ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
4 : 40

مَا يُجَٰدِلُ فِيٓ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ إِلَّا ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فَلَا يَغۡرُرۡكَ تَقَلُّبُهُمۡ فِي ٱلۡبِلَٰدِ

ھیچ کەس مشتومڕ و دەمەقاڵێ ناکات سەبارەت بە ئایەتەکانی اللە تەعالا کە بەڵگەن لەسەر تەوحید و یەکخواپەرستی زاتی پیرۆزی ئەو، وە ڕاستگۆیی پێغەمبەرەکانی کەسانێک نەبێت لەبەر خراپی عەقڵ و بیرکردنەوەیان بێباوەڕ بوون بە پەروەردگاریان، جا کەوابێت ئەی پێغەمبەر خەفەت مەخۆ بۆیان ، وە گەڕان و ھاتوچۆیان لە وڵات و زۆری ڕزق و ڕۆزی و ناز و نیعمەت بەسەریانەوە فریوت نەدات، مۆڵەت دان و پشتگوێ خستنیان تەنھا بۆ ئەوەیە زیاتر پەلکێشیان بکات و پیلانیان لەدژ بگێڕێت. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• الجمع بين الترغيب في رحمة الله، والترهيب من شدة عقابه: مسلك حسن.
کۆکردنەوە لە نێوان ئومێد بوون بە ڕەحمەت و بەزەیی اللە تەعالا، لەگەڵ ترسان لە سزای سەختی پەروەردگار، ڕێگایەکی باش و چاكە . info

• الثناء على الله بتوحيده والتسبيح بحمده أدب من آداب الدعاء.
سوپاس و ستایشی اللە تەعالا، بە یەکخواپەرستی و تەسبیحات و حەمد و سەنا کردنی، یەکێک لە ئادابەکانی نزا و پاڕانەوە. info

• كرامة المؤمن عند الله؛ حيث سخر له الملائكة يستغفرون له.
ڕێز و شکۆی باوەڕدار لای اللە تەعالایە، بەوەی فریشتەکانی خستوەتە خزمەتیانەوە کە داوای لێخۆش بوونیان بۆ بکەن. info