وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (5) سوره‌تی: سورەتی الفلق
وَمِن شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ
پەناگرتن بە خوا لە شەڕو خراپەى حەسود [ وَمِنْ شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ (٥) ] وە خوایە پەنا ئەگرم بە تۆ لە شەڕو خراپەی حەسوود, كەسێك كە حەسوودی بە خەڵكى ئەبات و بەو بەشەی كە خوای گەورە پێی بەخشیووە ڕازی نییەو ئاواتەخوازە خەڵكى زەرەرو زیانیان لێ بكەوێ, خوای گەورە نیعمەتی بە كەسێك داوە ئاواتەخوازە ئەو نیعمەتە نەمێنێ ئیتر بۆ ئەم بێت یان بۆ ئەم نەیات ئەو هەر حەسوودە, خوایە پەنا ئەگرم بە تۆ لە شەڕو خراپەی مرۆڤی حەسوود كاتێك كە حەسوودی ئەبات خوایە پەنام بدەو بمپارێزە, وتمان: هەر كەسێك پەنا بۆ خوای گەورە بەرێ خوای گەورە پەنای ئەدات و ئەیپارێزێ, وە پەنا بردن بۆ جگە لە خواى گەورە شەریك دانانە بۆ خوای گەورە، والله اعلم. بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیرى سوورەتى (فەلەق) والحمد لله.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (5) سوره‌تی: سورەتی الفلق
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن