وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (41) سوره‌تی: سورەتی الرعد
أَوَلَمۡ يَرَوۡاْ أَنَّا نَأۡتِي ٱلۡأَرۡضَ نَنقُصُهَا مِنۡ أَطۡرَافِهَاۚ وَٱللَّهُ يَحۡكُمُ لَا مُعَقِّبَ لِحُكۡمِهِۦۚ وَهُوَ سَرِيعُ ٱلۡحِسَابِ
{كه‌مكردنی زه‌وی } [ أَوَلَمْ يَرَوْا أَنَّا نَأْتِي الْأَرْضَ نَنْقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَا ] ئایا كافرانى مه‌ككه‌ نابینن كه‌ ئێمه‌ زه‌وی كه‌م ئه‌كه‌ین و له‌ لایه‌كانه‌وه‌ ته‌سكی ئه‌كه‌ینه‌وه‌ لێیان به‌وه‌ی كه‌ ڕۆژ به‌ ڕۆژ دێ و شار فه‌تح ئه‌كرێ و ئه‌كه‌وێته‌ ژێر ده‌ستی موسڵمان و ژیان له‌وان ته‌سك ئه‌بێت، یاخود مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌ به‌ مردنی زانایان زه‌وی وێران و كاول ئه‌بێت، یاخود به‌ زوڵم و سته‌می فه‌رمانڕه‌وایان زه‌وی وێران ئه‌بێت [ وَاللَّهُ يَحْكُمُ لَا مُعَقِّبَ لِحُكْمِهِ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ خۆی بڕیار ئه‌دات وه‌ كه‌س نیه‌ له‌ پاش بڕیاری خوای گه‌وره‌ هیچ بڕیارێكی تر بدات و بڕیاری خوای گه‌وره‌ هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌ یان بیگۆڕێت [ وَهُوَ سَرِيعُ الْحِسَابِ (٤١) ] وه‌ لێپرسینه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ زۆر خێرایه‌.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (41) سوره‌تی: سورەتی الرعد
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن