وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (91) سوره‌تی: سورەتی البقرة
وَإِذَا قِيلَ لَهُمۡ ءَامِنُواْ بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ قَالُواْ نُؤۡمِنُ بِمَآ أُنزِلَ عَلَيۡنَا وَيَكۡفُرُونَ بِمَا وَرَآءَهُۥ وَهُوَ ٱلۡحَقُّ مُصَدِّقٗا لِّمَا مَعَهُمۡۗ قُلۡ فَلِمَ تَقۡتُلُونَ أَنۢبِيَآءَ ٱللَّهِ مِن قَبۡلُ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ
کاتێک بەو جولەکانە بوترێت: باوەڕ بەو ھەق وھیدایەتە بھێنن کە خوای گەورە دایبەزاندووە بۆ سەر پێغەمبەرەکەی، دەیانووت: ئێمە باوەڕ دەھێنین بەوەی دابەزیووە بۆ سەر پیغەمبەرەکانمان، وە بێباوەڕیشین بەوەی کە دابەزیووە بۆ سەر موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم)، لەگەڵ ئەوەدا ئەوەی لە قورئاندا ھاتووە ھاوتا وھاوڕایە لەگەڵ ئەوەی لەلایەن خوای گەورەوە بۆیان نێررابوو، بێگومان ئەگەر بەھەق باوەڕیان بھێنایە بەوەی کە دابەزیوو بوو بۆیان ئەوا باوەڕیان دەھێنا بە قورئان، جا ئەی پێغەمبەر لەوەڵامی ئەوانەدا بڵێ: باشە بۆچی پێشتر پێغەمبەرانی خواتان دەکوشت، ئەگەر ئێوە بەڕاستی باوەڕتان ھێناوە بەوەی بۆتان ھاتووە لە ھەق وڕاستی؟!
تەفسیرە عەرەبیەکان:
سوودەکانی ئایەتەکان لەم پەڕەیەدا:
• اليهود أعظم الناس حسدًا؛ إذ حملهم حسدهم على الكفر بالله وردِّ ما أنزل، بسبب أن الرسول صلى الله عليه وسلم لم يكن منهم.
جولەکە دڵ پڕ کینەتر وحەسودترین خەڵکن، بەھۆی ئەو حەسودیانەوە بێباوەڕ بوون بەخوای گەورە و ئەوەی بۆیان دابەزی بوو لەپەیامی خوا ڕەدیان کردەوە، بەھۆی ئەوەی پیغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) لەوان نەبوو.

• أن الإيمان الحق بالله تعالى يوجب التصديق بكل ما أَنزل من كتب، وبجميع ما أَرسل من رسل.
باوەڕی ڕاست ودروست بەخوای گەورە وبەرز وبڵند ئەوە دەخوازێت کە باوەڕ بە تەواوی ئەو پەڕاو پەرتووکانە بکەیت کە خوای گەورە دایبەزاندوون بۆ پیغەمبەرەکانی، وە باوەڕیش بکەیت بە ھەموو پێغەمبەران.

• من أعظم الظلم الإعراض عن الحق والهدى بعد معرفته وقيام الأدلة عليه.
گەورەترین زوڵم وستەم ئەوەیە مرۆڤ پشت لە ھەق وڕاستی وھیدایەت بکات، دوای ئەوەی چاک ناسی و بەڵگە ونیشانەکانی بۆ روون کرایەوە.

• من عادة اليهود نقض العهود والمواثيق، وهذا ديدنهم إلى اليوم.
خووی جولەکە ھەمیشە وابووە بەڵێن وپەیمان شکێنن بوون، ئەمەش دین وئاینی ئەوانە ھەتا ئەم ڕۆژگارەی خۆیشمان.

 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (91) سوره‌تی: سورەتی البقرة
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

داخستن