وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (23) سوره‌تی: سورەتی الأنعام
ثُمَّ لَمۡ تَكُن فِتۡنَتُهُمۡ إِلَّآ أَن قَالُواْ وَٱللَّهِ رَبِّنَا مَا كُنَّا مُشۡرِكِينَ
پاشان دوای ئەو تاقکیکردنەوەیان ھیچی عوزر وبیانویەکیان بەدەستەوە نیە ئەوە نەبێت خۆیان بەری ودوورە پەرێز دەگرن لەوانەی کە لەبری خوا ولەگەڵ خوادا دەیانپەرستن، لەوێش ھەر خەریکی درۆ ودەلەسەن ودەڵێن: ئەی پەروەردگارمان بەڕاستی ئێمە لەدونیادا ھاوەڵمان بۆ تۆ بڕیار نەداوە، بەڵکو باوەڕمان پێت ھەبوو، وە بەتەنھا ھەر تۆیشمان دەپەرست.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
سوودەکانی ئایەتەکان لەم پەڕەیەدا:
• بيان الحكمة في إرسال النبي عليه الصلاة والسلام بالقرآن، من أجل البلاغ والبيان، وأعظم ذلك الدعوة لتوحيد الله.
ڕوونکردنەوەی حیکمەتی ناردنی پێغەمبەر(سەلامی خوای لەسەر بێت) بەقورئانەوە، کە خوای گەورە ناردویەتی تاوەکو ئەو قورئانە بگەیەنێت بەخەڵکی و بۆشیان ڕوون بکاتەوە، لەھەموویشی گەورەتر بانگەوازکردنی خەڵکی بۆ یەکخواپەرستی ودوور کەوتنەوە لە بت پەرستی وھاوەڵ بڕیاردان بۆی.

• نفي الشريك عن الله تعالى، ودحض افتراءات المشركين في هذا الخصوص.
نەفی شەریک وھاوەڵ بڕیارداندان بۆ خوای گەورە، وە تێکشکاندانی تەواوی ئەو درۆ ودەلەسانەی کە موشریک وھاوەڵ بڕیاردەران لەم بارەیەوە دروستیان کردبوو.

• بيان معرفة اليهود والنصارى للنبي عليه الصلاة والسلام، برغم جحودهم وكفرهم.
ئەم ئایەتانە ئەوەمان بۆ ڕوون دەکەنەوە کەجولەکە وگاورەکان تا چی ئەندازەیەک پێغەمبەری خوایان ناسیووە (سەلامی خوای لێ بێت) وەک کوڕ ومناڵەکانی خۆیان ناسیویانە، چونکە تەواوی سیفات ورەوشت وئاکارەکانی ئەو لە کتێبەکانی ئەواندا پێشتر باسکراوە، کەچی ھەر سەرسەخت وعیناد بوون وباوەڕیان پێ نەکرد وئیمانیان پێ نەھێنا.

 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (23) سوره‌تی: سورەتی الأنعام
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

داخستن