Check out the new design

وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی بۆ پوختەی تەفسیری قورئانی پیرۆز * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان سوره‌تی: الفرقان   ئایه‌تی:
وَٱتَّخَذُواْ مِن دُونِهِۦٓ ءَالِهَةٗ لَّا يَخۡلُقُونَ شَيۡـٔٗا وَهُمۡ يُخۡلَقُونَ وَلَا يَمۡلِكُونَ لِأَنفُسِهِمۡ ضَرّٗا وَلَا نَفۡعٗا وَلَا يَمۡلِكُونَ مَوۡتٗا وَلَا حَيَوٰةٗ وَلَا نُشُورٗا
بتپەرست و موشریکەکان چەند پەرستراوێکیان جگە لە اللە بۆ خۆیان بڕیاردا کەھیچ شتێکی بچوک یان گەورە بەدی ناھێنن، بەڵکو ئەو بتانە خۆیشیان بەدیھاتوون، بێگومان ئەوانیش اللە تەعالا لەنەبوونەوە بەدیھێناون، ھەروەھا مردن و ژیان و زیندووبوونەوەی خۆشیان بەدەست نییە، وە ناتوانن مردووی ناو گۆڕەکانیش زیندوو بکەنەوە.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ إِنۡ هَٰذَآ إِلَّآ إِفۡكٌ ٱفۡتَرَىٰهُ وَأَعَانَهُۥ عَلَيۡهِ قَوۡمٌ ءَاخَرُونَۖ فَقَدۡ جَآءُو ظُلۡمٗا وَزُورٗا
ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی، وتیان: ئەم قورئانە ھیچ نییە جگە لەوەی موحەممەد خۆی ھەڵی بەستووە و بەدرۆ و دەلەسە داویەتیە پاڵ اللە، وە ھەندێ خەڵکی تریش یارمەتیان داوە لەمەدا، (مەبەست پێی جولەکە و گاورەکانە)، بێگومان ئەو بێباوەڕانە ستەم و بوھتان و قسەیەکی ناڕەوایان کردووە، چونکە قورئانی پیرۆز قسە و گوفتاری اللە یە، نە مرۆڤ و نە جنۆکە ناتوانن ھاوشێوەی قورئان بھێنن.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
وَقَالُوٓاْ أَسَٰطِيرُ ٱلۡأَوَّلِينَ ٱكۡتَتَبَهَا فَهِيَ تُمۡلَىٰ عَلَيۡهِ بُكۡرَةٗ وَأَصِيلٗا
ئەوانەی باوەڕیان بە قورئان نەبوو، دەیانووت: قورئان وتەی پڕوپوچ و داستانی ئوممەتانی پێشووترە موحەممەد لەوانی وەرگرتووە و داوای کردووە بۆی بنووسنەوە، یان ھەر خۆی نوسیویەتیەوە، کە بە بەیانیان و ئێواراندا بەسەریدا دەخوێنرێتەوە.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
قُلۡ أَنزَلَهُ ٱلَّذِي يَعۡلَمُ ٱلسِّرَّ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ إِنَّهُۥ كَانَ غَفُورٗا رَّحِيمٗا
- ئەی پێغەمبەر - تۆیش بەوانە بڵێ کە قورئان بەدرۆ دەزانن و باوەڕیان پێی نییە: ئەو زاتەی کە (اللە) یە زانا و ئاگاداری ھەموو شتێکە لە ئاسمانەکان و زەوی ئەو قورئانی دابەزاندووە، ئەو قورئانە درۆ و ھەڵبەستراوی ھیچ کەسێک نییە وەک ئێوە وای دەزانن، پاشان وەک ھاندانێک بۆ تەوبە کردن و گەڕانەوەیان پێی فەرموون: بێگومان اللە تەعالا ھەر کەسێک لە بەندەکانی تەوبە بکات و بگەڕێتەوە بۆ لای لێی خۆش دەبێت، وە زۆریش میھرەبانە بەرامبەریان.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
وَقَالُواْ مَالِ هَٰذَا ٱلرَّسُولِ يَأۡكُلُ ٱلطَّعَامَ وَيَمۡشِي فِي ٱلۡأَسۡوَاقِ لَوۡلَآ أُنزِلَ إِلَيۡهِ مَلَكٞ فَيَكُونَ مَعَهُۥ نَذِيرًا
دیسان ئەو بتپەرست و موشریکانەی پێغەمبەریان بەدرۆ دەزانی و باوەڕیان پێی نەبوو، وتیان: ئەمە چۆن پێغەمبەرێکە وا خۆی بە پێغەمبەر دەزانێت کەچی وەک ھەموو خەڵکی تر خواردن دەخوات، وە بۆ پەیدا کردنی بژێوی خۆی بە بازاڕدا ھاتوچۆ دەکات، پێغەمبەر چۆن دەەبێت وابێ؟! بۆچی اللە فریشتەیەکی لەگەڵدا نەناردە خوارەوە تاوەکو ھاوڕێیەتی بکات و یارمەتی بدات و لەگەڵیدا خەڵکی ئاگادار بکاتەوە و بیانترسێت و شاھیدی بۆ بدات و بڵێ : ئەم موحەممەدە پێغەمبەر و نێرراوی اللە یە.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
أَوۡ يُلۡقَىٰٓ إِلَيۡهِ كَنزٌ أَوۡ تَكُونُ لَهُۥ جَنَّةٞ يَأۡكُلُ مِنۡهَاۚ وَقَالَ ٱلظَّٰلِمُونَ إِن تَتَّبِعُونَ إِلَّا رَجُلٗا مَّسۡحُورًا
یان ئەگەر ڕاست دەکات پێغەمبەرە، دەبوو گەنجینە و خەزێنەیەکی لە ئاسمانەوە بۆ دابەزایە، یان باخ و بێستانێکی ھەبوایە لە بەروبومەکەی بخواردایە، ئیتر ئەو کاتە پێویستی بەوە نەدەبوو کە لە بازاڕدا بە شوێن ڕزق و ڕۆزیدا بگەڕێت، وە ئەم ستەمکارانە بە باوەڕدارانیان دەووت: ئێوە تەنھا شوێن پێغەمبەرێک نەکەوتوون، بەڵکو شوێن پیاوێکی جادوولێکراو کەوتوون، جادوو زاڵ بووە بەسەر عەقڵ و ژیریدا.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
ٱنظُرۡ كَيۡفَ ضَرَبُواْ لَكَ ٱلۡأَمۡثَٰلَ فَضَلُّواْ فَلَا يَسۡتَطِيعُونَ سَبِيلٗا
- ئەی پێغەمبەر - تەماشا بکە، (بۆ ئەوەی سەری سووڕ بمێنێت پێیان) چۆن بەھەندێک وەسفی ناھەق و باتڵ وەسفت دەکەن، وە دەڵێن: موحەممەد جادووگەرە، یان جادووی لێکراوە، یان شێتە، بەھۆی ئەو قسە و قسەڵۆکانەوە گومڕابوون و لە ھەق و ڕاستی لایاندا، ئیتر ناتوانن ڕێگای ھەق و ڕاستی بدۆزنەوە و شوێنی بکەون، وە لەوە زیاتر ناتوانن ھیچ ڕێگایەکی تر ببیننەوە تانە و تەشەری پێ بدەن لەڕاستگۆیی و ئەمانەت پارێزی تۆ.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
تَبَارَكَ ٱلَّذِيٓ إِن شَآءَ جَعَلَ لَكَ خَيۡرٗا مِّن ذَٰلِكَ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ وَيَجۡعَل لَّكَ قُصُورَۢا
گەورەو بەرز و پیرۆز و بەبەرەکەتە ئەو زاتەی ئەگەر بیەوێت لە دونیادا باشترت پێ ئەدات لەوەی ئەوان بۆیان پێشنیار کردوویت، بەوەی لە دونیا باخ و بێستانت پێ بدات کە ڕووبارەکان بە ژێر کۆشک و تەلار و درەختەکانیدا بڕۆن و لەبەرو بوومەکەیان بخۆیت، وە لەگەڵ ئەوەدا چەند کۆشکێکیشت پێ بدات بە ئاسوودەیی تێیدا نیشتەجێ بیت.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
بَلۡ كَذَّبُواْ بِٱلسَّاعَةِۖ وَأَعۡتَدۡنَا لِمَن كَذَّبَ بِٱلسَّاعَةِ سَعِيرًا
ڕاست ناکەن و وانییە، ئەوەی وتیان و لێیانەوە دەرچوو بۆ ئەوە نەبوو کە بە شوێن ھەق و ڕاستی و بەڵگە و بورھاندا بگەڕێن، بەڵکو تەنھا بۆ ئەوەیە ئەوان باوەڕیان بە ڕۆژی قیامەت نییە، وە ھەر کەسێکیش باوەڕی بە ڕۆژی قیامەت نەبێت و بەدرۆی بزانێت ئەوە ئاگرێکی گەورەی ھەڵگیرساومان بۆ ئامادە کردووە.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
سوودەکانی ئایەتەکان لەم پەڕەیەدا:
• اتصاف الإله الحق بالخلق والنفع والإماتة والإحياء، وعجز الأصنام عن كل ذلك.
وەسف کردنی پەرستراوی ھەق و ڕاستی، بەوەی ئەو زاتە بەرز و پیرۆزە شتەکان بەدی دەھێنێت و سوود و قازانج و مردن و زیندووبوونەوەی بەدەستە، لە کاتێکدا بت و پەرستراوەکانی تر دەسەوسانن لەوەھا کارێک.

• إثبات صفتي المغفرة والرحمة لله.
چەسپاندن و جێگیرکردنی ھەردوو سیفەتی لێخۆشبوون و ڕەحمەت و میھرەبانی بۆ زاتی اللە تەعالا.

• الرسالة لا تستلزم انتفاء البشرية عن الرسول.
پەیامی پێغەمبەرایەتی ئەوە پێویست ناکات کە پێغەمبەر نابێت مرۆڤ بێت.

• تواضع النبي صلى الله عليه وسلم حيث يعيش كما يعيش الناس.
تەوازع و خۆ بەگەورە نەزانینی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لەئاست خەڵكیدا، خەڵکی چۆن ژیاون ئەویش ھەر وەک ئەوان ژیاوە.

 
وه‌رگێڕانی ماناكان سوره‌تی: الفرقان
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی بۆ پوختەی تەفسیری قورئانی پیرۆز - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

بڵاوكراوەتەوە لە لایەن ناوەندی تەفسیر بۆ خوێندنە قورئانیەکان.

داخستن