ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
51 : 30

وَلَئِنۡ أَرۡسَلۡنَا رِيحٗا فَرَأَوۡهُ مُصۡفَرّٗا لَّظَلُّواْ مِنۢ بَعۡدِهِۦ يَكۡفُرُونَ

ئەگەر بایەکی بەھێز ھەڵکەینە سەر کشتوکاڵ و دار و درەخت و ڕووەکیان ھەمووی وشک و خراپ دەکات و لێیان تێک دەدات، وە کشتوکاڵەکەیان بە زەردی و تێکچوویی دەبینن کە پێشتر ڕەنگی سەوز و جوان و دڵگیر بوو، پاش ئەمەی کەبینیان بێباوەڕ دەبن بە ناز و نیعمەتە زۆر و زەبەندەکانی اللە تەعالا کە پێشتر بەسەریدا ڕشتبوون. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• يأس الكافرين من رحمة الله عند نزول البلاء.
لەکاتی دابەزینی بەڵا و موسیبەت و ناخۆشی بێباوەڕان نائومێد و بێ ھیوا دەبن لە ڕەحمەت و بەزەیی اللە تەعالا. info

• هداية التوفيق بيد الله، وليست بيد الرسول صلى الله عليه وسلم.
ھیدایەتی تەوفیق بەدەستی اللە تەعالایە، نەک بەدەستی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم). info

• مراحل العمر عبرة لمن يعتبر.
قۆناغەکانی تەمەن ھەمووی پەند و ئامۆژگارییە بۆ کەسانێک پەند و ئامۆژگاری لێ وەربگرن. info

• الختم على القلوب سببه الذنوب.
مۆر نان بەسەر دڵەکاندا ھۆکارەکەی ھەمووی گوناهـ و تاوانە. info