Check out the new design

وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - محمد ساڵح بامۆکی * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

XML CSV Excel API
Please review the Terms and Policies

وه‌رگێڕانی ماناكان سوره‌تی: الحجر   ئایه‌تی:

الحجر

الٓرۚ تِلۡكَ ءَايَٰتُ ٱلۡكِتَٰبِ وَقُرۡءَانٖ مُّبِينٖ
بە (ئەلیف، لام، ڕا) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی، بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە ئەمانە ئایەت و نیشانەکانی قورئانی ڕوون کەرەوە و ئاشکران
تەفسیرە عەرەبیەکان:
رُّبَمَا يَوَدُّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَوۡ كَانُواْ مُسۡلِمِينَ
ئەوانەی کەبێ باوەڕ بوون (لە ئایندەیەکی نزیکدا) زۆر جار ئاوات دەخوازن کاشکای موسوڵمان بوونایە
تەفسیرە عەرەبیەکان:
ذَرۡهُمۡ يَأۡكُلُواْ وَيَتَمَتَّعُواْ وَيُلۡهِهِمُ ٱلۡأَمَلُۖ فَسَوۡفَ يَعۡلَمُونَ
لێیان گەڕێ بابخۆن و ڕابوێرن وئومێد وھیوا بێ ئاگایان بکات جا بێگومان لەمەو دوا دەزانن (چۆن سزایان دەدەین)
تەفسیرە عەرەبیەکان:
وَمَآ أَهۡلَكۡنَا مِن قَرۡيَةٍ إِلَّا وَلَهَا كِتَابٞ مَّعۡلُومٞ
(خەڵکی) ھیچ شارێکمان لەناو نەبردووە مەگەر کاتی دیاریکراو بۆ لەناو چوونیان ھەبووە
تەفسیرە عەرەبیەکان:
مَّا تَسۡبِقُ مِنۡ أُمَّةٍ أَجَلَهَا وَمَا يَسۡتَـٔۡخِرُونَ
وەھیچ ئوممەتێک پێش ناکەوێت لەکاتی لەناوبردنی خۆی ھەروەھا دواش ناکەوێت
تەفسیرە عەرەبیەکان:
وَقَالُواْ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِي نُزِّلَ عَلَيۡهِ ٱلذِّكۡرُ إِنَّكَ لَمَجۡنُونٞ
(بێ باوەڕان) ووتیان ئەی ئەو کەسەی کە قورئان نێرراوەتە خوار بۆ سەرت بەڕاستی تۆ شێـتیت
تەفسیرە عەرەبیەکان:
لَّوۡمَا تَأۡتِينَا بِٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ
دەی بۆ فریشتەمان بۆ ناھێنی (شایەتی بدات تۆ پێغەمبەری) ئەگەر تۆ لە ڕاست گۆیانیت
تەفسیرە عەرەبیەکان:
مَا نُنَزِّلُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةَ إِلَّا بِٱلۡحَقِّ وَمَا كَانُوٓاْ إِذٗا مُّنظَرِينَ
ئێمە فریشتە نانێرینە خوارەوە مەگەر بەڕاست و ڕەوا نەبێت وە ئەو کاتەش ئەوانە مۆڵەت نادرێن
تەفسیرە عەرەبیەکان:
إِنَّا نَحۡنُ نَزَّلۡنَا ٱلذِّكۡرَ وَإِنَّا لَهُۥ لَحَٰفِظُونَ
بێگومان ھەر ئێمە قورئانمان ناردۆتە خوارەوە و بەڕاستی ھەر ئێمەش دەیپارێزین
تەفسیرە عەرەبیەکان:
وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا مِن قَبۡلِكَ فِي شِيَعِ ٱلۡأَوَّلِينَ
سوێندبێت بێگومان ئێمە پێش تۆ پێغەمبەرانمان ناردووە لەناو ھۆز و کۆمەڵە پێشووەکاندا
تەفسیرە عەرەبیەکان:
وَمَا يَأۡتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ
ھیچ پێغەمبەرێکیان بۆ نەھاتووە ئیللا گاڵتە و لاقرتیـیان پێ کردووە
تەفسیرە عەرەبیەکان:
كَذَٰلِكَ نَسۡلُكُهُۥ فِي قُلُوبِ ٱلۡمُجۡرِمِينَ
ئا بەو جۆرە ئێمە ئەو (قورئانە) دەخەینە ناو دڵی تاوانبارانەوە
تەفسیرە عەرەبیەکان:
لَا يُؤۡمِنُونَ بِهِۦ وَقَدۡ خَلَتۡ سُنَّةُ ٱلۡأَوَّلِينَ
کەچی ئەوان باوەڕی پێ ناھێنن کە بێگومان باو و ڕێبازی پێشووەکانیش ھەر وابووە
تەفسیرە عەرەبیەکان:
وَلَوۡ فَتَحۡنَا عَلَيۡهِم بَابٗا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ فَظَلُّواْ فِيهِ يَعۡرُجُونَ
ئەگەر بۆمان بکردنایەتەوە دەرگایەک لە ئاسمانەوە و ئەوان پیایدا بڕۆشتنایەتە سەرەوە
تەفسیرە عەرەبیەکان:
لَقَالُوٓاْ إِنَّمَا سُكِّرَتۡ أَبۡصَٰرُنَا بَلۡ نَحۡنُ قَوۡمٞ مَّسۡحُورُونَ
ئەوسا دەیانووت بێگومان ئێمە چاوبەستـمان لێکراوە بەڵکو ئێمە کۆمەڵێکین جادومان لێکراوە
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان سوره‌تی: الحجر
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - محمد ساڵح بامۆکی - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی لە لایەن محەمەد ساڵح بامۆکی. پەرەیپێدراوە بە سەرپەرشتیاری ناوەندی ڕوواد بۆ وەرگێڕان، پیشاندانی وەرگێڕاوە سەرەکیەکە لەبەردەستە بۆ ڕا دەربڕین لەسەری وهەڵسەنگاندنی وپێشنیارکردنی پەرەپێدانی بەردەوام.

داخستن