وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (5) سوره‌تی: سورەتی یوسف
قَالَ يَٰبُنَيَّ لَا تَقۡصُصۡ رُءۡيَاكَ عَلَىٰٓ إِخۡوَتِكَ فَيَكِيدُواْ لَكَ كَيۡدًاۖ إِنَّ ٱلشَّيۡطَٰنَ لِلۡإِنسَٰنِ عَدُوّٞ مُّبِينٞ
[ قَالَ يَا بُنَيَّ لَا تَقْصُصْ رُؤْيَاكَ عَلَى إِخْوَتِكَ ] باوكی پێی فه‌رموو: ئه‌ی كوڕی خۆم ئه‌م خه‌وه‌ بۆ براكانت مه‌گێڕه‌وه‌ [ فَيَكِيدُوا لَكَ كَيْدًا ] نه‌وه‌كو ئه‌وانیش لێكدانه‌وه‌كه‌ی بزانن و دواتر له‌ حه‌سوودیدا نه‌خشه‌و پیلانت بۆ دابنێن و له‌ناوتبه‌رن (ئه‌گه‌ر نیعمه‌تێك له‌ ئارادا بوو بیشاره‌وه‌و ده‌ریمه‌خه‌ تا پێده‌گات و خۆى ده‌رده‌كه‌وێت تا كه‌س حه‌سودى پێنه‌بات و نه‌بێته‌ چاوه‌وه‌) [ إِنَّ الشَّيْطَانَ لِلْإِنْسَانِ عَدُوٌّ مُبِينٌ (٥) ] چونكه‌ به‌ڕاستی شه‌یتان دوژمنێكی ئاشكرای مرۆڤه‌و وایان لێ ده‌كات كه‌ حه‌سودى به‌یه‌كترى ببه‌ن و دژایه‌تی یه‌كتری بكه‌ن.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (5) سوره‌تی: سورەتی یوسف
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن