وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (5) سوره‌تی: سورەتی الإسراء
فَإِذَا جَآءَ وَعۡدُ أُولَىٰهُمَا بَعَثۡنَا عَلَيۡكُمۡ عِبَادٗا لَّنَآ أُوْلِي بَأۡسٖ شَدِيدٖ فَجَاسُواْ خِلَٰلَ ٱلدِّيَارِۚ وَكَانَ وَعۡدٗا مَّفۡعُولٗا
[ فَإِذَا جَاءَ وَعْدُ أُولَاهُمَا ] كاتێك كاتی یه‌كه‌م ئاشووب و خراپه‌كاریتان دێت له‌و دووانه‌ی كه‌ باس كرا [ بَعَثْنَا عَلَيْكُمْ عِبَادًا لَنَا أُولِي بَأْسٍ شَدِيدٍ فَجَاسُوا خِلَالَ الدِّيَارِ ] به‌نده‌گه‌لێكی خۆمان ئه‌نێرینه‌ سه‌رتان كه‌ خاوه‌ن هێزو توانایه‌كی زۆرن وه‌ زاڵ ئه‌بن به‌سه‌رتاندا، وه‌ به‌سه‌ر وڵاتاندا ئه‌گه‌ڕێن و كوشتارتان ئه‌كه‌ن و دێن و ئه‌ڕۆن و له‌كه‌س ناترسێن، كه‌ وتراوه‌ (جالوت) بووه‌، یان (سه‌نحاریب)ى پاشاى موصڵ بووه‌، یان (بوختنه‌صر)ى پاشاى بابل بووه‌ [ وَكَانَ وَعْدًا مَفْعُولًا (٥) ] وه‌ ئه‌ویش به‌ڵێنێكه‌و ڕووئه‌دات و هیچ گومانێكی تیا نیه‌.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (5) سوره‌تی: سورەتی الإسراء
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن