Check out the new design

وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی بۆ پوختەی تەفسیری قورئانی پیرۆز * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (6) سوره‌تی: الفتح
وَيُعَذِّبَ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ وَٱلۡمُنَٰفِقَٰتِ وَٱلۡمُشۡرِكِينَ وَٱلۡمُشۡرِكَٰتِ ٱلظَّآنِّينَ بِٱللَّهِ ظَنَّ ٱلسَّوۡءِۚ عَلَيۡهِمۡ دَآئِرَةُ ٱلسَّوۡءِۖ وَغَضِبَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِمۡ وَلَعَنَهُمۡ وَأَعَدَّ لَهُمۡ جَهَنَّمَۖ وَسَآءَتۡ مَصِيرٗا
(اللە تعالی) ئازار و ئەشکەنجەی دوو ڕووەکان و موشریکەکان لە پیاوان و ئافرەتان بدات، ئەوانە کە ھەمیشە گومانی خراپ بە (اللە تعالی) دەبەن کە ناتوانێت دینەکەی سەربخات و ناوی (اللە تعالی) بەرز ڕابگرێت، بێگومان سەرئەنجام نەھامەتی و نەگبەتی بەسەر خۆیاندا دەشکێتەوە، لە ڕاستیدا ئەوان (اللە تعالی) خەشمی لێ گرتوون و ڕقی لێیانە - بە ھۆی کافربوونیان و گومانی خراپیان - و نەفرینی لێ کردوون و لە بەزەیی خۆی دەری کردوون، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا دۆزەخی بۆ ئامادە کردوون، کە سەرەنجامێکی زۆر سەخت و سامناک چاوەڕێیانە.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
سوودەکانی ئایەتەکان لەم پەڕەیەدا:
• صلح الحديبية بداية فتح عظيم على الإسلام والمسلمين.
ڕێکەوتنی حودەیبییە سەرەتای سەرکەوتنێکی گەورە بوو بۆ ئیسلام و موسوڵمانان.

• السكينة أثر من آثار الإيمان تبعث على الطمأنينة والثبات.
ھێمنی و دڵنیایی شوێنەوارێکە لە شوێنەوارەکانی باوەڕ، ھەڵدەقوڵێت لە دڵێکی جێگیر و دامەزراوەوە.

• خطر ظن السوء بالله، فإن الله يعامل الناس حسب ظنهم به سبحانه.
مەترسی گومان بردنی خراپ بە (اللە تعالی)، چونکە (اللە تعالی) بە گوێرەی گومانەکان مامەڵە دەکات لەگەڵ بەندەکانیدا.

• وجوب تعظيم وتوقير رسول الله صلى الله عليه وسلم.
بەگەورە زانینی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) و ڕێزلێنانی واجبە.

 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (6) سوره‌تی: الفتح
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی بۆ پوختەی تەفسیری قورئانی پیرۆز - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

بڵاوكراوەتەوە لە لایەن ناوەندی تەفسیر بۆ خوێندنە قورئانیەکان.

داخستن