وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (207) سوره‌تی: سورەتی البقرة
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَشۡرِي نَفۡسَهُ ٱبۡتِغَآءَ مَرۡضَاتِ ٱللَّهِۚ وَٱللَّهُ رَءُوفُۢ بِٱلۡعِبَادِ
لەناو خەڵکیدا باوەڕدار ھەیە گیانی خۆی دەفرۆشێت، وەلە پێناو گوێڕایەڵی وتێکۆشان لە پێناوی وبەدەستێھێنانی ڕەزامەندی خوای گەورە گیانی دەیبەخشێت، ڕەحم ومیھرەبانی خوای گەورە فراوانە، وە بەبەزەیی ودلۆڤانە بەرامبەر بەندەکانی.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
سوودەکانی ئایەتەکان لەم پەڕەیەدا:
• التقوى حقيقة لا تكون بكثرة الأعمال فقط، وإنما بمتابعة هدي الشريعة والالتزام بها.
تەقوا ولەخوا ترسان ھەقیقەتێکە تەنھا بەئەنجامدانی کارو وکردەوەی زۆر بەدەست نایەت، بەڵکو بە شوێنەکەوتنی ڕێنمونیەکانی شەریعەتی ئیسلام پابەند بوون پێیانەوە بەدەست دێت.

• الحكم على الناس لا يكون بمجرد أشكالهم وأقوالهم، بل بحقيقة أفعالهم الدالة على ما أخفته صدورهم.
حوکمدان بەسەر خەڵکیدا تەنھا بە بینینی ڕواڵەت وبیستنی ووتە وگوفتار نابێت، بەڵکو بە ھەقیقەتی کردەوەکانیان دەبێت کە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی لە دڵیاندا شاردویانەتەوە.

• الإفساد في الأرض بكل صوره من صفات المتكبرين التي تلازمهم، والله تعالى لا يحب الفساد وأهله.
خراپەکاری لەسەر زەویدا بەھەموو شێوەکانیەوە یەکێکە لە صیفاتی کەسانی لوت بەرز وخۆبەزلزان کە ھەمیشە پێیانەوەیە ولێیان نابێتەوە، خوای گەورەش خراپە وخراپەکارانی خۆش ناوێت.

• لا يكون المرء مسلمًا حقيقة لله تعالى حتى يُسَلِّم لهذا الدين كله، ويقبله ظاهرًا وباطنًا.
مرۆڤ نابێتە موسڵمانێکی ڕاست ودروست بۆ خوای گەورە، تاوەکو بە ھەموو شێوەیەک خۆی تەسلیم بەم ئاینە نەکات، وە بەڕواڵەت وناوەڕۆکیش بە ھەمووی ڕازی نەبێت.

 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (207) سوره‌تی: سورەتی البقرة
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

داخستن