وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (33) سوره‌تی: سورەتی مریم
وَٱلسَّلَٰمُ عَلَيَّ يَوۡمَ وُلِدتُّ وَيَوۡمَ أَمُوتُ وَيَوۡمَ أُبۡعَثُ حَيّٗا
[ وَالسَّلَامُ عَلَيَّ ] سه‌لامی خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ر منه‌و پارێزراوم [ يَوْمَ وُلِدْتُ وَيَوْمَ أَمُوتُ وَيَوْمَ أُبْعَثُ حَيًّا (٣٣) ] له‌و ڕۆژه‌ی كه‌ له‌ دایك بووم وه‌ له‌و ڕۆژه‌ی كه‌ ئه‌مرم وه‌ له‌و ڕۆژه‌ی كه‌ زیندوو ئه‌بمه‌وه‌ (ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه‌كى تره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ عیسى - صلى الله عليه وسلم - نه‌ خوایه‌ نه‌ كوڕى خوایه‌، به‌ڵكو به‌نده‌و پێغه‌مبه‌رى خوایه‌و له‌دایك بووه‌و ده‌مرێت و زیندوویش ده‌بێته‌وه‌ وه‌كو سه‌رجه‌م مرۆڤه‌كانى تر، ئه‌گه‌ر خوا بوایه‌ یان كوڕى خوا بوایه‌ نابوایه‌ بمردایه‌، به‌ڵكو ده‌بوایه‌ بۆ هه‌میشه‌یى بمایاته‌وه‌و زیندوو بوایه‌، چۆن ده‌بێت خوا بمرێت!؟).
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (33) سوره‌تی: سورەتی مریم
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن