ការបកប្រែអត្ថន័យនៃគម្ពីរគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
25 : 25

وَيَوۡمَ تَشَقَّقُ ٱلسَّمَآءُ بِٱلۡغَمَٰمِ وَنُزِّلَ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ تَنزِيلًا

- ئەی پێغەمبەر- باسی ئەو ڕۆژە بۆ گەل و قەومەکەت بکە، کاتێک ئاسمان بە ھۆی دەرکەوتنی ھەوری سپی تەنکەوە لەت لەت و شەقار شەقار دەبێت، وە فریشتەکان پۆل لە دوای پۆل دائەبەزێنرێن بۆ سەر زەوی مەحشەر بۆ حیساب و لێپرسینەوە. info
التفاسير:
អំពី​អត្ថប្រយោជន៍​នៃវាក្យខណ្ឌទាំងនេះនៅលើទំព័រនេះ:
• الكفر مانع من قبول الأعمال الصالحة.
کوفر و بێباوەڕی ڕێگرە لە گیرا بوونی کار و کردەوە چاکەکان، چونکە مەرجی سەرەکی بۆ وەرگرتنی ھەر کار وکردەوەیەكی چاکە ئیمان و باوەڕێکی ڕاست و دروستە. info

• خطر قرناء السوء.
ئەم ئایەتانە مەترسی ھاوەڵ و ھاوڕێی خراپمان بۆ دەردەخەن. info

• ضرر هجر القرآن.
زیانی جێھێشتن و وازھێنان لە قورئان خوێندنەوە و کار پێ نەکردنی. info

• من حِكَمِ تنزيل القرآن مُفَرّقًا طمأنة النبي صلى الله عليه وسلم وتيسير فهمه وحفظه والعمل به.
یەکێک لەو حیکمەتانەی کە قورئانی پیرۆز بە بەش بەش و کەم کەم دابەزیووە بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) تاوەکو بەئاسانی لێی تێ بگات، وە ئاسانیش بێت بۆ لەبەر کردن و کار پێکردنی، چونکە پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) خوێنەواری نەبووە. info