵگەیە لەسەر سیفەتێک لە سیفەتەکانی ئەو زاتە کە بریتیە لە ڕەحمەت و میھرەبانی بەرامبەر بەدیھێنراوەکانی.

• إعانة العبد بتعاقب الليل والنهار على تدارُكِ ما فاتَهُ من الطاعة في أحدهما.
یارمەتیدانی بەندەکان بەوەی شەو و ڕۆژ بەدوای یەکدا دەھێنێت تاوەکو بتوانن ئەوەی لەیەکێکیان لەتاعەت و گوێڕایەڵی اللە تەعالا لە کیسیان چووە قەرەبووی بکەنەوە لەوی تریاندا.

• من صفات عباد الرحمن التواضع والحلم، وطاعة الله عند غفلة الناس، والخوف من الله، والتزام التوسط في الإنفاق وفي غيره من الأمور.
لە سیفەتە جوانەکانی بەندەكانی خوای میھرەبان، لوت بەرز نەبوون و ھێمنی و لەسەرخۆییە، وە تاعەت و گوێرایەڵی کردنی اللە تەعالایە لەکاتی بێ ئاگایی و غەفڵەتی خەڵکیدا، وە ترسان لەو زاتە پیرۆزە، وە پابەندبوون بە وەسەطیەت و ناوەندگیری لە ماڵ بەخشین و خەرج کردن و شتی تریشدا.

 
ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: អាល់ហ្វូរកន
សន្ទស្សន៍នៃជំពូក លេខ​ទំព័រ
 
ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ

ត្រូវបានចេញដោយមជ្ឈមណ្ឌល តាហ្វសៀរនៃការសិក្សាគម្ពីគួរអាន

បិទ