وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (126) سوره‌تی: سورەتی النحل
وَإِنۡ عَاقَبۡتُمۡ فَعَاقِبُواْ بِمِثۡلِ مَا عُوقِبۡتُم بِهِۦۖ وَلَئِن صَبَرۡتُمۡ لَهُوَ خَيۡرٞ لِّلصَّٰبِرِينَ
{لێخۆشبوون باشترە لە تۆڵەسەندن} [ وَإِنْ عَاقَبْتُمْ فَعَاقِبُوا بِمِثْلِ مَا عُوقِبْتُمْ بِهِ ] له‌ غه‌زاى ئوحود دا شه‌ست و چوار پیاوى ئه‌نصارى و شه‌ش پیاوى كۆچكه‌ر پێكران، كه‌ ئیمامى حه‌مزه‌یشیان تێدا بوو، وه‌ كافران لاشه‌یان شێواندن، ئه‌نصاریه‌كان وتیان ئه‌گه‌ر رۆژێك زاڵ بین به‌سه‌ریاندا ده‌بێت وایان لێبكه‌ینه‌وه‌ به‌ زیاده‌وه‌، كه‌ فه‌تحى مه‌ككه‌ كرا خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، پیاوێك وتى: له‌مه‌ودوا قوڕه‌ش نامێنێت، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: وازیان لێبێنن ته‌نها چوار كه‌سیان نه‌بێت: خواى گه‌وره‌ فه‌رمووى: ئه‌گه‌ر ویستتان سزای كه‌سێك بده‌ن ئه‌وه‌ سزایان بده‌ن به‌ هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌وان سزای ئێوه‌یان دابوو [ وَلَئِنْ صَبَرْتُمْ لَهُوَ خَيْرٌ لِلصَّابِرِينَ (١٢٦) ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئارام بگرن و لێیان خۆش بن ئه‌مه‌ باشتره‌ بۆ ئارامگران.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (126) سوره‌تی: سورەتی النحل
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن