ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
35 : 28

قَالَ سَنَشُدُّ عَضُدَكَ بِأَخِيكَ وَنَجۡعَلُ لَكُمَا سُلۡطَٰنٗا فَلَا يَصِلُونَ إِلَيۡكُمَا بِـَٔايَٰتِنَآۚ أَنتُمَا وَمَنِ ٱتَّبَعَكُمَا ٱلۡغَٰلِبُونَ

اللە تەعالا وەڵامی داواکەی موسای دایەوە و فەرمووی: ئەی موسا بێگومان بەھۆی ئەوەی براکەت لە گەڵتدا دەکەین بە پێغەمبەر پشتت بەھێز دەکەین، وە دەسەڵات و بەڵگەیەکتان دەدەینێ کە پاڵپشت و پشتگیرتان بێت بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی فیرعەون و گەلەکەی، وە ئەوان بە ھیچ شێوەیەک ناتوانن خراپ دەستان بۆ ببەن و زیانتان پێ بگەیەنن، وە بەھۆی ئەو نیشانە و موعجیزانەی کە لە گەڵتاندا ناردوومانە کە پیشانی فیرعەون و گەلەکەی بدەن تەنھا ئێوە و ئەوەی شوێنتان دەکەوێت لە باوەڕداران سەردەکەون و زاڵ دەبن. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• الوفاء بالعقود شأن المؤمنين.
وەفاکردن بە گرێبەستەوە ڕەوشتی جوانی باوەڕدارانە. info

• تكليم الله لموسى عليه السلام ثابت على الحقيقة.
قسەکرنی اللە تەعالا لە گەڵ موسادا جێگیرە و ھەقیقەتێکی تەواوە. info

• حاجة الداعي إلى الله إلى من يؤازره.
بانگخواز ھەمیشە پێویستی بە اللە تەعالایە لە کاتی ڕووبەڕوبونەوەی نەیارانیدا تاوەکو پشتی بگرێت و سەری بخات. info

• أهمية الفصاحة بالنسبة للدعاة.
گرنگی ڕەوانبێژی و زمان پاراوی بۆ بانگخوازان ھەقیقەتێکی حاشا ھەڵنەگرە. info