ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
194 : 3

رَبَّنَا وَءَاتِنَا مَا وَعَدتَّنَا عَلَىٰ رُسُلِكَ وَلَا تُخۡزِنَا يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۖ إِنَّكَ لَا تُخۡلِفُ ٱلۡمِيعَادَ

ئەی پەروەردگارمان ئەوەی بەڵێنت پێداوین لەسەر زمانی پێغەمبەرەکانتەوە پێمان ببەخشە، لە ڕێنمونی و سەرکەوتن لە ژیانی دونیا، وە لەڕۆژی دواییشدا بە خستنە ناو ئاگر ڕسوامان مەکە، ئەی پەروەردگارمان بەڕاستی تۆ زۆر بەڕێز وبەخشندەیەت وھیچ کاتێک نەبووە کە بەڵێنەکانی خۆت نەبەیتە سەر. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• من صفات علماء السوء من أهل الكتاب: كتم العلم، واتباع الهوى، والفرح بمدح الناس مع سوء سرائرهم وأفعالهم.
یەکێک لە سیفاتی زانا خراپەکانی جولەكه و گاوەرکان ئەوەیە: ئەو زانست وزانیاریانەی ھەیانبوو دەیانشاردەوە، وە شوێن ھەواو ئارەزووی خۆیان دەکەوتن، وە پێیان خۆشە خەڵکی مەدح وسەنایان بکات، لەگەڵ ئەوەی کار وکردەوە و نھێنیەکانیان زۆر خراپە. info

• التفكر في خلق الله تعالى في السماوات والأرض وتعاقب الأزمان يورث اليقين بعظمة الله وكمال الخضوع له عز وجل.
بیرکردنەوە وتێڕامان لە دروستکراوەکانی خوای بەرز وبڵند لە ئاسمانەکان وزەوی و ھاتنی شەو وڕۆژ بەدوای یەکتردا، یەقین ودڵنیایی بە گەورەیی وکەمالی خوای گەورە لای باوەڕدار دروست دەکات. info

• دعاء الله وخضوع القلب له تعالى من أكمل مظاهر العبودية.
نزا وپاڕانەوە وشکست وملکەچی دڵ بۆ خوای گەورە لە تەواوترین ڕواڵەتەکانی بەندایەتین بۆ خوای پەروەردگار. info