وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (25) سوره‌تی: سورەتی یوسف
وَٱسۡتَبَقَا ٱلۡبَابَ وَقَدَّتۡ قَمِيصَهُۥ مِن دُبُرٖ وَأَلۡفَيَا سَيِّدَهَا لَدَا ٱلۡبَابِۚ قَالَتۡ مَا جَزَآءُ مَنۡ أَرَادَ بِأَهۡلِكَ سُوٓءًا إِلَّآ أَن يُسۡجَنَ أَوۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ
[ وَاسْتَبَقَا الْبَابَ ] یوسف ڕای كرد به‌ره‌و ده‌رگاكه‌و خێزانه‌كه‌ی عه‌زیزی میصریش به‌دوایه‌وه‌ بوو راویده‌نا بۆ ئه‌وه‌ى بیگرێت، كه‌ وتراوه‌: ناوی زوڵه‌یخا بووه‌ [ وَقَدَّتْ قَمِيصَهُ مِنْ دُبُرٍ ] په‌لاماری یوسفی دا - صلی الله علیه وسلم - له‌ دواوه‌و قه‌میسه‌كه‌ی دڕاند [ وَأَلْفَيَا سَيِّدَهَا لَدَى الْبَابِ ] وه‌ گه‌وره‌كه‌ی خۆی (عه‌زیزی میصر)یان بینی له‌لای ده‌رگاكه‌ [ قَالَتْ مَا جَزَاءُ مَنْ أَرَادَ بِأَهْلِكَ سُوءًا إِلَّا أَنْ يُسْجَنَ ] ئافره‌ته‌كه‌ یه‌كسه‌ر ده‌ستپێشخه‌ری كرد بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بپه‌ڕێنێته‌وه‌ له‌و تاوانه‌و وتی: سزای كه‌سێك چیه‌ كه‌ بیه‌وێ خراپه‌ له‌گه‌ڵ خێزانی تۆدا بكات ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ به‌ند بكرێت، واته‌: داوای لێ كرد كه‌ به‌ندی بكات [ أَوْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (٢٥) ] یان سزایه‌كی به‌ئێش و ئازاری بده‌.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (25) سوره‌تی: سورەتی یوسف
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن