ការបកប្រែអត្ថន័យនៃគម្ពីរគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
33 : 25

وَلَا يَأۡتُونَكَ بِمَثَلٍ إِلَّا جِئۡنَٰكَ بِٱلۡحَقِّ وَأَحۡسَنَ تَفۡسِيرًا

- ئەی پێغەمبەر - بتپەرست و موشریکەکان ھەر بەڵگە و گومانێکت بۆ بھێننەوە بۆ ئەوەی پەیامەکەت ناشیرین بکەن و گیروگرفتت بۆ دروست بکەن، ئەوا ئێمە وەڵامی ڕاست و دروست و چەسپاو و جێگیرمان بۆ تۆ ھێناوە، وە باشترین ڕوونکردنەوەت بۆ دەھێنین. info
التفاسير: |
អំពី​អត្ថប្រយោជន៍​នៃវាក្យខណ្ឌទាំងនេះនៅលើទំព័រនេះ:
• الكفر بالله والتكذيب بآياته سبب إهلاك الأمم.
بێباوەڕی بە اللە تەعالاو بەدرۆ زانینی ئایەت و بەڵگە و نیشانەکانی ھۆکاری تیاچوونی ھەموو ئوممەتانی پێشوو بووە. info

• غياب الإيمان بالبعث سبب عدم الاتعاظ.
باوەڕ نەبوون بە زیندووبونەوە ھۆکاری وەرنەگرتنی پەند و ئامۆژگارییە. info

• السخرية بأهل الحق شأن الكافرين.
گاڵتەکردن بە باوەڕداران و ئەھلی ھەق، كار و پیشەی بێباوەڕانە. info

• خطر اتباع الهوى.
ئەم ئایەتانە مەترسی شوێنکەوتنی ھەواو ئارەزوومان بۆ ڕوون دەکەنەوە. info