وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (111) سوره‌تی: سورەتی یوسف
لَقَدۡ كَانَ فِي قَصَصِهِمۡ عِبۡرَةٞ لِّأُوْلِي ٱلۡأَلۡبَٰبِۗ مَا كَانَ حَدِيثٗا يُفۡتَرَىٰ وَلَٰكِن تَصۡدِيقَ ٱلَّذِي بَيۡنَ يَدَيۡهِ وَتَفۡصِيلَ كُلِّ شَيۡءٖ وَهُدٗى وَرَحۡمَةٗ لِّقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ
[ لَقَدْ كَانَ فِي قَصَصِهِمْ عِبْرَةٌ لِأُولِي الْأَلْبَابِ ] به‌ دڵنیایی چیرۆك و به‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ران له‌گه‌ڵ ئوممه‌تانیان، یان ئه‌م چیرۆكه‌ی یوسف له‌گه‌ڵ براكانی و باوكیدا په‌ندو عیبره‌ت و ئامۆژگاری تیایه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خاوه‌ن عه‌قڵێكی سه‌لیمن و تێده‌گه‌ن [ مَا كَانَ حَدِيثًا يُفْتَرَى ] ئه‌م قورئانه‌ قسه‌یه‌ك نیه‌ هه‌ڵبه‌سترابێ [ وَلَكِنْ تَصْدِيقَ الَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ ] به‌ڵكو به‌ڕاستدانه‌ری كتێبه‌ ئاسمانیه‌كانی پێش خۆیه‌تی له‌ ته‌ورات و ئینجیل و زه‌بور [ وَتَفْصِيلَ كُلِّ شَيْءٍ ] وه‌ درێژه‌ی هه‌موو شتێكی تیایه‌و شه‌ریعه‌تی به‌درێژی تیادا باسكراوه‌ [ وَهُدًى وَرَحْمَةً لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ (١١١) ] وه‌ هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌ته‌ بۆ كه‌سانێك كه‌ ئیمان بێنن، والله أعلم.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (111) سوره‌تی: سورەتی یوسف
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن