Check out the new design

ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಅಲ್-ಮುಖ್ತಸರ್ ಫಿ ತಫ್ಸೀರಿಲ್ ಕುರ್‌ಆನಿಲ್ ಕರೀಮ್ - ಕುರ್ಡಿಷ್ ಅನುವಾದ * - ಅನುವಾದಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ


ಅರ್ಥಗಳ ಅನುವಾದ ಅಧ್ಯಾಯ: ಅಲ್- ಅಅ್ ರಾಫ್   ಶ್ಲೋಕ:
قَالَ ٱدۡخُلُواْ فِيٓ أُمَمٖ قَدۡ خَلَتۡ مِن قَبۡلِكُم مِّنَ ٱلۡجِنِّ وَٱلۡإِنسِ فِي ٱلنَّارِۖ كُلَّمَا دَخَلَتۡ أُمَّةٞ لَّعَنَتۡ أُخۡتَهَاۖ حَتَّىٰٓ إِذَا ٱدَّارَكُواْ فِيهَا جَمِيعٗا قَالَتۡ أُخۡرَىٰهُمۡ لِأُولَىٰهُمۡ رَبَّنَا هَٰٓؤُلَآءِ أَضَلُّونَا فَـَٔاتِهِمۡ عَذَابٗا ضِعۡفٗا مِّنَ ٱلنَّارِۖ قَالَ لِكُلّٖ ضِعۡفٞ وَلَٰكِن لَّا تَعۡلَمُونَ
فریشتەکان پێیان وتن: -ئەی بتپەرست و موشرکینە- بڕۆنە ڕیزی ئەو گەل و نەتەوانەی کە پێش ئێوە لە مرۆڤ و جنۆکەکان لەسەر بێباوەڕی و گومڕایی مردن و ڕۆشتن لەگەڵ ئەوانەدا بڕۆنە ئاگری دۆزخەوە، ئەوجا ھەر ئوممەت و گەلێک دەچێتە ناو دۆزخەوە نەفرین لەو ھاوبیرانەی خۆیان دەکەن کە پێش ئەوان چوونەتە دۆزەخەوە، تاکاتێک ھەموویان لەوێ پێکەوە کۆ دەبنەوە، ئەوانەی کۆتا جار دەچنە ناویەوە کە گێژ و کاڵفامەکانن، ئەوانەی شوێن گەورەکانیان کەوتوون، بەگەورە و سەرکردەکانیان دەڵێن کە پێش ئەوان چووبونە دۆزخەوە : ئەی پەروەردگارمان ئەو گەورە و سەرکردانە بوون کە لە دونیادا ئێمەیان گومڕا کرد و لەسەر ڕێگای ھیدایەت و ڕێنوێنی لایانداین، دەسا تۆیش دوو بەرامبەر سزایان بدە لەبەر ئەوەی گومڕایی و سەرلێشێوانیان بۆ ئێمە جوان و ڕازاوە کرد، خوای گەورەش لەوەڵامیاندا دەفەرموێت: بۆ ھەردوولاتان سزای دوو بەرامبەر ھەیە، بەڵام ئێوە ئەوە نازانن و ھەستی پێ ناکەن.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
وَقَالَتۡ أُولَىٰهُمۡ لِأُخۡرَىٰهُمۡ فَمَا كَانَ لَكُمۡ عَلَيۡنَا مِن فَضۡلٖ فَذُوقُواْ ٱلۡعَذَابَ بِمَا كُنتُمۡ تَكۡسِبُونَ
گەورە و سەرکردەکانیشیان ئەوانەی خەڵکی شوێنیان کەوتبوون بە شوێنکەوتەکانی خۆیان دەڵێن: ئێوەی -شوێنکەوتەی ئێمە- ھیچ فەزڵ و چاکەیەکتان بەسەر ئێمەوە نییە تاوەکو سزاکەتانی پێ سووک بێت، عیبرەت و پەند بەو کارو کردەوەیە کە ئەنجامتان داوە، وەھیچ بڕو بیانویەکتان نییە لەوەی شوێن ناھەقی و گومڕایی کەوتوون، جا - ئەی شوێنکەوتەکان- سزای سەخت بچێژن ھەروەک ئێمەیش چەشتمان، بە ھۆی ئەو بێباوەڕی و تاوانانەوە كە کردووتانە.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَا وَٱسۡتَكۡبَرُواْ عَنۡهَا لَا تُفَتَّحُ لَهُمۡ أَبۡوَٰبُ ٱلسَّمَآءِ وَلَا يَدۡخُلُونَ ٱلۡجَنَّةَ حَتَّىٰ يَلِجَ ٱلۡجَمَلُ فِي سَمِّ ٱلۡخِيَاطِۚ وَكَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُجۡرِمِينَ
بێگومان ئەوانەی ئایەت و بەڵگە و نیشانە ڕوون و ئاشکراکانی ئێمەیان بەدرۆ زانی، وە باوەڕیان پێ نەکرد و گوێڕایەڵ و ملکەچی نەبوون، وە لە ئاستیاندا خۆیان بە گەورە زانی و نائومێد بوون لە ھەموو خێر و چاکەیەک، بە ھۆی بێباوەڕیانەوە ھەرگیز دەرگاکانی ئاسمان ناکرێتەوە بۆ کارو کردەوەکانیان، وە بۆ گیان و ڕۆحیان ئەگەر مردن و وەفاتیان کرد، وە ھەرگیز ناچنە بەھەشتیشەوە تاوەکو ووشتر - کە گەورەترین ئاژەڵە- نەچێت بە کونی دەرزی دروماندا کە تەسکترین شتە، ئەمەش کارێکی مەحاڵە و ھەرگیز ڕوونادات، کەواتە دەست نادات ئەوانیش بچنە بەھەشتەوە، ئەم سزایەش خوای گەورە دایناوە بۆ کەسانێک کە گوناھ و تاوانەکانیان گەورەیە.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
لَهُم مِّن جَهَنَّمَ مِهَادٞ وَمِن فَوۡقِهِمۡ غَوَاشٖۚ وَكَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلظَّٰلِمِينَ
ئەو درۆزن و خۆبەزلزانانە ڕاخەریان ئاگرە لەناو ئاگری دۆزەخەدا، وە لەسەرویشیانەوە داپۆشەرێکی ئاگریان بۆ ھەیە، نمونەی ئەو سزایانە سزای ئەو کەسانەیان پێ دەدەین کە بە بێباوەڕی و پشت ھەڵکردنیان لە ئاینەکەی خوا سنوورەکانی پەروەردگاریان بەزاندووە.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَا نُكَلِّفُ نَفۡسًا إِلَّا وُسۡعَهَآ أُوْلَٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلۡجَنَّةِۖ هُمۡ فِيهَا خَٰلِدُونَ
ئەوانەش کە باوەڕیان ھێناوە بە پەروەردگاریان و کارو کردەوەی چاکەیان ئەنجام داوە، تا دەتوانن و ئەوەی لە توانایاندا هەیە -وە خوای گەورەش تەکلیف لەھیچ کەسێک ناکات زیاتر لەوەی دەتوانێت- ئەوانە دەستە و کۆمەڵ و ئەهلی بەھەشتن، وە دەچنە بەهەشتەوە و بەھەتا ھەتایش تێیدا دەمێننەوە.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
وَنَزَعۡنَا مَا فِي صُدُورِهِم مِّنۡ غِلّٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهِمُ ٱلۡأَنۡهَٰرُۖ وَقَالُواْ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِي هَدَىٰنَا لِهَٰذَا وَمَا كُنَّا لِنَهۡتَدِيَ لَوۡلَآ أَنۡ هَدَىٰنَا ٱللَّهُۖ لَقَدۡ جَآءَتۡ رُسُلُ رَبِّنَا بِٱلۡحَقِّۖ وَنُودُوٓاْ أَن تِلۡكُمُ ٱلۡجَنَّةُ أُورِثۡتُمُوهَا بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ
وە بۆ تەواو کردنی ناز و نیعمەتەکانی خۆیشی خوای گەورە ھەرچی ڕق و کینە و حەسوودی ھەیە لە دڵ و دەروون و ناخیاندا ھەیە ڕادەماڵێت و لایدەبات، وە بەژێر کۆشک و تەلارەکانیاندا ڕووبار گوزەر پێدەکات، ئەوانیش کاتێک ئەو ھەموو خێر و بێر و ناز و نیعەمەتە دەبینن، داندەنێین پێیدا و دەڵێن: سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە کە یارمەتیداین و موەفەقی کردین کە ئەم کارو کردەوە چاکانە بکەین تاوەکو بگەینە ئەم پلە و پایەیە، خۆ ئەگەر خوای گەورە یارمەتی نەداینایە و موەفەقی نەکردینایە ئەوا ئێمە ھەرگیز ڕێمان دەرنەدەکرد بۆ ئەم کارە چاکانە، سوێند بێت پێغەمبەرانی خوا پەیامی ھەق و ڕاستیان ھێنا کە ھیچ گومان و دوو دڵییەکی تێدا نەبوو، وە ڕاستگۆ بوون لەوانەی کە موژدەیان پێداین و لەوانەیش کە ئێمەیان پێ ترساند، بانگكەرێک لەناویاندا بانگ دەکات و دەڵێت: ئەو بەھەشتەی کە پێغەمبەرەکان لەدونیادا ھەواڵیان پێدان، ئەوا ئێستا خوای گەورە بەھۆی کاروکردەوە چاکەکانەوە کە تەنھا لەبەر ڕەزامەندی ئەو ئەنجامتاندان، کردنی بەجێنشین و میراتگری ئێوە.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
ಈ ಪುಟದಲ್ಲಿರುವ ಶ್ಲೋಕಗಳ ಉಪಯೋಗಗಳು:
• المودة التي كانت بين المكذبين في الدنيا تنقلب يوم القيامة عداوة وملاعنة.
ئەو خۆشەویستییەی کە لە دونیادا لە نێوان بێباوەڕاندا ھەبوو، لە ڕۆژی قیامەتدا دەگۆڕێت بۆ دوژمنایەتی و نەفرین لەیەکتر کردن.

• أرواح المؤمنين تفتح لها أبواب السماء حتى تَعْرُج إلى الله، وتبتهج بالقرب من ربها والحظوة برضوانه.
دەرگاکانی ئاسمان دەکرێتەوە بۆ گیانی باوەڕداران تاوەکو سەرکەون بۆ لای خوای گەورە، وە دڵخۆش بن بەنزیکی و ڕەزامەندی پەروەردگاریان.

• أرواح المكذبين المعرضين لا تفتح لها أبواب السماء، وإذا ماتوا وصعدت فهي تستأذن فلا يؤذن لها، فهي كما لم تصعد في الدنيا بالإيمان بالله ومعرفته ومحبته، فكذلك لا تصعد بعد الموت، فإن الجزاء من جنس العمل.
دەرگاکانی ئاسمان ھەرگیز ناکرێنەوە بۆ گیانی بێباوەڕان، وە کاتێکیش دەمرن مۆڵەت وەردەگرن بەرز ببنەوە بۆ ئاسمان بەڵام مۆڵەت نادرێن، ھەروەک چۆن لە دونیادا بەباوەڕ بەخوا و ناسین و خۆشەویستی بەرز نەبوونەوە، بەھەمان شێوە لەپاش مردنیش بەرز نابنەوە، چونکە پاداشت و سزای ھەموو کەسێک لەشێوەی کاروکردەوەیەتی.

• أهل الجنة نجوا من النار بعفو الله، وأدخلوا الجنة برحمة الله، واقتسموا المنازل وورثوها بالأعمال الصالحة وهي من رحمته، بل من أعلى أنواع رحمته.
بە ھۆی لێبوردن و لێخۆشبوونی خوای گەورەوە بەھەشتییەکان ڕزگاریان بوو، وە بەڕەحم و میھرەبانی خوای گەورە چوونە ناویەوە، و گەیشتە ئەو پلە و پایە بەرز و بڵندە، وە بەھۆی ئەو کاروکردەوە چاکانەیشەوە-کە ئەویش لەڕەحمی خواوەیە-بەڵکو لە گەورەترین میھرەبانی ئەوە، بەھەشتیەکان بوون بەنیشتەجێ و میراتگری بەھەشت.

 
ಅರ್ಥಗಳ ಅನುವಾದ ಅಧ್ಯಾಯ: ಅಲ್- ಅಅ್ ರಾಫ್
ಅಧ್ಯಾಯಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ ಪುಟ ಸಂಖ್ಯೆ
 
ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಅಲ್-ಮುಖ್ತಸರ್ ಫಿ ತಫ್ಸೀರಿಲ್ ಕುರ್‌ಆನಿಲ್ ಕರೀಮ್ - ಕುರ್ಡಿಷ್ ಅನುವಾದ - ಅನುವಾದಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ

ಪ್ರಕಾಶನ - ಕುರ್‌ಆನ್ ತಫ್ಸೀರ್ ಸ್ಟಡಿ ಸೆಂಟರ್

ಮುಚ್ಚಿ