Check out the new design

وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی بۆ پوختەی تەفسیری قورئانی پیرۆز * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان سوره‌تی: العصر   ئایه‌تی:

العصر

لە مەبەستەکانی سورەتەکە:
أسباب النجاة من الخسارة.
هۆکارەکانى ڕزگاربوون لە خەسارۆمەندی.

وَٱلۡعَصۡرِ
اللە -تەعاﻻ- سوێند بەکاتی عەسر دەخوات.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
إِنَّ ٱلۡإِنسَٰنَ لَفِي خُسۡرٍ
بێگومان ھەموو ئادەمیزاد لە کەموکورتی وڕەنجەڕۆیی وخەسارۆمەندیدایە.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَتَوَاصَوۡاْ بِٱلۡحَقِّ وَتَوَاصَوۡاْ بِٱلصَّبۡرِ
جگە ئەو کەسانە نەبێت کە باوەڕیان بە اللە -تەعاﻻ- وپێغەمبەرەکەی ھێناوە وکردەوەی چاکەیان ئەنجامداوە وئامۆژگاری یەکتریان کرد بێت بەھەق وپابەندبن پێوەی، وە ئامۆژگاری یەکتریش دەکەن لەسەر خۆڕاگری وئارام گرتن لەسەر ھەق، ئەوانەی خاوەنی ئەم سیفەتانەن ڕزگاریان بووە لەژیانی دونیا ودواڕۆژیشیاندا.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
سوودەکانی ئایەتەکان لەم پەڕەیەدا:
• خسران من لم يتصفوا بالإيمان وعمل الصالحات، والتواصي بالحق، والتواصي بالصبر.
خەسارۆمەندی ئەوانەی باوەڕیان نیە وکردەوە چاکەکان ئەنجام نادەن، وئامۆژگاری یەکتر ناکەن لەسەر ھەق وڕاستی وئارامگرتن لەسەر ناڕەحەتیەکان.

• تحريم الهَمْز واللَّمْز في الناس.
حەرامی توانج وتانەدان لەخەڵکی.

• دفاع الله عن بيته الحرام، وهذا من الأمن الذي قضاه الله له.
بەرگری اللە -تەعاﻻ- لە ماڵە پیرۆزەکەی خۆی، ئەمەش ئەو ئەمن وئاسایشەیە کە اللە -تەعاﻻ- بۆی بڕیارداوە.

 
وه‌رگێڕانی ماناكان سوره‌تی: العصر
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی بۆ پوختەی تەفسیری قورئانی پیرۆز - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

بڵاوكراوەتەوە لە لایەن ناوەندی تەفسیر بۆ خوێندنە قورئانیەکان.

داخستن