ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
53 : 30

وَمَآ أَنتَ بِهَٰدِ ٱلۡعُمۡيِ عَن ضَلَٰلَتِهِمۡۖ إِن تُسۡمِعُ إِلَّا مَن يُؤۡمِنُ بِـَٔايَٰتِنَا فَهُم مُّسۡلِمُونَ

تۆ ناتوانیت ڕێنمونی کەسێک بکەیت اللە تەعالا کوێری کردبێت لە ڕاستە ڕێی ھیدایەت و ڕێنموونی، ناتوانیت شتێکیان پێ ببیستی کە سوودی ھەبێت بۆیان، جگە لە کەسێک نەبێت باوەڕی ھێناوە بە نیشانە و ئایەتەکانی ئێمە، لەبەر ئەوەی ئەو کەسە سوود وەردەگرێت لەوەی تۆ دەیڵێیت و پێی رادەگەیەنیت، ئەو جۆرە کەسانە ملکەچی فەرمانبەرداری فەرمانەکانی ئێمەن. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• يأس الكافرين من رحمة الله عند نزول البلاء.
لەکاتی دابەزینی بەڵا و موسیبەت و ناخۆشی بێباوەڕان نائومێد و بێ ھیوا دەبن لە ڕەحمەت و بەزەیی اللە تەعالا. info

• هداية التوفيق بيد الله، وليست بيد الرسول صلى الله عليه وسلم.
ھیدایەتی تەوفیق بەدەستی اللە تەعالایە، نەک بەدەستی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم). info

• مراحل العمر عبرة لمن يعتبر.
قۆناغەکانی تەمەن ھەمووی پەند و ئامۆژگارییە بۆ کەسانێک پەند و ئامۆژگاری لێ وەربگرن. info

• الختم على القلوب سببه الذنوب.
مۆر نان بەسەر دڵەکاندا ھۆکارەکەی ھەمووی گوناهـ و تاوانە. info