وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (58) سوره‌تی: سورەتی یوسف
وَجَآءَ إِخۡوَةُ يُوسُفَ فَدَخَلُواْ عَلَيۡهِ فَعَرَفَهُمۡ وَهُمۡ لَهُۥ مُنكِرُونَ
{بەسەرهاتی یوسف پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - لەگەڵ براكانی} [ وَجَاءَ إِخْوَةُ يُوسُفَ ] براكانی یوسف له‌ زه‌وی كه‌نعان له‌ شامه‌وه‌ هاتن بۆ میصر بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ خواردن به‌رنه‌وه‌ چونكه‌ گرانى و نه‌بوونى بوو، وه‌ یوسف ساڵى بارى وشترێكى به‌ خه‌ڵكى شوێنانى تر ده‌دا به‌نرخى ئاسایى خۆى پێش گرانییه‌كه‌ [ فَدَخَلُوا عَلَيْهِ فَعَرَفَهُمْ ] هاتنه‌ ژوره‌وه‌ بۆ لای یوسف - صلی الله علیه وسلم - ئه‌م ئه‌وانی ناسییه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتێ به‌جێی هێشتن ئه‌وان هه‌ر گه‌وره‌ بوون [ وَهُمْ لَهُ مُنْكِرُونَ (٥٨) ] به‌ڵام ئه‌وان یوسفیان - صلی الله علیه وسلم - نه‌ناسی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتێك خستیانه‌ ناو بیره‌كه‌وه‌ ئه‌و بچووك بوو ئێستا گه‌وره‌ بووه‌، وه‌ نایانزانى چى به‌سه‌رهاتووه‌و گومانیان نابرد گه‌یشتبێته‌ ئه‌م پله‌یه‌.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (58) سوره‌تی: سورەتی یوسف
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن