وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (14) سوره‌تی: سورەتی النمل
وَجَحَدُواْ بِهَا وَٱسۡتَيۡقَنَتۡهَآ أَنفُسُهُمۡ ظُلۡمٗا وَعُلُوّٗاۚ فَٱنظُرۡ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلۡمُفۡسِدِينَ
بەھۆی ستەم و خۆبەزلزانینیانەوە باوەڕیان بەم نیشانە و ئایەتانە نەکرد، وە دانیان پێیدا نەنا ، لەگەڵ ئەوەیشدا لەناخەوە دڵنیا بوون ئەو نیشانە و ئایەتانە لەلایەن اللە وەیە، - ئەی پێغەمبەر- سەرنج بدە سەرەنجامی خراپەکاران چۆن بوو لەسەر زەویدا بەھۆی بێباوەڕی و گوناھ و تاوانیانەوە ، لەناومان بردن و ھەموویانمان کاول کرد.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
سوودەکانی ئایەتەکان لەم پەڕەیەدا:
• التبسم ضحك أهل الوقار.
زەردەخەنە ، پێکەنینی خەڵکی بە ویقار و خاوەن پێگەیە.

• شكر النعم أدب الأنبياء والصالحين مع ربهم.
شوکر و سوپاسی نیعمەت و بەخششەکانی اللە تەعالا ئادابی پێغەمبەران و چاکەکارانە لەگەڵ پەروەردگاریاندا.

• الاعتذار عن أهل الصلاح بظهر الغيب.
بیانوو ھێنانەوە بۆ کەسی چاکەكار لەپاشە ملە کارێکی باشە.

• سياسة الرعية بإيقاع العقاب على من يستحقه، وقبول عذر أصحاب الأعذار.
سیاسەت و بەڕێوەبردنی ژێر دەستەکان بەسزادانی ئەوانەیان کە شایستەی سزادانن، وە ڕازی بوون بە عوزر و بیانووی خاوەن عوزرەکانیش سیفەتی پیاوی دەوڵەتدارە.

• قد يوجد من العلم عند الأصاغر ما لا يوجد عند الأكابر.
ھەندێک جار عیلم و زانستێک لای کەسانێکی کەم تەمەن دەست دەکەون لای گەورەکان بەدەست ناکەون.

 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (14) سوره‌تی: سورەتی النمل
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

داخستن