وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (70) سوره‌تی: سورەتی هود
فَلَمَّا رَءَآ أَيۡدِيَهُمۡ لَا تَصِلُ إِلَيۡهِ نَكِرَهُمۡ وَأَوۡجَسَ مِنۡهُمۡ خِيفَةٗۚ قَالُواْ لَا تَخَفۡ إِنَّآ أُرۡسِلۡنَآ إِلَىٰ قَوۡمِ لُوطٖ
[ فَلَمَّا رَأَى أَيْدِيَهُمْ لَا تَصِلُ إِلَيْهِ نَكِرَهُمْ ] كاتێك كه‌ بینی ده‌ستیان پێی ناگات و ده‌ستی بۆ درێژ ناكه‌ن پێی ناخۆش بوو وایزانی بۆ شه‌ڕو خراپه‌ هاتوونه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر جاران كه‌سێك بڕۆیشتایه‌ته‌ ماڵی كه‌سێك نیازی خراپ بووایه‌ نمه‌كی نه‌ده‌كردن، نه‌یزانى ئه‌مانه‌ فریشته‌ن چونكه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ى گه‌نجى جوان هاتبوون، وه‌ فریشته‌ ناخۆن و ناخۆنه‌و ئاره‌زوو شه‌هوه‌تیان نیه‌ ( ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - كه‌ باوكى پێغه‌مبه‌رانه‌ غه‌یب نه‌زانێت چۆن كه‌سانێكى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ غه‌یب ده‌زانن؟!!) [ وَأَوْجَسَ مِنْهُمْ خِيفَةً ] وه‌ هه‌ستی به‌ ترس كردو له‌ دڵی خۆیدا لێیان ترسا [ قَالُوا لَا تَخَفْ إِنَّا أُرْسِلْنَا إِلَى قَوْمِ لُوطٍ (٧٠) ] ئه‌وانیش پێیان وت مه‌ترسێ ئێمه‌ فریشته‌ی خوای گه‌وره‌ین و بۆ لای قه‌ومی لوط نێردراوین.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (70) سوره‌تی: سورەتی هود
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن