وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (21) سوره‌تی: سورەتی یوسف
وَقَالَ ٱلَّذِي ٱشۡتَرَىٰهُ مِن مِّصۡرَ لِٱمۡرَأَتِهِۦٓ أَكۡرِمِي مَثۡوَىٰهُ عَسَىٰٓ أَن يَنفَعَنَآ أَوۡ نَتَّخِذَهُۥ وَلَدٗاۚ وَكَذَٰلِكَ مَكَّنَّا لِيُوسُفَ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلِنُعَلِّمَهُۥ مِن تَأۡوِيلِ ٱلۡأَحَادِيثِۚ وَٱللَّهُ غَالِبٌ عَلَىٰٓ أَمۡرِهِۦ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعۡلَمُونَ
{بەسەرهاتی یوسف پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - لەگەڵ خێزانی عەزیزی میسر} [ وَقَالَ الَّذِي اشْتَرَاهُ مِنْ مِصْرَ لِامْرَأَتِهِ ] عه‌زیزی میصر كه‌ وه‌زیری پاشای میصر بوو كڕی و بردییه‌وه‌ بۆ خێزانه‌كه‌ی خۆی كه‌ وتراوه‌: نه‌زۆك بوونه‌و مناڵیان نه‌بووه‌، پێی وت [ أَكْرِمِي مَثْوَاهُ عَسَى أَنْ يَنْفَعَنَا أَوْ نَتَّخِذَهُ وَلَدًا ] ڕێزی لێ بگره‌ به‌ خواردن و پۆشاك و جێگای باش به‌ڵكو سوودمان پێ بگه‌یه‌نێ یان بیكه‌ین به‌ كوڕی خۆمان [ وَكَذَلِكَ مَكَّنَّا لِيُوسُفَ فِي الْأَرْضِ ] به‌م شێوازه‌ یوسفمان جێگیر كرد له‌سه‌ر زه‌وی [ وَلِنُعَلِّمَهُ مِنْ تَأْوِيلِ الْأَحَادِيثِ ] وه‌ فێری لێكدانه‌وه‌ی خه‌ومان كرد [ وَاللَّهُ غَالِبٌ عَلَى أَمْرِهِ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ باڵاده‌ست و به‌ده‌سه‌ڵاته‌ به‌سه‌ر هه‌ر بڕیارێك كه‌ بیدات و كه‌س ناتوانێ ڕێگری لێ بكات [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ (٢١) ] به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی حیكمه‌تى كاره‌كانى خواى گه‌وره‌ نازانن.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (21) سوره‌تی: سورەتی یوسف
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن