وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (199) سوره‌تی: سورەتی آل عمران
وَإِنَّ مِنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ لَمَن يُؤۡمِنُ بِٱللَّهِ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيۡكُمۡ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيۡهِمۡ خَٰشِعِينَ لِلَّهِ لَا يَشۡتَرُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ ثَمَنٗا قَلِيلًاۚ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ أَجۡرُهُمۡ عِندَ رَبِّهِمۡۗ إِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلۡحِسَابِ
خاوەن نامەکان ھەموویان وەک یەک نین، ھەیانە باوەڕیان به خوا وبەوەش ھەیە کە لەھەق وڕاستی وڕێنمونی وھیدایەت بۆ ئێوە دابەزیووە، وە باوەڕیشیان بەوە ھەیە لە کتێبەکانی خۆیاندا بۆیان دابەزیووە، وە ھیچ جیاوازی ناکەن لە نێوان پێغەمبەرەکاندا، ملکەچ وگەردنگیری خوای گەورەن، بە ئومێدی ئەوەی کە خوای گەورە لەنازو نیعمەتی خۆیانی پێ بدات، بەڵگە ونیشانە و ئایەتەکانی خوا ناگۆڕنەوە بە پارەیەکی کەمی دونیا، ئەوانەی خاوەنی ئەم سیفەتانەن پاداشتی گەورەیان لای خوا بۆ ھەیە، بێگومان خوای گەورە خێرایە لە حیساب ولێپرسینەوەی کاروکردەوی بەندەکانی، وە خێرایە لە پاداشت دانەوەشیان.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
سوودەکانی ئایەتەکان لەم پەڕەیەدا:
• الأذى الذي ينال المؤمن في سبيل الله فيضطره إلى الهجرة والخروج والجهاد من أعظم أسباب تكفير الذنوب ومضاعفة الأجور.
ئەو ناخۆشی وناڕەحەتیانەی کە تووشی باوەڕدار دەبێت لەپێناو خوای گەورەدا، ناچاری دەکات کە کۆچ و جیھاد وتێکۆشان بکات، کە گەورەترین ھۆکاری سڕینەوەی گوناھو تاوان و زیادکردنی چەند قاتی پاداشتەکانە.

• ليست العبرة بما قد ينعم به الكافر في الدنيا من المال والمتاع وإن عظم؛ لأن الدنيا زائلة، وإنما العبرة بحقيقة مصيره في الآخرة في دار الخلود.
پەند وعیبرەت بەوە نیە بێباوەڕ لەدونیادا تا چەندێک خۆشگوزەرانە لە بوونی ماڵ وسامان وخۆشیەکانی دونیا ھەرچەند زۆر و گەورەیش بن، چونکە ژیانی دونیا ھەر کۆتایی دێت، بەڵکو پەند وعیبرەت بەو چارەنوس و سەرەنجامەیە کە لەژیانی ھەتا ھەتایی ڕۆژی دواییشدا بەدەستی دەھێنیت.

• من أهل الكتاب من يشهدون بالحق الذي في كتبهم، فيؤمنون بما أنزل إليهم وبما أنزل على المؤمنين، فهؤلاء لهم أجرهم مرتين.
له خاوەن نامەکان ھەن شایەتی دەدەن بەو ھەقەی له نامەكانیاندا هاتووه، وه باوەڕیان بەوە ھەیە دابەزیوە بۆ خۆیان وە باوەڕیشیان ھەیە بەوەی دابەزیووە بۆ باوەڕدارانی ئەھلی ئیسلام، ئا ئەوانە دووجار پاداشتیان بۆ ھەیە.

• الصبر على الحق، ومغالبة المكذبين به، والجهاد في سبيله، هو سبيل الفلاح في الآخرة.
لەسەر ھەق وڕاستی خۆڕاگر وئارامگربە، وە بەو ئارام گریە سەربکەوە بەسەر ئەوانەی باوەڕیان پێی نیە، وە لەپێناو خوادا جیھاد وتێکۆشان بکەن، کە ھەر ئەوە ڕێگای سەرفرازیە لەڕۆژی دواییدا.

 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (199) سوره‌تی: سورەتی آل عمران
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

داخستن